توانا محمد نوری ڕووداوەکانی سووریا تەنها یەکێکە لە چەندین پێشهاتی سیاسی لە ناوچەکە. ئەگەر سەیری ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوو بکەین، پێشهاتە ناوخۆییەکانی سووریا تازە دەستی پێکردووە. سەرەڕای هەوڵی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە کە پشتیوانیان لێدەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بە سوودی گروپی “دەستەی ڕزگاری شام” و تورکیا و قەتەر، ڕووخانی بەشار ئەسەد بووەتە خاڵی دووبارە سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییە ڕادیکاڵ …
Read More »وتار
دەورەیەکی تازەی هێرشەکانی تورکیاو میلیشیاکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکانی سوریا
نوری بەشیر هێرشەکانی ئێستای حکومەتی تورکیاو میلیشیا کۆنەپەرستەکانی دەوری بۆسەر ناوچە کوردیەکان لەسوریا، درێژەی هێرشەکانی پێشوویەتی، بەڵام بەتایبەتمەندی ئەم دەورەیە کە تورکیا دەورەی پێشوو وەک ئێستا نەیدەتوانی ئەنجامی بدات، بەڵام ئێستا خۆی بەبراوەو سودمەندی سەرەکی لەم ئاڵوگۆڕەی سوریا دەزانێت هەلومەرجەکە بۆی ئاوەڵاترە. هەلومەرجی نوێی سوریا زۆر ئاڵۆزو پر پێچ و پەنایە، بەپێی ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەی حکومەتە بۆرژوازیەکان و میدیا …
Read More »ئەمریکاو جۆلانی
عوسمانی حاجی مارف ئەمریکا داوای سەری ئەبو محەمەد جۆلانی دەکرد بە زیندویی یان مردویی، بە پاداشتێکی دە ملێۆن دۆلاری، بەڵام دوای کۆتایی دەسەڵاتی ئەسەد، دیداری نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ جۆلانی، کە سەرۆکی ڕێکخراوێکی چەکداریە و تا ئێستاش ناویان لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە دادپەروەری نێودەوڵەتی وەک تیرۆریست داوایان دەکات، لەڕاستیا بە گاڵتەجاڕیەکی بێتام و ئابڕوبەرانە و سەیروسەمەرە لە …
Read More »داهاتووی سوریا بەرەو کوێ!؟
موحسین کەریم دوای تەنها ١٠ رۆژ لە دەستپێکردنەوەی هێرشە چەکداریەکانی گروپە ئیسلامیە چەکدارەکانی سوریا، شاربەدوای شار، بەبێ بەرگریەکی ئەوتۆ لەلایەن سوپای سوریاو هێزە چەکداریەکانی بەشار ئەسەدەوە، سەرەنجام دەسەڵاتی ئەسەد کەوت و بەشار ئەسەد بەنهێنی سوریای بەجێهێشت بەرەو روسیاو لەلایەن پۆتینەوە مافی پەنابەری پێدرا. بەوجۆرە دیمەشق کەوتە دەستی هێزەکانی” دەستەی رزگاری شام- هیئە تحریر الشام”! رۆژێك پێش کەوتنی رژێمەکەی ئەسەد لەرۆژی …
Read More »جیهانێك له دژی مێ
جهمال موحسین نۆڤێمبهری ٢٠٢٤ پێشهكییهكی كورت: (ئهم بابهتهی بهردهستتان سهبارهت به ئامارێكی ترسناكه لهسهر ڕێژهی ئهو ژن و كچانهی كه له ئاستی دنیادا ڕووبهڕووی لاقهكردن و دهستدرێژیی سێكسی بوونهوتهوه. بابهتهكه پێشتر ئاماده كراوه و پهیوهندی به خودی ڕۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی له دژی ژنانهوه نهبوو له كاتی نووسینیدا. بهڵام بهوبۆنهیهوه كه لهو ڕۆژه نزیكبووینهتهوه ههردوو بهشهكهی بهجۆرێك ڕێكخراوهتهوه كه هاوكاتی ئهو …
Read More »کۆتایی ئەسەد و ئاکامەکانی
