ڕاگەیاندن

ئەم بورکانە‌ درەنگ یا زوو دەتەقێتەوە!

لەبارەی بێئاوی و خۆپیشاندان و ناڕەزەیەتیەکانی چەند گەڕەکێکی زەحمەتکێشی شاری هەولێرەوە خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی دانیشتوانی هەژارنشینی باداوا و فەرمەنابەران و چەند گەڕەکێکی تر،  لەدژی نەبون و کەمی  ئاو لە شاری هەولێر جارێکی تر ڕقوتورەیی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشانی بەڕووی دەسەڵاتی گەندەڵکاراندا هێنایەکایەوە و ئەو پەیامەی دا کە چیتر ژیان لەسایەی ئەم سیستەم و دەسەڵاتەدا قابیلی قبوڵ نییە، کە لەلایەک …

Read More »

جەماوەری عێراق و ناوچەکە بە چاوی ئومێدەوە لە خەباتی ئێوە دەڕوانن

سەبارەت بە مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت و جەماوەری ئەهواز کابوسێکی تۆقێنەر کە خەریکە لەئێرانی ئەمڕۆدا لانەی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی دەشێوێنێت، کابوسێک، پاڵ دەنێت بە ڕژێمی برسێتی، هەژاری، نەداری، رژێمی پێشێلکردنی ئازادیە سیاسیەکان، تیرۆر، سێدارە و جەنگەکان بەرەو ڕۆژانێکی تاریک و ڕوبەڕوبونەوەیەکی چارەنوسسازە: بە مان  یان نەمان . لەلایەک مانگرتنە کرێکاریەکان لە چەندین شاری ئێراندا  بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەدەسێنن، هەر لە کرێکارانی …

Read More »

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تۆڕێ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت!

لەدۆخی ئێستای کوردستاندا کەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین هاوڵاتی نەکاتە قوربانی وخێزانە کرێکاری و کەمدەرامەتەکان نەخاتە بەردەم سەختی و لێواری مەرگەوە، لەدۆخێکدا کە حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتدار، بێدەربەستی خۆیان بەرامبەر بەسەلامەتی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەرامبەر بەم پەتا نەگریسە و کاریگەریەکانی لسەر ژیانی خەڵك نیشانداوە، ژمارەیەک لەهەڵسوڕاوانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و پزیشک و پەرستارانێکی دڵسۆز، …

Read More »

بەیاننامەی کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کارەساتی زریان و لافاو لە چەند ناوچەیەک لە ئەڵمانیا.

ڕۆژی ١٤ /٧ ٢٠٢١ به‌ دوای زریانێكی باران و لافاودا، دانیشتوانی چەندین شارو شارۆچکە و لادێ لە هەرێمەکانی ( نۆرد ڕاین ڤێستفالن) و( ڕاینلاند فالز ) دووچاری کارەساتێکی مرۆیی و دڵتەزێن بونەوە. سەرئەنجام تا ئێستا زیاتر١٣٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاکانی ئەڵمانیا سەدان کەس تا ئێستا بێ سەروشوێنن.هاوکات بە هەزاران کەس ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستداوە …

Read More »

لەپەیوەند بە مانگرتنی کرێکارانی کارگەی تاسڵوجەوەوە، نامەیەک ئاڕاستەی ڕێکخراوە کرێکاریەکان دەکرێت

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەنامەیەکدا داوا لە یەکیتی کریکاریی ورێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان دەکات پشتیوانی بکەن لە مانگرتنی کرێکاران وکارمەندانی چیمەنتۆی تاسلۆجە دۆێنێ  دووشەمە١٢/٧/٢٠٢١ کرێکاران وکارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە مانگرتنیان دەست پێکرد  لە بەرامبەر نەدانی  داهاتی قازانجی سالانەی کۆمپانیەکە بە کریکاران وکارمەندانی کارگەکە. ئەم کارگەیە یەکێکە لەکارگە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کە لە سەرەتای دامەزراندنێەوە سالانە لەقازانج وداهاتی ساڵانەی بەشی کریکاران وکارمەندانی لێ …

Read More »

شورای هەڵسوراوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە ئوسترالیا, داوای دەستبەجێ گیراوەکانی بادینان دەکات

لەدرێژەی کەمپەینی سەراسەری رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژ بەسزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان و لەسەر داخوازی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، (شورای فعالین آزادیخواه و برابری طلب ) لە ئوسترالیا، نامەیەکی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سدنی – ئوسترالیا و  د- دیندار زێباریی و پەرلەمانی کوردستان و سەفارەتی عێراقی لە کانبێرا – ئوسترالیا، دەنێرێ بۆ حکومەتی هەرێمی …

Read More »

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت بە سزادانی ئومێد بەرۆشکی وزیندانیەکانی بادینان نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی رێکخراوی ئەمینستی ئەنتەرناشنال و ڕیکخراوە ئینساندۆست و پیشکەوتنخوازەکان کرد! لەدرێژەی کەمپەینه‌كه‌یدا بۆ داکۆکی لە ئازادی لە کوردستان و دژ بە بڕیاری سزادانی ئومێد بەرۆشکی، کە لە بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢١ دادگای تەمیز لە دهۆك سزای زینداکردنی بۆ ماوەی ١٤مانگ و غرامەی ٢٤٠ هەزار دیناری بەسەردا سه‌پاند، ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان …

Read More »

ئاسایشی خەڵك لەژێر سایەی دەسەڵاتی میلیشیادا پاریزراو نیە!

روداوی تەقەکردنی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و چەکدارانی پاسەوانی شێخ جەعفەر، جارێکی دیکە ئەوەی دوپات کردەوە کە دەسەڵاتی میلیشیاکانی کوردایەتی مایەی نائارامی و تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی مەترسین بۆسەر ژیانی خەڵك. چەند مانگ لەمەوبەر دوو روداوی لەم چەشنە لە سلێمانی رویانداو یەکێکیان هەر لەلایەن پاسەوانەکانی شێخ جەعفەرەوە بوو کە پەلاماری بازگەیەکی ئاسایشیان دا. ڕوداوی …

Read More »

” پێویستە ڕێز لە ئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ بگرێت لە کوردستان”

نامەی ڕێکخراوی سۆڵیداریتی لە ئوسترالیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدرێژی کەمپەینی سەراسەری رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژ بەسزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان ولەسەر داخوازی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێز ئیان ڕینتۆڵ، بەرپرسی ڕێکخراوی (سۆلیداریتی) لە ئوسترالیا، نامەیەکی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی دیندار زێباریی و هەروەها لە ڕێگەی سەفارەتی عێراقەوە لە کانبیرا، دەنێرێ بۆ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و …

Read More »

بە مەرگی هاوڕێ محمد مستەفا، حزبمان دۆستیکی خەمخۆری خۆی لەدەستدا!

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١، هاورێ محمد مستەفا، ناسراو بە محمدی موهەندس، بەهۆی نەخۆشی دڵ وکاریگەریەکانی کۆرۆناوە، لەشاری کەرکوک، گیانی لەدەستداو بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین. هاوڕێ محمد کەسایەتیەکی مارکسی و چەپ و بەرگریکار لەئازادی و سکولاریزم، پەیگیرو ڕاوەستاو دژی هەموو شێوازەکانی کۆنەخوازی و کۆنەپەرستی، ڕوخسارێکی ناسراو و خۆشەویستی ناو خەڵکی کەرکوك و دۆستێکی نزیک و هاوکار و پشتوپەنایەکی …

Read More »