خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان خواستی سەربەخۆیی کوردستان خواستێکی ڕەوا و ڕیگاچارەیەکی گونجاو و پێویستە بۆ ڕزگاربون لە دۆخی نادیاری سیاسی و پاشکۆیەتی دەوڵەت و دەستورێکی عەرەبی و کۆنەپەرستانەی عێراق. لەم پێناوەدا ئێمە ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان‌مان ڕاگەیاندوە تاکو بزوتنەوەیەکی فشاری جەماوەری سازبکەین بۆ سەرخستنی خواستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە کوردستان و ناکاحمکردنەوەی ڕێگریەکانی بەردەم سەرکەوتنی بڕیاری خەڵکی کوردستان لە سەربەخۆبونیدا. ئێمە لەڕێگەی …
Read More »ڕاگەیاندن
ڕاگەیاندنی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
کەمپینی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە لە ١٨ ساڵ لەمەوبەرەوە هەڵسوڕاو دەست بەکاربووە، بۆ بەرزکردنەوەی خواست و دەنگی خەڵکی کوردستان بۆ ئەنجامدانی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لەدەست ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. لەم پێناوەدا کاری میدیایی و کەمپەینی سیاسی لە کوردستان و لەووڵاتانی ئەوروپادا ئەنجامداوە، لەناساندنی فکرە و میکانیزمی رفراندۆم لە کوردستان و ناساندنی خواستی سەربەخۆیی لە دەرەوەی وڵات‌دا و ڕاکێشانی …
Read More »ڕاگەیاندنی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
کەمپینی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە لە ١٨ ساڵ لەمەوبەرەوە هەڵسوراو دەست بەکاربووە، بۆ بەرزکردنەوەی خواست و دەنگی خەڵکی کوردستان بۆ ئەنجامدانی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لەدەست ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. لەم پێناوەدا کاری میدیایی و کەمپەینی سیاسی لە کوردستان و لەووڵاتانی ئەوروپادا ئەنجامداوە، لەناساندنی فکرە و میکانیزمی رفراندۆم لە کوردستان و ناساندنی خواستی سەربەخۆیی لە دەرەوەی وڵات‌دا و ڕاکێشانی …
Read More »بڕیار، بڕیاری خەڵکی کوردستانە!
له‌باره‌ی ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌په‌یوه‌ند به پرسی ڕیفراندۆمه‌وه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌سعود بارزانی، له‌ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا، به‌زمانێکی تر له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم و ئاینده‌که‌ی که‌وتۆته ئاخافتنه‌وه و ڕای گه‌یاندووه که: “له‌کاتیکدا ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ئایندهی کوردستان دیاریده‌کات، به‌ڵام کات و مه‌رجه‌کانی سه‌ربه‌خۆییمان، پشت ده‌به‌ستێت به‌دانوسانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غداو ڕاوێژی دراوسێکانمان و کۆمه‌ڵگای فراوانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه. ئێمه له‌گفتوگۆکانماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا نەرم ده‌بین”.. …
Read More »بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سەبارەت بە: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم!
