وتار

کار یان بیمەی بێکاری!!

وەستا مەهدی کار لە دنیای ئەمرۆدا رێگایەکە بۆ پەیداکردنی پارە لەپێناوی درێژەدان بەژیان، ئەمە حوکمی داسەپاوی سیستمی ئابوری جیهانی  سەرمایەداریە و هیچ کەسێك زەمانەتی مانەوەی نییە، کاتێك بێکار دەبێت. پێداویستیەکانی ژیان گشتی بە پارە دەست ئەکەوێ. بەشی هەرەزۆری دانشتوانی گۆی زەوی، بیجگە لە فرۆشتنی هێزی لەشیان بۆکارکردن هیچی تریان نییە. کار شتێکە ئەوەندە پربایەخە دەبێ وێڵ بیت بەدوایدا تا دەستت …

Read More »

زیندانێكی گه‌وره‌ بۆ قوربانیەکان!

جه‌مال موحسین ٩ ی جوڵای ٢٠٢٤ له‌ ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی خێزانی دژ به‌ ژنان له‌ كوردستان كه‌ له‌ ٣ ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ زمانی یه‌كێك له‌ ڕزگاربووانی ده‌ستی توندوتیژی خێزانی كه‌ له‌ شێڵته‌ره‌كانی به‌ناو پارێزگاری سه‌ر به‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بووه‌، وتوویه‌تی ’’شێڵته‌ره‌كان زیندانن به‌ڵام قوربانیانی تێدان‘‘. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بووترێ له‌سه‌ر ئه‌و شێڵته‌رانه‌ی كه‌ …

Read More »

هەڵبژاردنەکانی ئێران و پەیامەکانی!

نوری بەشیر جمهوری ئیسلامی ئێران لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆککۆماردا سەخترین دەورانی خۆی بەسەربرد. کێشەکانی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتدا بەڕادەیەکی بەرچاو توندبوونەوە. دەسەڵاتی بۆرژوازی ئیسلامی و سیاسەتی ولایەتی فەقیە ٤٥ ساڵی دەستی لە سەرکوت، راونان، زیندانی، ئەشکەنجە و سێدارە نەپاراستووە. بەرژێمی سەدهەزار زیندان و سێدارە ناسراوە. درندانەترین یاسای دژی ژنان بەڕێوەبردوە و بەرژێمێکی دژە ژن ناسراوە! بەڵام سەربارەی هەموو ئەو وەحشیگەریە نەیتوانی خەڵک …

Read More »

عێراق لە پرۆسەی سەردەمێکی نوێدا

عوسمانی حاجی مارف بەغدا بەنیازە ئەو کەمپانە دابخات کە  بوونە شوێنی نیشتەجێبونی ئاوارەکانی شەڕی داعش، لەهەمانکاتدا لەسەر داوای بەغدا، فەرمانی ڕاگرتنی چالاکیەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریەکانی عێراق (یونامی) دراوە. لەلایەکی تریشەوە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر، عێراق هەوڵدەدات چالاکیە دیپلۆماسیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا ئاسایی بکاتەوە، کە لەم دواییانەدا نێوەندگیریی دانوستانەکانی نزیکبونەوەی تورکیا و ڕژێمی سوریای لەخۆگرتبوو. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، لەگەڵ ئامادەبونی سەربازی …

Read More »

کوردستان لە کۆتایی دەورەیەکدا

رێبوار ئەحمەد کوردستان دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک لە دابڕانی دیفاکتۆ لە عێراق، لە جەرگەی دۆخی سیاسی تازەدا و لە چوارچێوەی کێشمەکێشی سیاسی نێوان حزبەکانی کوردایەتی و دەوڵەتی مەرکەزیدا، خراوەتە سەر سکەی ڕاپێچبوونەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی قەومی عەرەبی و ئیسلامی عێراق. ئێستا لە ڕوانگەی خەڵکی کوردستانەوە ئەم پرسیارانە بەرجەستە بوون کە بنەما و چوارچێوە و گرێوگۆڵەکانی ئەم کێشمەکێشە چیە و …

