لە بەرواری ١٦ ی سیبتەمبەر، مەهسا ئەمینی بە پاساوی جل و بەرگی نەشیاو، دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەئێران دەستگیری دەکەن ودواتر لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێ وبەماوەیەکی کەم ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دواتر هەواڵی مەرگی ڕادەگەیەنرێت… گومان هەڵنەگرە کە هۆکاری مەرگی ناوادەی مەهسا ئەمینی و جل و بەرگ و پەیڕەونەکردنی نەریتی ئیسلامی و مل نەدانە بە یاسا جەنگەڵیەکانی دەسەڵاتی رەشی …
Read More »ڕاگەیاندن
دۆخی سیاسی کوردستان و سەرخەتی سیاسەت و ئەرکەکانی حزب
بڕیارنامە: چینی دەسەڵاتداری کوردستان، ناکامە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین داخوازیەکانی جەماوەری ناڕازی، هاوکات گوشارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر هەرێم و گێژاوی پەیوەندیەکانیان، هەڵکشانی دەستێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەکە و پەرەگرتنی تیرۆر و نائارامی، بەرینبوونەوەی بێکاری و هەژاری و ڕوتاندنەوەی خەڵک و زۆربوونی تاوان و کەمی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها بەردەوامی و درێژەکێشانی ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ خواستەکانیان و سەرهەڵدانی ئەگەری گۆڕانکاری… سیما سەرەکیەکانی …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٣، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٣ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٩/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٣ ی ئۆکتۆبەر
Read More »تێرۆر کردنی مامۆستا شەماڵ بەتوندی مەحکوم دەکەین!
ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٢ سوهیل خورشيد ناسراو بە مامۆستا ( شەماڵ) ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە شاری کفری لە لایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە تیرۆر کرا، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە درێژەی کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادایە کە ماوەیەکە بەشێوەی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، بە چاوساغی پیاوە نۆکەر پیشەکانی دەسەڵاتەوە، بەشێوەی جۆراو جۆر ئەنجامی دەدات. بەدڵنیایەوە کارێکی ئاوا …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە! ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٨/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٢ ی ئۆکتۆبەر Edit
Read More »بەیاننامەی هاوبەشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، عێراق، حکمەتیست/خەتی ڕەسمی
سەبارەت بە هێرشی تیروریستی بۆ سەر سەلمان روشدی! ڕۆژی هەینی ۱۲ی ئاب( ئۆگەست)، “سەلمان روشدی” نوسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانیەکان” کە لە لایەن خومەینیەوە فتوای کوشتنی درابوو، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکیدا لە پەیمانگای “شاتوکوا” لە شاری نیۆیۆرك، لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەرو بە توندی بریندار بوو. بە پێی هەواڵی هەواڵنێریەکان “ئەندرۆ ویلی” وتەبێژی تایبەتیی سەلمان روشدیش لەم هێرشەدا بریندار بووە. ئەم هێرشە لە لایەن پیاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵانەوە بە ناوی “هادی مەتەر” دانیشتوی “فەیرڤیو” لە ویلایەتی نیوجێرسی بەرێوە …
Read More »ئۆکتۆبەری ژمارە ٤١، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!
ئۆکتۆبەری ژمارە ٤١، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە! ئۆکتۆبەری ژمارە ٤١ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/٨/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤١ ی ئۆکتۆبەر
Read More »بە سهربازیکردنی شارەکان و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران، نیشانەی ترسی دەسەڵاتدارانە لە ڕاپەڕینی جەماوەر!
ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی نەوەی نوێ، له شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان لە سەعات پێنجی ئێوارەوە دەستی پێکرد. بەڵام حزبه دەسەڵاتدارهكانی هەرێم له ههردووك زۆن، وەک پیشەی هەمیشەییان هێزێکی زۆری چەکدارییان ڕژانە نێو سەنتەری شارەکان و فەزای عەسکەرتاریەتیان داسەپاند. هاوکات بە گازی فرمێسكڕێژ و کێبڵی کارەبایی و گولـلهی پلاستیكی کەوتنە گیانی خەڵك و دەستیان نەپاراست لە میدیاکاران و گرتن و …
Read More »دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پێشێلکردنی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە!!
بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە، دوا بەدوای بانگەوازەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانێک لە هەرێمی کوردستان، دۆێنی هێزێکی ئەمنی لە نێو شاری سلێمانی ههڵیانكوتاوهته سهر ماڵی ههندێك ههڵسوڕاوی جوڵانهوهكه و ژمارەیەک خۆبەخش و کادیر و بەرپرسیان دەستگیر کردووە کە هیمداد شاهین وتەبێژ و فاروق غەفور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەیان لە ناودایە. ئەم کارەی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانی …
Read More »ڕێگاچارە هاتنەمەیدانی سەراسەری جەماوەری ناڕازیە بۆ ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپەیوەند بە بانگەوازی بزوتنەوەی نەوەی نوێوە بۆ خۆپیشاندان لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی حکومەتی لە عێراق و تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان باڵهکانی بۆرژوازی و لێکترازانی “ماڵی شیعە” و بانگەوازی سەدر بۆ خۆپیشاندان و داگیرکردنی پەرلەمان، شاسوار عەبدولواحیدی سهرۆكی نهوهی نوێش سەری لەژێرعەباکەی سەدرەوە دەرهێنا و کەوتە بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سهراسهری له شارهكانی كوردستان. ئەم کارەشی بە خۆهەڵواسین بە …
Read More »