عەبدوڵا مەحمود لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. لەم سەردانەیدا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو زۆنی زەرد و سەوز و زۆربەی حزبەکان کۆبۆوەو سەردانی بەشێک لەدەروازە سنورییەکان و چەندین شارو شارۆچکە و بەشێک لە خەڵکی پەراوێزخراو و زوڵملێکراوی دەستی بەعسی کرد. هاتنی کازمی لێکدانەوەو خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆکرا، کرایە بابەتی گرنگی ڕاگەیاندنەکان و مادەیەکی باشیش …
Read More »وتار
لاوانی کوردستان بێ ئومێدن لە دەسەڵات بۆیە ناچارن ڕێگەی کۆچ بگرنەبەر …
نووسینی: ڕۆژ عەزیز لەسایەی حاکمیەتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردیدا لەماوەی ٣٠ ساڵدا لاوانی ئەم کۆمەڵگەیە تووشی بێ ئومێدی بوون و لەسەرەتایترین ماف بێ بەشن. بەشێکیان سەری خۆیان هەڵگرتوو بەرەو وڵاتانی تورکیاو ئەوروپا رۆیشتن و دەیان لاویش لە دەریاکانی تورکیا یونان ئیتالیا خنکان یاخود بێسەرو شوێنن. لاوێک لەدوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ لەدایک بووە تا ئەم ساتەوەختەش تروسکایەک لە ئومێدی بە کوردستان و …
Read More »ئۆژین پۆتیە …
لە بیست و پێنجەم ساڵیادی مەرگیدا لینین وەرگێرانی لەئینگلیزیەوە سالار حمەسەعید مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو واتە ١٩١٢، بیست و پێنج ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر مەرگی ئۆژین پۆتیە ” یوجین پۆتیەی” کرێکار و شاعیری فەرەنسی و نووسەری سروودی بەناوبانگی پرۆلیتاری ” ئینتەرناشناڵ ” دا (هەڵسن ئەی برسیەکان لەخەو …هتد). ئەم سروودە وەرگێردڕاوەتە سەر تەواوی زمانە ئەوروپیەکان و زمانەکانی تر. کرێکاری خاوەن هوشیاری …
Read More »” ئەرکە دەست بەجێیەکانی حکومەتی شورایی ” …
بەشێک لە وتاری: ” ئەرکە دەست بەجێ یەکانی حکومەتی شورایی ” نووسینی لینین وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە : سالار حمەسەعید ڕێکخستنی ڕکابەری لەو شتە پووچ و بێمانایانەی کە بۆرژوازی تامەزرۆی بڵاوکردنەوەیانە سەبارەت بە سۆشیالیزم بریتییە لەو تاوانبارکردنە بێبنەمایەی کە گوایە سوشیالیستەکان نکۆڵی دەکەن لە گرنگی ڕکابەری. لەڕاستیدا ئەوە تەنها سۆشیالیزمە کە لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی چینایەتی و لەئاکامدا هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی جەماوەری خەڵک، بۆ …
Read More »موچە لە نێوان دەسەڵاتی بەغداو هەرێمدا …
عەبدوڵا مەحـمود یەکێک لەو کێشانەی بەردەوام یەخەگیری کرێکاران ومامۆستایان و کارمەندانی کەرتی گشتییە، پرسی موچەیە. موچەی کەم، پاشەکەوتی موچە، دواکەوتنی موچە، لێبرینی موچە… هەلومەرجێکی سەختی بۆ ژیان و گوزەرانی سەرجەم موچەخۆران پێکهێناوە. دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، نەک بەرپرسیایەتی ئەم هەلومەرجە سەختەی ژیان و گوزەرانی موچەخواران، ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو هەمیشە بە پاساوی جۆراوجۆر، رەوایەتی بە بێ موچەیی و دواکەوتن و بڕینی موچە …
Read More »شاسوار عەبدولواحید مافی خەڵکی زەوتاکردوە چۆن دەتوانێ مافی خەڵکی تر وەربگرێتەوە؟ …
