لیستی ناوی ئەو هاوڕێ ودۆستانەی کەلەولاتی ئوسترالیاوە کۆمەکیان بەحزب کردووە هاورێ موزەفەر سڵاو و ئەمکاتەتان باش دەمەوێ بەم نامەیە سوپاسی ئامادەیی و هەستی دڵسۆزانەو هاورێیانەی سەرجەم هاورێیانو دۆستانی حزب و هەمو ئەو کەسە کۆمۆنسیتو ئازادیخوازانەی ئوسترالیا بکەم کە بەدەم بانگەوازی حزبەوە هاتن بۆ تەحەملوکردنی چارەسەرکردنی بەشێك لە کێشە داراییەکانی حیزبو کۆمەکیان کرد . بێگومان هەمیشە ئامادەیی و پشتیگریەکانی کادرو ئەندامانو …
Read More »ڕاگەیاندن
مەرگی کۆرش بەخشندە زیانیکی گەورەیە بو بزوتنەوەی کریکاری و کۆمۆنیستی!
ئەمرۆ کۆرش بەخشندە یەکیکی تر لە رابەرانی سۆسیالسیتی بزوتنەوەی کریکاری ئیران لە شاری سنە دلی پر ئومیدو گەرمی خەباتی بو بەدیهینانی دونیایەکی باشتر، دونیایەک کە ئازادی و یەکسانی تیایدا سەقامگیر بیت، لە لیدان کەوت. کورش بەخشندە لە ئاستی ئیران و کوردستانی ئیران و بە تایبەتی شاری سنە رابەریکی بەرجەستەو دیاری نارەزایەتی یەکانی کریکاران و خەلکی ستەمدیدە بو سەپاندنی داواو خواستەکانیان …
Read More »دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کورد مایەپووچ بووە، رێگاچارە پێکهینانی دەوڵەتی سەربەخۆیە!
پاش ٢٤ سال لە دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کوردو راپێچکردنی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ناو دەیان گێژاوو کارەساتو نەهامەتیو کێشکردنی بەناو چەندین سیناریۆی تەڵخ و قەیران و بنبەستی یەک لەدوای یەک، سەرجەم جومگەکانی ئەم دەسەڵاتە نوقمی قەیرانو روبەرووی ناکامیو بنبەست بوونەتەوە. سەرەتاییترین بنەماو پێوانەکانی ئەو دیموکراسیە پەرلەمانیەی کە جێگای شانازییان بوو خرایە ژێرپێوە. سەرۆکی پەرلەمان وەدەرنرا و ئەو بەناو بەرزترین دامەزراوە یاساییەی …
Read More »ڕاگەیاندنیک سەبارەت بەسەردانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆسترالیا ونیوزیلاندا
لە جەند رۆژی رابوردودا ودور لە چاوی میدیا و رەوندی کوردستانی ئۆسترالیا و جەماوەری خەڵکی کوردستان فەڵاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم سەردانێکی چەندرۆژەی بۆ ئۆسترالیا و نیوزیلاندا ئەنجامداو و چاوی بەچەند لێپرسراوێکی هەردوو دەوڵەت کەوت و لەبواری گەشەپێدانی پەیوندی دیبلوماسی و ئابوری وبازرگانیدا گفتوگۆی ئەنجامداوە لەگەڵیاندا. جگەلەمە بە نهێنی وبەبێ ئاگاداری رەوەندی کوردستانی دانیشتوی ئۆسترالیا چاوی بەچەند کەسێکی …
Read More »بەسوپاسەوە کۆمەکەکانتان گەیشت!
کۆمەکی دۆستانو هاورێیانی حیزب بە رادیۆی پێشەنگ( رادیۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان) کۆمەڵێك لە هاورێیانو دۆستانی حیزب بەدەم بانگەوازی بەڕێوەبەرایەتی رادیۆی پێشەنگەوە هاتن بۆ باشکردنی باری هونەری و چارەسەری گرفتی کارەبای رادیۆ، کۆمەکە داراییەکانی خۆیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی رادیۆ کردو ئێمەش لێرەدا ناوەکانیان بڵاودەکەینەوەو هاوکات سوپاسی هەستی دڵسۆزانەو خەمخۆرییان دەکەین بۆ حیزب و دەنگی ئازادی و یەکسانی لە کوردستان. بەڕێوەبەرایەتی رادیۆی …
Read More »راگەیاندنی ژیان لەدەستدانی هاورێ مام عیسی!