عوسمانی حاجی مارف هەرچەندە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و باشوری لوبنان لەماوەی زیاتر لە ٤٢٠ ڕۆژدا سەرنجی تەواوی جیهان و میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابوو، بەڵام ڕوداوەکانی ئەم دواییەی حەڵەب و ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا لە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە باکووری سوریا، توانی ببێتە هەواڵی تەواوی میدیاکان و مانشێتی ڕۆژنامەکان. ڕۆژی شەممە ٣٠/١١، نیشاندانی شکستێکی گەورەی هێزەکانی ڕژێمی سوریابوو لە …
Read More »کێشەی کوردستانی سوریا لەناو کێشەیەکی گەورەتردا؟
نوری بەشێڕ ئەوەی لەسوریا روویدا بەپێی رێکەوتنێکی پێشوەختەی ئەمریکا، تورکیا و روسیا و هەروەها لەرێگای تورکیاوە لەگەڵ هەیئەی تەحریری شام بۆ لابردنی بەشار ئەسەدو ماوەنەوەی پاشماوەی دەسەڵاتەکەیەتی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک گروپ و حزبی ئیسلامی و قەومی کۆنەپەرست، لەسەریانەوە هەیئەی تەحریری شام، واتە رژێمێک نەڕووخاوە، بەڵکو لەچوارچێوەی بەرنامەو بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی زلهێزی سەرمایەداری جیهانی؛ ئەمریکاو روسیا لەلایەک و وڵاتانی تری کۆنەپەرست و …
Read More »ئۆجەلان لەبەردەم بانگەشەی ئاشتیخوازی ئەردۆگاندا
عوسمانی حاجی مارف سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نومان کورتولموش، لە پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار، پشتگیری لە پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی کرد، کەسەرۆکی پارتی مەهەپەیە، بۆ چارەسەرکردنی گرژیە لەمێژینەکانی حکومەتی تورکیا لەگەڵ پەکەکەدا. پێشتر باخچەلی پێشنیاری کردبوو کە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی کۆتایهێنان بە یاخیبونی پەکەکە، لە سزای هەتاهەتایی ئازاد بکرێت. هەروەها بەهەمانشێوە ڕێگەی پێبدرێت لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات، کورتولموش …
Read More »سوریا مەیدانی کێشەی جەمسەرە جیهانی و حکومەتانی ناوچەکە!
نوری بەشیر ئەوەی کە ئێستا لەسوریادا روودەدا، شەڕێکی ناوخۆیی نیە بە ئەندازەی ئەوەی کە مەیدانێکە بۆ کێشەی جەمسەرەکانی دنیا و حکومەتانی ناوچەکە کە کاریگەریان بەسەر سوریاوە هەیە. بەتایبەت بەدوای چەند ساڵ، لانی کەم لە شەش ساڵی رابردوودا لەگەڵ کەشێکی نیمچە ئارام کە هەموو هێزەکان لەناوچەکانی خۆیاندا بێدەگ بوون، لەگەڵ ئەوەی سوریایان دابەشکرد بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی؛ ئەسەد، روسیا، ئێران و …
Read More »جێگاو ڕێگای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لە هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بەژناندا!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لە ٢٥ ی مانگی نۆڤەمبەری هەموو ساڵیکدا، ژنان و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و رێکخراوەکانیان، کەسایەتیەکانی بەرگری لە مافی ژنان، لە لەزوربەی وڵاتانی دنیادا، دەست دەدەنە چەندین چالاکی جۆراو جۆر و کەمپەینی دیاریکراو بەدژی توندوتیژی لە دژی ژنان وەڕێ دەخەن. ئەم نەریتە لە کوردستانیش لەلایەن بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و ڕیکخراوە ژنانەکانەوە، جێ کەوتووەو هەموو ساڵیک دوو هەفتە وەکو …
Read More »