ئەمڕۆ دووشەممە بەرامبەر بە ١٣/٩/٢٠٢١، دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەبەشێک لەناوچەو شارهكانى ههرێمى كوردستان، بۆ خواستی دامەزراندنو فرسەتی هەلی کار، دەستیاندایە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ودەزگا بەرپرسەکاندا کۆبوونەوەو داوایان لە کاربەدەستان کرد کە دابمەزرێن و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان حکومەت فرسەتی کاریان بۆ دابین بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە، حکومەتی هەرێم جگەلەوەی شانی خۆی خاڵی کردۆتەوە لەدابینکردنی کار …
Read More »ڕاگەیاندن
لەم زەلکاوە ئەمنییەدا هەر ئەوە بەرهەمدێت!
بەیاننامەیەک لەکۆمیتەی کەرکوکەوە، سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دوێنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، کۆبوونەوەیەکی “نائاسایی” سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک سازدا. ئەم کۆبوونەوەیە بەدوای ئەو هێرش و پەلاماردانانەدا دێت کە چەکدارانی داعش بۆ سەر چەند ناوچە وگوندێکی سەر بەپاریزگاکە ئەنجامی داو بەهۆیەوە ترسو دڵەڕاوکێی خستە نێودڵی دانیشتوانی ئەم ناوچانەوەو بەدوای خۆشیدا ژمارەیەک لەهاولاتیان کوژران وچەندین …
Read More »تەنها بەڕاوەستانەوە و فراوانکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانمان، دهتوانین بەر بەم گرانیە بگرین!
وەک بەرئەنجامێک لە سیاسەتی لێگرتنەوەی ئابوری و زیاتر هەژارکردنی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کوردستان، ئەمجارە حکومەتی هەرێم دەستی بردوە بۆ گرانكردنی بهنزین و نان و پێداویستیه خۆراكیهكانی تری خهڵك. ئەمەش بە مەبەستی داشکانەوەی ئاکامەکانی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە یەخەی پێگرتون، تا لەسەر حسابی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان، کەمهێنانی بودجەو داهاتی حکومەت پڕکەنەوە. بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی دەسەڵات و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی …
Read More »مەرگی هاوڕێ عەزیز خەسارەتێکی گەورەیە
به داخ و پەژارەێكی زۆرهوه ههواڵی مهرگی له ناكاوی هاوڕێ عهزیز محهمهد عهبدوڵلا به پهتای نهگریسی كۆرۆنا ههموومانی تاساند. مامۆستا عهزیز كه له ناوهڕاستی نهوهدهكانی سهدهی پێشوودا و بۆ چهند ساڵێك یهكێك بوو له ههڵسوڕاوانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و هاوكاتیش ههڵسوڕاوێكی بهرچاوی یهكێتی بێكاران و سیمایهكی خۆشهویستی ناوچهی دهربهدنیخان بوو. دواتریش له گروپ و ڕێكخراوی تردا درێژهی به خهبات و …
Read More »خەڵکی ئەفغانستان بەرەو ڕوی سیناریۆیەکی تاریکتر کرایەوە!
گەڕانەوەی هێزەکانی تاڵیبان بۆ ناو شارەکانی ئەفغانستان و دوبارە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی ئیمارەتی ئیسلامی، ئەوەی بۆ خەڵکی جیهان ڕۆشنکردەوە کە ئامانجی جەنگی ئەمریکا و داگیرکاری ئەفغانستان پێش بیست ساڵ لەمەوبەر نە دژی تیرۆر بووه نە بۆ ڕزگاری خەڵکی ئەفغانستان بووە لە ژێردەستەیی کۆنەپەرستترین هێزی میلیشا و دڕندەیەکی وەک تاڵیباندا، بەڵکو خەڵکی کرانە گەورەترین قوربانی نەخشە و سیاسەتی ئیمپریالیستانەی …
Read More »پیلانگیڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەهەرێمی کوردستان ڕیسواو مەحکومە!
ڕۆژی چواشەمە ١١/٨/٢٠٢١ لە میانی دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تاران، داوای دەرکردنی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە هەرێمی کوردستان، لێکرا و پێیان ڕاگەیاندراوە كه ”هەرێمی کوردستان بۆتە لانەی گروپە بەرهەلستکاریەکانی ئێران” و دەبێ هەوڵی وەدەرنانیان بدرێت! ئەم داوایەی جمهوری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ئەو بەڵێنانەدایە کە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک …
Read More »ناڕەزایەتی خەڵکی کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دابینکردنی ئاو، کردەیەکی ڕەواو بەرهەقە!
لەدرێژەی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیەکانی چەند گەرەکی شاری هەولێردا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ١٥ی ئابی ٢٠٢١، خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بەهۆی بێ ئاویی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە کۆبونەوەو خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی قەرەداغ-سلێمانییان داخست. ئەم خۆپێساندان ناڕەزایەتیەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆ، لەکاتێکدایە کە هەژاری و بێکاری و پەتای کۆڕۆنا ونەبوونی خزمەتگوزاریەکان وگرانبوونی بەنیزن وپێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان، تادێت، لەژێر سایەی …
Read More »ئەم بورکانە درەنگ یا زوو دەتەقێتەوە!
لەبارەی بێئاوی و خۆپیشاندان و ناڕەزەیەتیەکانی چەند گەڕەکێکی زەحمەتکێشی شاری هەولێرەوە خۆپیشاندان و كۆبوونهوهی ناڕەزایەتی دانیشتوانی هەژارنشینی باداوا و فەرمەنابەران و چەند گەڕەکێکی تر، لەدژی نەبون و کەمی ئاو لە شاری هەولێر جارێکی تر ڕقوتورەیی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشانی بەڕووی دەسەڵاتی گەندەڵکاراندا هێنایەکایەوە و ئەو پەیامەی دا کە چیتر ژیان لەسایەی ئەم سیستەم و دەسەڵاتەدا قابیلی قبوڵ نییە، کە لەلایەک …
Read More »جەماوەری عێراق و ناوچەکە بە چاوی ئومێدەوە لە خەباتی ئێوە دەڕوانن
سەبارەت بە مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت و جەماوەری ئەهواز کابوسێکی تۆقێنەر کە خەریکە لەئێرانی ئەمڕۆدا لانەی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی دەشێوێنێت، کابوسێک، پاڵ دەنێت بە ڕژێمی برسێتی، هەژاری، نەداری، رژێمی پێشێلکردنی ئازادیە سیاسیەکان، تیرۆر، سێدارە و جەنگەکان بەرەو ڕۆژانێکی تاریک و ڕوبەڕوبونەوەیەکی چارەنوسسازە: بە مان یان نەمان . لەلایەک مانگرتنە کرێکاریەکان لە چەندین شاری ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەدەسێنن، هەر لە کرێکارانی …
Read More »حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تۆڕێ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت!
لەدۆخی ئێستای کوردستاندا کەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین هاوڵاتی نەکاتە قوربانی وخێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان نەخاتە بەردەم سەختی و لێواری مەرگەوە، لەدۆخێکدا کە حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتدار، بێدەربەستی خۆیان بەرامبەر بەسەلامەتی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەرامبەر بەم پەتا نەگریسە و کاریگەریەکانی لسەر ژیانی خەڵك نیشانداوە، ژمارەیەک لەهەڵسوڕاوانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و پزیشک و پەرستارانێکی دڵسۆز، …
Read More »