“مام عیسا” کرێکاری کۆمۆنیست وشاعیری سادەی کرێکاری،ماڵئاوایی لێکردین (مام عیسا) یەکێک لەسیمای کرێکارانی کارگەی جگەرەی سلێمانی وئەندامی کارای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، وشاعیری دڵناسکی کرێکاری بۆیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین. مام عیسای کۆمۆنیست وپشت هەمیشە قایم بەباوەڕی مارکسیزم ولینینیزم،بۆڕزگاری یەکجاری جەماوەری کرێکار وبەشمەینەتان. بەشێکی زۆری ژیانی تەرخان کردبوو بۆڕووبەڕووبوونەوەی نیزامی سەرمایەداری وڕێکخستنی کرێکاران وزەحمەتکێشان. هەربۆیە لەڕیزی پێشەوەی ئەوکۆمەڵەکادرانە بوو کەلەدامەزراندن وڕاگەیاندنی حیزبی …
Read More »سەرکوتگەریەکانی حیزبە دەسەلاتدارەکان دژی نارەزایەتیەکانی خەڵك ئاکامەکەی شکستە!
بێدەربەستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە ژیانو گوزەرانو تاڵانکردنی قووتی خەڵكو بێمافیی رەهای لاوانو ژیانی شاهانەی بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، رقو توڕەییەکی فراوانی لەناو خەڵک بەتایبەتی لاواندا دژی ئەو حکومەتە دروستکردوەو بە بچوکترین پڕیشك گڕدەگرێتو دەتەنێتەوە. بێمنەتیی حکومەت بەرامبەر خواستو داواکاری خۆپیشاندەران کە نزیك بە دوو هەفتەیە درێژەی هەیەو هەوڵی چەواشەکارانەی هێزە نەیارەکانی ناو حکومەت بۆ گۆڕینی ئاراستەی نارەزایەتیەکان، بوونە هۆی ئەوەی …
Read More »نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچەو خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن وتێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار بکرێت!
بێدەربەستی حکومەتی بنکەفراونی شکستخواردوی (٥) حیزبی، لەوەڵامدانەوەیان بە سەرەتاییترین خواستەکانی خەڵکی کوردستان، لەدانی موچەو دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان توڕەیی پەنگخواردوی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵاتی نایەکسانو گەندەڵ و تاڵانچی، کۆبونەوەو مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشیکی زۆری شاروشارۆچکەکانی کوردستانی بەدوایی خۆیدا هێناوە. ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانو کۆبونەوەو مانگرتن، نەک هەر سەرەتاییترین و ڕەواترین مافی کرێکاران و کارمەند و فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانە، بەڵکو تەنها رێگایەکە …
Read More »به ڕێکخستنی ڕیزهکانمان و سهراسهری کردنهوهی ناڕهزایهتیهکان، دهسهڵات ناچار به وهڵامدانهوه دهکهین.!
حکومهتی بنکه فراوانی بۆرجوازی کورد که پێکهاتهوه له چهند حزب ولایهنێکی قهومی –ئیسلامی، له درێژهی ئهو ململانێ وکێشمهکێشانهیان له سهر پۆست ودهسهڵات، زیاتر لهماوهی ساڵێکه جهماوهر وخهڵکی زهحمهتکێشی کوردستانیان، دووچاری قهیرانێکی سیاسی ئابوری زۆر قورس کردۆتهوه، رۆژ بهرۆژ کێشهکانی سهرژیانی خهڵک زیاتر دهبێت، مووچهی سهدان ههزار کرێکاران وکارمهندان نزیکهی 4 مانگه نهدراوه و بێکاری وههژاری ڕۆژانه وهک مۆتهکهیهک بهسهر سهر …
Read More »ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە! دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە برینی ٤٦ کەسیان سەختە. هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، کە …
Read More »