ستەم و سەرکوتی نەتەوەیی لە مێژینەی خەڵکی کوردستان لەلایەن دەوڵەتە سەرکوتگەرە نەتەوەپەرستەکانی عێراقەوە، ناڕەزایەتی فراوانی خەڵكی بەدوای خۆیدا هێناوە. هاوکاتیش بووەتە بنەمای شەڕو کێشەیەکی سیاسی درێژماوەی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورد. نەبونی ڕێگاچارەیەکی کارساز بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە بە هۆی ئەو ناکۆکی و دووبەرەکیەی لەئاکامی کارکردی هەردوو ناسیۆنالیزمی عەرەب و کوردەوە لە نێوان …
Read More »دەستەی ئامادەکاری دژی هەژاری پێکهات…
بەیاننامە ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان بە قۆناغێکی ئاڵۆز‌و دژوار‌دا تێدەپەڕن. قەیرانێکی هەمەلایەنەی ئابوری و سیاسی و ئیداری و حکومەتی، کوردستانی داگرتوە. حزبه دەسەڵاتدارەکان بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن باری قەیرانەکان بەسەر شانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی کوردستاندا بشکێننەوە. بە ناوی پاشەکەوتی موچەوە، گیرفانی سەدان هەزار کرێکار‌و کارمەند و مووچەخۆری حکومەتیان داتەکاندوە. باج و رسوماتی زۆریان لەسەر هاوڵاتیان داناوە. نرخی خزمەتگوزاریە پزیشکی و …
Read More »به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەکردەوە تیرۆریستێکەی شاری لەندەن
شەوی ڕابردوو٣حوزەیران کاتژمیر ١٠شەوجارێکی دیکە لەپه‌لامارێکی کۆێرانەدا، تیرۆریستانی ئیسلامی، لە شەقامی لەندەن بریج و بۆرۆمارکێت، لە ڕێگای لێخورینی ڤانێک لە لایەن سێ تیرۆریستەوه ژمارەیەک خەڵکیان شێلا و پاشان بە چەقۆ وقەمە ٧ هاولاتی سیڤیلیان کردە ئامانج وزیاتر لە ٤٨کەسیش بریندار بوون. بەم شێوەیەش فەزای ترس ودڵەڕاوەکی باڵی به‌سه‌ر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی لەندەندا کێشا وئه‌وانی له‌گه‌ڵ ترس ونا ئارامیدا بەره‌وڕوو …
Read More »دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئارام بەختیار پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) پێشێلکردنی ئازادی کاری ڕۆژنامەنوسی و ئازادیە مەدەنیەکانە.
ئێمە لە ڕادیۆی پێشەنگ دەنگی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کردەوەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی پەیامنێری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) ئارام بەختیار سەرکۆنەدەکەین، کەماوەی ٩ نۆ ڕۆژە لەلایەن پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانەوە دەستبەسەرکراوە و سەرەرای بریاری دادگا بەئازادکردنی بەکەفالەت بەڵام هێشتا ئازادناکراوە و دەستبەسەرە، داواکارین لەدەسەڵاتدارانی ئیدارەی گەرمیان کە ئارام بەختیار بەبێ هیچ مەرجێک و دەستبەجێ ئازادبکرێت و هاوکات ڕێز لە ئازادی کاری …
Read More »کردەوە تیرۆریستیه‌که‌ی شاری مانچستەر بە توندی مەحکوم دەکەین!
شەوی ٢٢ ی ئایاری ٢٠١٧، لە شاری مەنچستەری بەریتانیا، لە کردەوەیەکی خۆکوژی تیرۆریستێکدا، ٢٢کەس کوژران و ٥٩ کەس برینداربوون کە زۆربەیان گەنجن و منداڵیشیان تێدایە. ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنسیتی کرێکاری کوردستان ئەم کردەوە تیرۆریستیە مەحکوم دەکا وهاوکات خۆی به‌هاوبه‌ش وبەشداری خەمی خێزان و کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە ده‌زانێ. بێگومان ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه، که‌هاوکاته له‌گه‌ڵ هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا، ئامانج لێی هەڵخراندنی جەوی ڕاسیستی و ده‌ستگرتنی ڕاستڕەوەکانە تاکو زەمینە بۆ دابەش بونی زیاتری خەڵکی …
Read More »چیتر ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته، ته‌حه‌مول ناکرێ!
بەبۆنەی یه‌کی ئایار، ڕۆژی یه‌کیه‌تی و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکاره‌وە یه‌کی ئایار رۆژی یه‌کیه‌تی و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکاره. ئایار، هه‌موساڵێک کرێکاران له‌سه‌راسه‌ری دونیادا بانگه‌واز ده‌کات، که‌به‌ده‌ر لهناسنامه دروستکراوه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ولۆکاڵیه‌کان، وه‌ک چینێکی یه‌کگرتوویی هاوچارهنوس، به‌رامبه‌ر به‌نه‌زم و نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری و به‌ربه‌ریه‌تێک که‌حاکمانی ئه‌م نیزامه به‌ره‌و ڕووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری کردۆته‌وه ڕاوه‌ستن. ئه‌مساڵ جیهان له‌دۆخێکدا به‌رەوپیری ئایار دەڕوات …
Read More »