ڕاگەیاندن

پەیماننامە(میثاق)ی دەوڵه‌تی کوردستانی  سه‌ربه‌خۆ!

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: به‌وپێیه‌ی که‌ ڕێفراندۆم‌، ڕاپرسی خه‌ڵکه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت کوردستان جیابێته‌وه‌، یان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه‌، به‌پێویست کۆمه‌ڵگای کوردستانی خستۆته‌ به‌رده‌م دوڕیانێکه‌وه‌. کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵكی ستەمدیدە بە دەست فیدراڵیزمی قەومی و تائیفی کۆنەپەرستانە و گێرەوکێشەی نێوان حکومەتی قەومی ئیسلامی بەغدا و دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردەوە گرفتارن، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌ که‌رێگای جیابونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ …

Read More »

هەڕەشەو گوڕەشەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق سەرکۆنە دەکەین!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی کوردستان ماوەیەکە هەڕەشەو چاوسورکردنەوە لە خەڵکی کوردستان لە لایەن پەرلەمان و حکومەتی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە پەیوەند بە ریفراندۆمەوە گەرم بووە. لەژێر ناونیشانی” پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق”دا کە دەیان ساڵ رژێمی نەتەوەپەرست و شۆڤێنی بەعس و رژێمەکانی پێشووی عێراق، خەڵکی کوردستانیان سەرکوت و کۆمەڵکوژ دەکرد، دەیانەوێ مافی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە دانیشتوانی کوردستان قەدەغەو زەوت بکەن. …

Read More »

هەڕەشەو گوڕەشەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق سەرکۆنە دەکەین!

ماوەیەکە هەڕەشەو چاوسورکردنەوە لە خەڵکی کوردستان لە لایەن پەرلەمان و حکومەتی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە پەیوەند بە ریفراندۆمەوە گەرم بوە. لەژێر ناونیشانی” پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق”دا کە دەیان ساڵ رژێمی نەتەوەپەرست و شۆڤێنی بەعس و رژێمەکانی پێشووی عێراق، خەڵکی کوردستانیان سەرکوت و کۆمەڵکوژ دەکرد، دەیانەوێ مافی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە دانیشتوانی کوردستان قەدەغەو زەوت بکەن. پەرلەمانی عێراق دەستی عەبادی …

Read More »

ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی مافی خەڵکی کوردستانە.. هه‌رجۆره‌ سه‌ودایه‌کی سیاسی به‌م مافه‌وه‌ سەرکۆنەدەکەین!

بەپێی راگەیاندنی مەك گۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم، بەدیلێکی خستوەتە بەردەستی بارزانی بەرامبەر بە دواخستنی ریفراندۆم کە بڕیارە بارزانی لەگەڵ پارتە سیاسیە بورژوازیەکانی بەشدار لە “ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم” باسی بکات و وەڵامیان بداتەوە.  حزبی ئێمە سەرباری هەر سەرنج و تێبینیەک کە لەسەر پلانی بەرپاکردنی ریفراندۆم لە ٢٥/ ٩ هەمانە و رامانگەیاندوە، بەڵام بەرپاکردنی …

Read More »

 دابینکردنی ئیمکانیەتی پێویست و ئازادیی رادەربرین لە پرۆسەی ریفراندۆمدا مافی هەموو لایەنێکە!

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان : کەمپینی پڕوپاگەندەی لایەنەکان بۆ خستنەڕووی بۆچوون و پێشنیاری خۆیان سەبارەت بە ریفراندۆم دەستی پێکردووە. بەڵام ئەو ماوە کەمەی کە بۆ پڕوپاگەندە بەدەستەوەماوە، بەرەچاوکردنی ئەوەی هێشتا خەڵکی کوردستان ئاشنایەتیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەلتەرناتیوی لایەنەکاندا نیە، گرفتێکەو پێویستی بە هەنگاوی جدی و بە پەلە هەیە بۆ چارەسەرکردنی. لەم ڕوەوە، دابینکردنی ئیمکانیەتی یەکسان بۆ هەموو لایەنەکان (لایەنگر یان مخالفی …

Read More »

بۆرما…. پاکتاوکردنی قه‌ومی و ئاینی!

رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی میانمار، جارێکیتر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری شاهیدی شه‌پۆلێکیتر له‌پاکسازی قه‌ومی و ئاینی له‌وڵاتی بۆرما بووه‌وه‌‌، که‌ تێدا هه‌زاران که‌س له‌ژن و منداڵ وخه‌ڵکی سڤیڵ له‌گه‌ڵ کوشتارو ماڵوێرانی و ژیانی ئاواره‌یی به‌ره‌و ڕووکرده‌وه‌‌. بێگومان ئه‌م ڕووداوه‌ ‌ئه‌ڵقه‌یه‌ک له‌ زنجیره‌ی  کارەساته‌ دڵتەزین و دژی ئینسانیه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ نمایشده‌کات، که‌تیدا جه‌نگ و میلیتاریزم و …

Read More »

راگەیاندنی رادیۆی پێشەنگ سەبارەت بە: هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی تەلەفزیۆنی (NRT) لە دهۆك

   ئەمڕۆ کۆمەڵێك کەس بەناوی کەسوکاری شەهیدەوە کە هەندێکیان جلی سەربازییان لەبەردابوو، هەڵیان کوتایە سەر ئۆفیسی تەلەفزیۆنی (NRT) لە دهۆك و هەڕەشەشیان لە کارمەندەکانی کەناڵەکە کە ئۆفیسەکە چۆڵ بکەن! بەپێی راگەیاندنی کەناڵی ناوبراو، ئەم هێرشە بەهۆی ئەوەوە بوە کە کەناڵەکە پڕوپاگەندە لەدژی ریفراندۆم دەکات و ریکلامەکانی بزوتنەوەی “نەخێر بۆ ریفراندۆم لە ئیستادا” بڵاودەکاتەوە. جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ رێکەوتی ٣١ی ئابەو کەناڵی (NRT) …

Read More »

ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینە!

ڕادیۆی پێشەنگ بەپێی فەرمانی ژمارە ٦١٩ و لە بەرواری ٢٨/٨/٢٠١٤ ( دەسەڵاتداران بەهەڵە بەروارەکەیان نوسیوە کەدەکاتە ٢٨-٨-٢٠١٧) بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر، کەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی (NRT) لەسەر تۆڕی (DVBT/T2) بۆ ماوەی یەک هەفتە. هاوکات بەپێێ ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئار تی، هۆکاری ڕاگرتنی …

Read More »

سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی

راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی له‌ئه‌نجامی کێشەیەكدا، که‌چەند رۆژ لەمەوبەر ‌لەنێوان چەند چەکدارێکی سه‌ر به‌ گروپه‌که‌ی عبدوڵای موهتەدی و خێزانێکی ناوچەی باڵەکایەتی هاته کایه‌وه‌‌، دوو برا لەلایەن چەکدارەکانی عبدوڵای موهتەدیەوە کوژراون و دوو برای دیکەش بریندار بوون. له‌درێژه‌ی ئه‌م روداوەشدا خەڵکی ناوچەکە هێرشیان کرده‌ سەر بنکەو بارەگای هەموو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران، کە …

Read More »

بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سەبارەت بە: ریفراندۆم لەکوردستان بەزمانی عەرەبی

بيان الحزب الشيوعي العمالي العراقي حول إجراء الإستفتاء في كوردستان العراق والمناطق المتنازع عليها حددت رئاسة إقليم كوردستان يوم 25 ايلول2017 كموعد لاجراء إستفتاء عام، في المناطق التابعة لإدارة حكومة الاقليم والمناطق المتنازع عليها بينها وبين الحكومة المركزية، حول سؤال واحد وهو: هل ينبغي ان يكون اقليم كوردستان دولة مستقلة ام لا ؟. إن تأسيس الدولة العراقية كدولة قومية عربية، …

Read More »