ڕاگەیاندن

راگه‌یاندراوی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سه‌باره‌ت به‌:

قەبوڵ نەکردنی هاورێیان‌، بەپێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی! ‌نوسراوی 3ی حوزه‌یرانی هاوڕێیان (موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، یه‌نار محمه‌د، ڕه‌شید ئیسماعیل، محمد شنان) دەربارەی رەتکردنەوەی پێشنیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق،  هەموو ده‌رگایەکی به‌ڕووی ئێمه‌ و هه‌رهه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا داخست. هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستە هەرچیەک بێت، بەرپرسیارێتی لێکترازاندنی یەکپارچەیی ریزی ئەو حزبە و بە بنبەست …

Read More »

به‌ییانامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سه‌باره‌ت به‌:

کوردستان دوای “هه‌ڵبژاردن”! ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ته‌واوبوو. سه‌رباری هه‌وڵوته‌قه‌لای ده‌سه‌ڵات و هەموو حزب و لایەنە بەشدارەکان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌وەگەرخستنی تواناییە دارایی و میدیاییه‌کانیان و به به‌کارهێنانی ‌هێزو ترساندن و به‌بەخشینەوەی بەڵێنی زۆرو زەبەند وفریوکاریی هەمەچەشنە، وێرای کەڵکوەرگرتن لەپشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە، نەیانتوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ڕاکێشنه ‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وسه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ بایکۆت و به‌شداری نه‌کردنێکی فراوانی جه‌ماوه‌ری و …

Read More »

وەحشیگەری ئەمریکاو ئیسرائیل خەڵکی فەلەستین خەڵتانی خوێن دەکات!

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا بە گواستنەوەی سەفارەتی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، سەرەنجام ڕۆژی ١٤ی ئایار، ئەم بڕیارە جێبەجێ کراو بەدوای خۆیدا شەپۆلێك لە توندوتیژی بەدوای خۆیدا هێنا. دەوڵەتی یەهودی- شۆڤینیستی ئیسرائیل بەدڕندانەترین شێوە ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی فەلەستین وەستایەوە، کە دژی ئەم بڕیارە لە شارەکانی فەلەستین و بەتایبەتی لە کەرتی غەززە  ڕژانە سەر شەقامەکان …

Read More »

کۆتایهاتنی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن و بارگرژی نێوان لایەنەکانی بەشدار!

وەکو پێشتر حزبی ئێمە بەدروستی رایگەیاند کە ئەوەی ناویان لێنابوو”هەڵبژاردن” بۆ پەرلەمانی عێراق شتێك نەبوو بێجگە لە گاڵتەجاڕیەکی سیاسی. ئەوەبوو خەڵکی هوشیاری کوردستانیش، هاوشانی خەڵکی عێراق، بە کردەوە ئەم گاڵتەجاڕیەیان ریسواکردو بە بایکۆتکردنی فراوان وەڵامێکی شایستەیان بەهەموو ئەو هێزانەی بۆرژوازی، بە ناسیۆنالیست و ئیسلامیەوە، دایەوە. خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی فراوان نایەکی گەورەیان بەرووی دەسەڵاتی ئیسلامی –تائیفی مشەخۆرو جەردەو تاڵانچی عێراقدا بەزرکردەوە. …

Read More »

یەکی ئایار  هێمای تێکۆشانی چینی کرێکارە لە پێناو ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانیدا!

     ژنان و پیاوانی کرێکار! جەماوەری بێبەش و زەحمەتکێش! یەکی ئایار، هێمای خەباتی چینی کرێکارە لەپێناو ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانیدا، لەپێناو کۆتایهێنان بە هەموو جۆره ستەم و چەوسانەوەیەک، هێمای وەستانەوەیە بەرامبەر بە هەر جۆرە زوڵم و ستەمێکی چینە داراو دەوڵەمەندەکان و دەسەڵات و حکومەتەکانیان لەبەرامبەر کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەژاراندا، ڕۆژی ڕاگەیاندن و دوپاتکردنەوەی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارە. …

Read More »

کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دۆما هەموو هێزە ناوچەیی و جیهانیەکانی سەرمایەداری مەحکوم دەکات

