نوسینی: هەتاو عەبدولاهی مێژووی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتییە بۆ خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان بەرابەر و هەلومەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا. هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی هەشتی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، یاد کردنەوەیە لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی شاری نیۆیۆرکی …
Read More »وتار
کۆڕۆناو مەلا و میدیا …
عەبدوڵا مەحمود بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا، هۆکارەکەی هەرچی بێت و تەنانەت وەکو بۆچوونەی دەڵێت هەناردەکردنی ئەو ڤایرۆسە بۆ چێن بەشێکە لە جەنگی ئابوری و بازرگانی نیوان ئەمریکا و چین، هیچ لەو راستییە کەم ناکاتەوە، کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەگەڵ قەیرانێکی کەمەرشکێن و مەترسیەکی گەورە رووبەڕووکردۆتەوە. مەترسییەک سەرەتا هاوڵاتیانی چین، و پاشان کشاوە بۆ زوربەی زۆری دنیا و تا ئیستاش بەرەو فروانبوونەوە دەڕوات. …
Read More »ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان …
ڕاپۆرتی بۆپێشەوە : ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان شوانە حەسەن ئەبوبەکر: “لەمڕۆدا ئەگەر تێبینی بکەین و وردبینەوە دەبین و دەگەینە ئەو ڕاستیەی کەتوندوتیژی دژی ژنان بەردەوام لەزیادبووندایە و توێژەرێکی دەروونیش پێیوایە، لەكۆمەڵگەدا سەرجەم توندوتیژییەكانی دژی ژنان یەك جۆر كۆیان دەكاتەوە، ئەویش توندوتیژی دەروونییە، بەرپرسێكی ڕێكخراوی ژنانیش لە قەڵادزێ دەڵێت، ئەوان تەنها دەتوانن ژنان هۆشیاربكەنەوە و …
Read More »لەپێشوازی ٨ مارسدا …
عەبدوڵا مەحمود ئەمساڵ لەکاتێکدا پێشوازی لە هەشتی مارس ڕۆژی نەفرەت لە هەڵاواردنی رەگەزی دەکەین، کە هەر چەند رۆژ پێش ئێستا هەواڵی دەستدریژی سیکسی چەند کەسێک بۆسەر کچێکی ٨ ساڵان، ویژدانی هەموو ئینسانێکی خاوەن ویژدانی هەژاند. وە هەر مانگێک لەوەپیش مەلا مەزهەر لەسەر سوکایەتی بەژنان راپێچی بەردەم دادگا کرا… مەلا هەڵۆ سوکایەتی بەزوربەی هەرەزۆری کۆمەڵگە کرد و سفور بوونی ژنانی دایە …
Read More »ئاراستەیەکی تر لە نێوان کەناڵی «ڕووداو» و «مەریوانی هەڵەبجەیی» دا سەبارەت بە ئاییندەی ئیسلام؟!! …
نووسینی: سەردار عەبدوڵا حەمە لە یەکێ لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی ڕووداودا ئاماژە بەوە کرا کە ئاییندە بۆ ئیسلام دەبێت. مەریوان هەڵەبجەیی وەک مولحیدێک وەڵامی ئەم پروپاگەندەی دایەوە. دیارە کەناڵی ڕووداو هەر لە خۆوە ئەم پێشبینیەی نەکرد بەڵگەیەکی خستە ڕوو ئەویش توێژینەوەی سەنتەرێکی ئەمەریکی بوو کە پێی وایە ژمارەی موسڵمانان لە جیهاندا و لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە مەسیحیەکان زیاتر دەبێت. دیارە زیاتر مەبەستی …
Read More »پێویسته ژنانی کوردستان بێنه گۆرهپانی کار …
نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی کار چهمکێکی زانستیو ئابوورییه. کارتێکهری کار لهسهر رهههنده جیاوازهکانی ئابووریو گۆرانکاری لهسیستهمی کۆمهڵایهتی دیارو بهرچاوه. به شرۆڤهیهکیتر، کار لهپهیوهندی چڕاوچڕ لهگهڵ چهمکی ئابووریدایه، ئابووریش شوێندانهری بهسهر کۆمهڵگاو ههڵدانی مرۆڤایهتی لهقۆناغێکهوه بۆبڕگهیهکیتر ههبووهو ههیه. “کارل مارکس” مهزنترین کهسایهتی هزرڤانو بیرۆکهدارێژی زانستی مارکسیزم له سهدهی نۆزدهههمدا ،بونیادی زانستی ماتریالیزمی مێژوویی، کار به شیۆازیکی زانستی شرۆڤه دهکا. له شیکردنهوهکهیدا ههر …
Read More »بەرهەمهێنانەوەی تایبەتکراوی خێزان و چەوساندنەوەی ژنان لەمڕۆدا! …
نووسینی: بەڵێن ئیسماعیل دەزگای کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزان، کە لە سیستەمی کەپیتاڵیزمدا بەرپرسیارێتی سەرەکیی پاراستن و چاودێری و بەرهەمهێنانەوەی هێزی کاری لە ئەستۆدایە، سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ سەرکوتکردنی ژنان. خێزان تایبەت نییە بە کاپیتاڵیزم و بە شێوەیەکی جیاواز، بەڵکو یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی زۆربەی کۆمەڵگە چینایەتییەکان. (خێزان) بە درێژایی کات خۆی ڕێکخستووە و خۆی گۆڕیوە. ئەم گۆڕانکارییانەش هەم بە هۆی ناکۆکییە ناوەکییەکانی …
Read More »به ملیاندا درا، بهڵام سوار سهری بوون! …
له وهڵام به نهژاد جهلال ههڵسوڕاوی گۆڕاندا كه له زاری نهوشیروان مستهفاوه باسی ١٧ ی شوبات ئهكات … جهمال موحسین ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ نهژاد جهلال كه هێشتاش ههڵسوڕاوێكی گۆڕانه چهند وتهیهكی بڵاوكردۆتهوه به ناوی نهوشیروانهوه كه به پێویستی ئهزانم ههڵوێستهیهكی خێرای لهسهر بكهم. ئهوهی نهوشیروان ئهو قسهیهی كردووه یان نا، نه مهسهلهی ئهم بابهتهمه و نه بۆشم گرنگه چونكه …
Read More »یادی ٩ ساڵەی ١٧ی شوبات، هەلومەرجی کوردستان و ناوچەکە و دەرسەکانی! …
نوری بەشیر: ١٧ شوباتی ٢٠٢٠ نۆ ساڵ بەسەر ئەو خرۆشانە جەماوەریە گەورەیەی خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەو گرنگ بوو لە ئاڵوگۆڕی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی و جەماوەری کرێکارو کەمدەرامەتی کوردستاندا. ئەم ناڕەزایەتی و راپەڕینە جەماوەریە هەمان هەلومەرجی شۆڕشگێرانەی هەبوو کە راپەڕینەکانی وڵاتانی باکوری ئەفریقا لەوانە میسرو تونس هەیبوو. ناوەرۆکی هەموو ئەم ناڕەزایەتیانە لە میسرو تونس و تا …
Read More »دوای ٩ ساڵ بەسەر ١٧ شوباتدا، زەمینەی ڕاپەرینێکی تر بە ئاسۆیەکی شۆڕشگێرانەوە لەئارادایە! …
عەبدوڵا مەحمود: 17 ی شوباتی ئەم مانگە، ٩ ساڵ بەسەر یەکەمین خرۆشانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، بەدژی دەسەڵاتی حزبۆکراتی و تاڵانچی و سەرکوتگەری بزوتنەوەی کوردایەتیدا تێدەپەڕێت. ٩ ساڵ لەوەپیش، خەڵکی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕاپەرین و خرۆشانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لە باکوری ئەفریقیا، بەدژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕاپەرین. هاتنە مەیدانی جەماوەری کوردستان، بەرئەنجامی کەڵەبوونی تورەیی نزیک بە ٢٠ ساڵەی …
Read More »