Read More »

جولیان ئاسانج و دیموکراسی رۆژاوا

موحسین کەریم دوای ١٢ ساڵ لە پەنابەری و زیندانی لەبەریتانیا، سەرەنجام رۆژی دووشەممە ٢٣ی ٦ی ٢٠٢٤، جولیان ئەسانج، دامەزرێنەری “ویکی لیکس”، پاش داننان بە تاوانێکی جاسوسیدا دژ بە ئەمریکا، لەلایەن دادگای ئەمریکاوە بڕیاری ئازادکردنی دراو ئەمرۆ ٢٥ ی ٦ بەرەو ئوسترالیا گەڕایەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی ئەمریکا، جولیان ئاسانج دانی ناوە بە تۆمەتێکی جینایی بەپێی یاسای سیخوڕی ئەمریکی کە بریتیە …

Read More »

“ڕێگای گەشەپێدان” و ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە

عوسمانی حاجی مارف ڕەچاوکردنی ئەمنی و ئابوری دوو بابەتی هەرە گرنگن لە پەیوەندیەکانی تورکیە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا، تورکیا لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە بنکەی سەربازی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە لە ناوچەی زۆنی زەرد لە دهۆک و هەولێر دامەزراندووە، کە بارزانی کۆنترۆڵی تەواوی هەیە لەو زۆنەدا. تا ساڵی ٢٠١٦ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە ناوچەی دەسەڵاتی بارزانیدا …

Read More »

پرسی رێکخستنی کرێکاری و هەولدان بۆ دروستکردنی دەستەکانی کرێکاران!!

مەهدی ڕەسوڵ(وەستا مەهدی) یەکێك لە ئامانجە بنەرەتیەکانی ئێمە، هەڵسوراوانی کرێکاری لە کوردستان، رێکخستنی چینی کرێکاری  کوردستانە. ئێمە پێمانوایە یەکەمین هەنگاو کە دەبێ کرێکاران دەستی پێبکەن، رێکخراوبونە و دەتوانم بڵێم رێکخراوبون بەردی بناغەی ئاڵوگۆری ئەوزاعی ئێستای چینی کرێکارە . هەوڵەکانی تائێستامان لەماوەی سێ دەیە لە خەباتی بێوچانمان لەناو کریکاران بۆ رێکخستنی کرێکاران و بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی کرێکاری خەباتکار بۆ دانانی جێگەو رێگەی …

Read More »

بۆچی بەغدا و هەرێم بە ئەنجام ناگەن؟ 

بنار مستەفا ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەند لە بەغدا درێژەی هەیە و ناوبەناو توندتر دەبێتەوە. وێڕای چەندین بەڵێن و ئاماژە بە ڕێکەوتن، گرفتەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون و هەردوولا یەکتر تاوانبار دەکەن بە پێشێلکاری و پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکان. ناوەڕۆکی ئەم کێشمەکێشانە تەواو سیاسییە و ململانێیە لەسەر پێگەی بەهێزی دەسەڵات و ئابووری. لەدوای جەنگ و داگیرکاری عێراقەوە بە سەرپەرشتیاری …

Read More »

گرژیەکانی نێوان حکومەتی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان  بەرەوکوێ؟

نوری بەشیر بەپێی بڕیارێک کە ئەنجومەنی سیاسی حکومەتی ناتانیاهۆ داوێتی بۆ شەڕ لەدژی حزبوڵای لوبنان، هەروەها بەپێی وەڵام و قسەکانی حەسەن نەسروڵا بۆ ئامادەیی شەڕ، هەروەها هەر بەپێی راگەیاندنەکانی میدیا و سیاسەتمەدارە گوێ لەمستە بۆرژوازیەکان  و لایەنگرانی هەردوو بەرەکە لە حکومەتان و حزبە ملیشیاکان، دەبێت جەنگێکی ترسناک کە پڕە لە کوشتارو کاولکاری لەدرێژەی ئەوەی لە غەززە تا ئێستا بەردەوامە، رووبدات. …

Read More »