ڕۆژی شەممە ٧ی ئەپریل شارۆچکه‌ی دۆما نزیک له‌پایته‌ختی سوریا، دیمه‌شق، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی تر له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاته‌ بوونه‌ قوربانی و میدیا ناوچەیی و جیهانیەکانیش ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌یان به‌ کۆمەڵکوژیەکی تر لەسوریا ناوزه‌دکرد،  که‌زیاتر لە ٧٠ کوژراو زۆرتر لە ١٠٠٠ کەس بریندار بووه‌ و له‌نێوێشیاندا ژن ومناڵ هه‌یه‌. به‌ڵام ئەمە یەکەم جار نیە خه‌ڵکی …

Read More »

له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هه‌قخوازی فەلەستین تاوانێکی گەورەیە لەدژی بەشەریەت

ڕۆژی شەممە ٣٠ی مارس خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین که‌ به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی داگیرکاری و له‌ژێر ناوی  “ڕۆژی خاک” ، له‌سه‌ر سنوره‌کانی غه‌ززه‌وه‌ ڕێکخرابوو، لەلایەن هێزەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلەوه‌ به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ که‌وته‌ به‌ر په‌لامارو سه‌رکوتی خوێناویی و له‌ئه‌نجامدا کوژرانی زیاتر لە ١٧کەس و برینداربوونی  ١٥٠٠ کەسی لێکەوتەوە.  ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که‌به‌ به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وە که‌وتوه‌ته‌ گولله‌ بارانکردنی کوێرانه‌و له‌شکرکێشی به‌تۆپو تانکه‌وه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵکی هه‌قخوازی …

Read More »

سزادان و هەڕەشەکردن لە کارمەندان و مامۆستایان پێشێلکردنی ئازادیە و دژی دەوەستینەوە!

بەدوای بەرێوەچونی مانگرتن و خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایان و مووچەخۆران و خەڵکی ناڕازی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان لەدژی سیاسەتی درێژەدان بە پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێم و دەزگا جاسوسیەکانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی ناو حکومەت، دەستیان داوەتە سزادان و هەڕەشەو چاودێریکردنی هەڵسوڕاوان و چالاکوانانی ناڕەزایەتیەکان. دەسەڵاتدارانی هەولێر، سەرباری راوەدونان و پەلاماردانی خۆپیشاندەران، سزای ١٩ مامۆستای داوە بە بڕینی مووچەکانیان و جێگۆڕکێکردن بە …

Read More »

حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە مووچەی مامۆستایان و کارمەندان ولە خوێندنی مناڵان و سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان!

بەدوای داسەپاندنی سیستەمی زۆرەملێی مووچە لەلایەن دەسەڵاتدرانی کوردستانەوە، فەرمانبەران وکارمەندان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا، بە شێوازی جۆراجۆر ناڕەزایەتیان دەربڕیوە؛ هەر لەمانگرتن و بایکۆت وخۆپیشاندان تا دەگاتە کۆکردنەوەی دەیان هەزار واژۆ و پێشکەشکردنی دەیان یاداشتی ناڕەزایەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم  زۆر بێ باکەو هیچ وەڵامێکی بەم خواستەی فەرمانبەران وکارمەندان نەداوەتەوەو بایەخی بۆ ناڕەزایەتی خەڵك دانەناوە! بەداوی ڕووداوەکانی ١٦ …

Read More »

8ی مارس رەمزی خەباتە دژی ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان!

8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشان وهاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیه‌ له‌دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و جیاکاری دژ بە ژنان، ڕۆژێکه‌ ‌ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، وه‌ک به‌شێک له‌خه‌باتی  چینی کرێکارو بێبه‌شان وچەوساوه‌ی کۆمه‌ڵگا، بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمەڵگایه‌کی ئازادو یه‌کسان،  یه‌خه‌ی سەرمایەداران و ده‌سەڵات و نیزامه‌که‌ی ده‌گرن. ژنانی کوردستان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوازی کوردو حزبه‌کانیدا، نزیک به‌سێ ده‌یه‌یه‌، له‌وپه‌ڕی بێمافی …

Read More »