نووسینی: شوانە حەسەن هه‌رچه‌نده چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌م نییه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان قۆناغ به قۆناغی مێژوو به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێت ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ین و سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ڕابردوویه‌كی درێژی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆیله و كه‌مینه و بێ هێزه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینه كه‌مینه‌كان له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئایینی …
Read More »وتار
سه‌رمایه‌داری، بازرگانی سێکس و سته‌م بۆ سه‌ر ژنان …
وەرگێران و ئامادەکردنی: ھەتاو عەبدوڵاھی بەشی یەکەم بۆنه‌کانی ئه‌مساڵ واته بۆنه جۆراوجۆره‌کانی تایبه‌ت به ژنان به‌تایبه‌تی ٨ی مارسی ئه‌مساڵ ڕۆژی جیهانی ژن، له حاڵێکدا به‌رێوه‌چوو که هه‌زاران ژن له ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن له ناره‌زایه‌تی به‌توندوتیژی خۆپێشاندانیان وه‌رێخست، هه‌روه‌ها ژنێکی لاو له مێترۆی له‌نده‌ن و له شوێنێک که ببوو به قوربانی ئازار‌و کرده‌وه‌ی توندوتیژی جنسی به به‌رێوه‌بردنی ره‌قسێکی شانۆیی ئه‌م رووداوه …
Read More »داڕوخانی پەروەردە!!! …
د. سەروەر عبدالرحمن لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشێک لەئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە دەخاتە ڕوو، کەنەک جێگای هەڵوێستەیە، بەڵکو تەکاندەرە بۆ هەر ئینسانێک کەمترین خەمی نەوەکانی کۆمەڵگەو سلکی پەروەدەو فێرکردنی هەبێت… ئەو ئامارانە لەهەر کۆمەڵگەو وڵاتێکی دنیادا کە کەمترین پرانسیبی دیموکراسی بە مانا “باوەکەی بۆرژوازی” هەبێت، پەروەردە رێزلێگیراو بێت. دەبێتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی، یان ناچار بەدەست لەکارکیشانەوەی سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە و …
Read More »دەسەڵاتی هەرێم چاکسازی هەڵناگرێت! …
عەبدوڵا مەحمود سەرئەنجام کابینەی نۆهەمی حکومەتی!! هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە ٩ مانگ پێکهات. چ لە کارنامە ئینشاییەکی سەرۆکی کابینەی نوێ، پێداگری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی کراو، چ دەزگا ڕاگەیاندنەکان و کادر و بەرپرسانی حزبەکان و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و قەڵەم پێدراو وەکو ماشێنێکی ئاراستەکراو باس لە چاکسازی و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دەکەن. پەتای باسی چاکسازی و ئومێد بەستن …
Read More »ئامادەبون بۆ نوێنەرایەتی کەسێک کە بە شایانی سزای تەوبیخی دەزانی، مانای چیە! …
وەڵامێک بە موئەیەد ئەحمەد … عوسمانی حاجی مارف … لە پلنۆمی ٣٣ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا مەسەلەیەکی هەستیار لەئارادا بوو، دەبوایە یەکلایی بکرێتەوە. مەسەلەیەک کە چەندین جار هاتبووە گۆڕێ، بەڵام هەمووجار بۆ ڕاگرتنی دڵی هاوڕێیانێک و بۆخاتری بەرگرتن لە قوڵبونەوەی ناکۆکی ناو ڕابەری لەسەر ئەومەسەلەیە چاوپۆشی دەکرا، بۆیە بە هەڵواسراوی دەمایەوە. ئەو مەسەلەیە باسکردن و بڕیاردان بوو لە سەر پێشێلکاری …
Read More »پێش و پاش ٧/١٤ ….
عەبدوڵا مەحمود تا چەند ڕۆژ و چەند سەعات لە ١٤/٧/٢٠٠٠ کۆمەڵگەی کوردستان، خاوەنی هێزو دەنگێکی ڕەسای جیاوازی کاریگەر لەهەموو حزب و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بوو… خاوەنی هێزێکی سیاسی، حزبێکی جیاواز بە ئامانج و نەریت و شێوەکاری رێکخراوەیی تایبەتی خۆیەوە کەمۆری کار‌و هەڵسوڕانی بەهەموو لایەنەکانی ژیانی سیاسی کۆمەڵایەتی فەرهەنگی کۆمەڵگەوە دیار بوو. بەڵی تا ١٤ حەوتی دووهەزار، هێز و حزبێکی سیاسی ناسراو …
Read More »یاداشتێک بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق …
مەنسور حیکمەت: هاوڕێیان! مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه ده‌ستبردن بۆ مه‌سه‌له‌کانی سازدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕانی حزب له ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان نییه. هاوڕێ ڕێبوار و هاوڕێیانی تر له‌م بابه‌ته‌وه نووسینیان هه‌یه‌و من سه‌رنجه‌کانم سه‌باره‌ت به‌و نووسینانه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌تره‌ح ده‌که‌م. لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ چه‌ند خاڵ ڕاکێشم که ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوواییه وه‌ڵام وهربگرێتو به بڕوای من سه‌رکه‌وتنی ئێمه …
Read More »دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبا ناڕەزایەتی لە شارەکانی باشووری عێراق دەستی پێ‌کرد …
ئەحمەد عبدالستار … ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیران لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبا، خەڵکی ناسریە دژ بە ئیدارەی گەندەڵی حزبەکان هەڵسان. خۆپیشاندەران لە قەزای الاسلاح هەستان بە سووتانی دەروازەی ئەنجوومەنی شارەوانی، دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەن لە ناویدا گەمارۆ درابوون. سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی لە الاسلاح فەیسەل جاسم بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گووتی “خۆپیشاندەران دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنیان ئاگر تێبەردا، لەکاتێکدا ژمارەیەک لە ئەندامانی …
Read More »هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …
ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … بۆ لەباربردنی شۆڕشەکانیان… وڵاتانی عەرەبی هێڵی ئەنتەرنێتیان لە گەلەکەیان بڕی! دەسەڵاتی هەندێک وڵاتانی عەرەبی دەست دەبەن بۆ بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت هەرکاتێک توڕەیی گەلەکەیان لە هەڵکشان دەبێت لە ناوەوە بۆ لەباربردنی شۆڕشەکان، ئەوەش بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتی و لاوازکردنی هێزی ڕێکخراوبوونیان. لەم دەیەی دواییدا سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە لە پشتیوانی خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن و …
Read More »گه‌نده‌ڵی لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان 785 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت …
ڕۆژنامەنووس: شوانە حەسەن … گەندەڵی سیاسی بریتی لە دەستکاریکردنی ڕێنمای و یاسا و دامەزراوە دەستورییەکان لەلایەن ئەو بڕیار بەدەستە سیاسیانەی کە بە خراپی سود لە پێگەی خۆیان وەرئەگرن بۆ پاراستن و هێشتنەوەی دەسەڵات و سەروەت وسامانیان . کارێکی زۆر سروشتییە کە بیر لە هەڵبژاردن بکرێتەوە کاتێک باس لە گەندەڵی سیاسی ئەکەین. بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی دەسەڵاتداران لە پێگەو پۆستەکانیان، وەک ڕێکارێک بۆ بەرەنگاربونەوەی …
Read More »