نووسینی: ڕۆژ عەزیز لەهاوشێوەی بزوتنەوەی گۆران ئێستا نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید خۆی نمایش دەکات. بزوتنەوەیەک کە خۆی کردۆتە فریادرەسی خەڵک و بانگەشەی خۆپیشاندان دەکات دژی دەسەڵات، کەچی خودی سەرۆکی بزوتنەوەکەی لەسەر گیرفانی خەڵک سەرمایەکەی کەڵەکە کردوە، کە نزیکەی ١٠ هەزار بەشداربووی پشکەکانی چاڤیلاند پارەیان داوە کە گوایە شاسوار لەو پرۆژەیەدا شەریکیان دەکات خانویان بۆ دروست دەکات، بەڵام نەک …
Read More »رۆژانە هەقدەستی دادپەروەرانە بۆ رۆژانە کاری دادپەروەرانە!…
فردریک ئەنگڵز: رۆژانە هەقدەستی دادپەروەرانە بۆ رۆژانە کاری دادپەروەرانە! لە ٧ی ئایاری ١٨٨١ لە ” لەیبەر ستاندارد ” بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید ئێستا ئەمە بۆتە دروشمی چینی کرێکار لە ئینگلتەرە لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا کە خزمەتێکی باشیکردووە لەکاتی سەرهەڵدانی یەکیەتیە کرێکاریەکانەوە و دوابەدوای هەڵوەشانەوەی یاسای تێکەڵەی (اندماج) (کە کۆمەڵە یاسایەک بوون کە تێکەڵکردنی هەندێ کەسب و ئیش …
Read More »کرێکارن تـەنهـا بـەیەکگرتن و ڕێکخراوکردنی خۆیان دەتوانن هێرش و پەلاماری خاوەن کار و کۆمپانیـاکـان بـۆ سـەر ژیـان و مـافـەکانیـان، ڕابگرن! …
ئەو ڕاپۆرت و نامانەی کەلە یەک مانگی ڕابردوودا لەلایەن کرێکارانی هەندێک لەکارگەو کۆمپانیا وناوەندەکانی کارەوە، ئاڕاستەی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کراوە، سەرەڕای گوزارشت کردن لە دۆخێکی سەختو دژواری هەلومەرجی کاری ناو کارگەکان، هاوکات دەرخەری هێرش و پەلامارێکی بەرفراوانە کەلەلایەن خاوەنکارو کۆمپانیاکاناوە بۆ سەر کرێکاران بەڕیخراوە. لایەنەکانی ئەم هێرش و پەلاماردانەش، خۆی لە زۆر لایەندا دەبینێتەوە لەوانە نەدانی کرێ و هەقدەستەکان وبڕینی …
Read More »حكومەتی تاڵانچی و پێوەری ئاو! …
شاخەوان ناسیح دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ساڵ بەسەر حوكمڕانی ئەحزابی ناسیۆنالیستی كوردی، مێشكی خۆیان گوشی و بیریان لەوە كردەوە كە پێوەری ئاو بۆ ماڵان دابنێن. مەبەستیش لەمە هەروەک ڕایانگەیاندوە، ڕێگریكردن بوو لە بەهەدەردانی ئاو و ڕاهێنانی خەڵك كە بەپێی پێویست ئاو بەكار بهێنن. بەڵام هەر لە سەرەتاوە دەسەڵات بیركردنەوەكەی قازانج بوو، دوو جاریش قازانج لەم پڕۆژەیەدا، جاری یەكەم فرۆشتنی پێوەرەكان …
Read More »کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە: پەتای کۆڕۆنــا و دۆخی کار لەپڕۆژە پیشەسازیەکاندا! …
ئا/ دەنگی کرێکار: لەهەرا سێ پارێزگای هەرێمی کوردستاندا ٤٢٥٨ کارگە هەیە کە ٢٦٥٦ کارگەیان لە سنوری پارێزگای هەولێرەو ١٠٧٢ کارگەی تریان لە سنوری پارێزگای سلێمانییە و٥٣٠ کارگەش دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوە. بەپیێ ئامارێکی ڕەسمی حکومەتی هەرێم، کۆی ئەو کرێکارانەی کە لەم کارگانەدا کار دەکەن ٤٠٧٥٥ کرێکارە، هاوکات ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی بوژانەوەی دۆخی ئابوری کوردستانەوە وچونەسەری خواستی سەرمایەداران بۆ بەگەرخستنی سەرمایەکانیان …
Read More »