عوسمان حاجی مارف ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەی کە بۆ باڤل ڕێکخرابو، وەڵامێکی باڤل لە بارەی پەیڕەونەکردنی یاسایی و مافەوە جێگای سەرنجی جدی و باسکردنە، پاش ئەوەی باڤل پێداگری و سوربونی خۆی لەسەر ئەوەی ژەهری پێدراوە دەگێرێتەوە، هەرەوها باس لە ڕفاندن و هەڕەشەکردن و خراب بەکارهێنانی دەسەڵات و میدیاش دەکات.. ، واتە کەسانێک هەن کە تاوانبارن و لەسەرویانەوە لاهورە، لە هەمانکاتدا بە …
Read More »وتار
دەبێ چ دەرسێك لەکارەساتی ٣١ی ئاب وەر بگرین!
دەشتی جەمال: ٢٥ساڵ لەمەوبەر لە درێژەی کێشمەکێش و شەڕی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، سوپا و لەشکری خوێنرێژی ڕژێمی بەعسی لەناوچوویان هێنایە هەولێر و شارەکانی کوردستانیان داگیرکرد و گەورەترین کارەسات و تاوانی جەرگبڕیان کردە دیاری بۆ خەڵکی کوردستان، بەسەدان لە خەڵکی بێتاوان و ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی بەعس دەستگیر و گولهباران و ئیعدام کرد، هەزاران ئینسان ئاوارە و دەربەدەر بوون …
Read More »ئەڤغانستان و شکستەکانی ئەمریکا!
عوسمان حاجی مارف دەورانێک لە دەرکەوتنی “باڵا دەستی ئەمریکا” بەسەر جیهاندا، کە پێناسەی ڕۆڵ و پێگەی ئەمریکای پێ دەکرا، وێنای ئەو واقعیەتەی دنیای سەرمایەداری بوو کە بەدوای داڕمانی شورەویدا پێکهات، واتە پاش شکستی سەرمایەداری دەوڵەتی یان بلۆکی ڕۆژهەڵات، ناساندنی جیهانی سەرمایەداری بوو بە کۆتایی دنیای دوو جەمسەری. هەر لەم پێناسەیەوە پڕۆسەی عەمەلی بەجێگەیاندنی ئەو باڵادەستیەی ئەمریکا بەسەر تەواوی ووڵاتانی سەرمایەداری …
Read More »پاشەکشەی ئەمریکاو گەڕانەوەی تاڵیبان بۆسەر دەسەڵات
گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەوسایە ئۆکتۆبەر: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابروودا ئاڵوگۆڕێکی سەرسورهێنەر لە ئەفغانستاندا ڕوویدا و بەخێرایی تاڵیبان توانی هەموو ناوچەکانی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکاتەوەو بچێتە ناو کابولی پایتەختەوە. بەوجۆرە لەناکاو وبەبێ هیچ جۆرە بەرەنگاریەك حکومەتی ئەو وڵاتە ڕوخا و سەرۆکەکەی هەڵهات! ئەو ڕوداوە چۆن لێك دەدەنەوە؟ بۆچی بەو شێوە دراماتیکیە حکومەتی ئەفغانستان ڕوخا!؟ خەسرەو سایە: ڕوداوەکانی ئەفغانستان، ئەگەرچی خێراو سەرسوڕینەر بێتە …
Read More »ئایندەی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان!
موحسن کەریم: ئەگەرچی هێزە سیاسیە نەیارەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران، لە ساڵەکانی (٨٠)ی سەدەی ڕابردووەوە لە کوردستانی عێراق بوونیان هەیە و دواتریش، بە دوای نەمانی رژێمی بەعس لە کوردستان و دروستبوونی حکومەتی هەرێم بنکەو بارەگانیان لە هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، بەڵام بوونیان تەنها لە چوارچێوەی ژیانی ئۆردوگاییدا ماوەتەوەو رێگایان پێ نەدراوە چالاکی سیاسی- سەربازی دژی رژێمی ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەن. سەرباری ئەوە …
Read More »خۆپیشاندانەکانی هەولێر و ڕەوینەوەی ترس لە پارتی!
گفتوگۆ لەگەڵ جەمال موحسین ئۆکتۆبەر: ساڵانێکی زۆرە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەبوونی خزمەتگوزاریەکان و بڕینی مووچەو زۆر پرس و مەسەلەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت. بێجگە لە چەند حاڵەتێکی کەم و بچووك لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی خۆپیشاندان رووی نەدەدا یاخود بەر لەوەی رووبدات سەرکوت دەکرا. بەڵام ڕۆژانی ڕابردوو ئەو تەوقە شکا وخەڵکی گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر دژی …
Read More »سەرانی کوردایەتی لە مەراسیمی سەرۆکایەتی ئێراندا
موحسن کەریم رژێمی ئیسلامی ئێران مەراسیمی ڕادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار بە تیرۆریستێکی ناسراوی خۆی بەناوی (ئیبراهیم ڕەئیسی) کردە مانۆڕێکی سیاسی بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی وەکو دەسەڵاتێکی جێکەوتەو خاوەن متمانە لە ئاستی ناوچەکەدا. رژێمی ئیسلامی ئێران، کە گیرۆدەی دەیان قەیران و گرفتی سیاسی و ئابوریەو هەرئێستا کەوتۆتە بەرامبەر توڕەیی و ناڕەزایەتی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران، بەو مەراسیمە دەیەوێ وا نیشان بدات …
Read More »یەکێتی لە میانەی گێژاوی نەخشەی سیاسی بافڵ و لاهوردا!
عوسمانی حاجی مارف یەکلاییبونەوەی ڕەوتی کێشەکانی نێوان سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی بە قازانجی بافڵ، هەر ئەوە نیە کە بافڵ لەو کەینوبەینەدا بە هەرجۆرە نەخشەو پلانێک کە دایڕشتبوو توانی کۆتایی بە دەورو دەسەڵاتی لاهور بهێنێت، بەڵکو باڵادەستیی بافڵ لەو شوێنەوە دیاری دەکرێت کە توانی لایەنگری زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی، لایەنگریی پارتی و ئێران و تورکیاو ئەمریکا… بەدەست بهێنێت. لەهەمانکاتدا ئەم لایەنگریەش بۆ بافل …
Read More »تونس، قەیرانی حکومەتی، کێشە لەسەر چیە؟
خەسرەو سایە بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری تونس، قیس سەعد، لە٢٥ی حوزەیراندا، کۆمەڵگای تونسی بەشێوەیەکی دراماتیکی خستە دۆخێکی سیاسی تازەوە. هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و لەکارخستنی حکومەت و گۆڕانکاری لەدادگای باڵادا، لەگەڵ ئەوەدا کەسەلماندی “شەرعیەتی پەرلەمانی و دیموکراسی و دەنگدانی خەڵک” جگەلە ڕوالەتێکی فریوکارانە زیاتر شتێکی تر نیە، و چینی بۆرژوازی هەمیشە ئامادەیە لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیدا، بیخاتە ژێر پێوە، هاوکات نیشانەیەکە بۆ قوڵبونەوەی قەیرانێكی …
Read More »کرێکاران وخەڵکی ناڕازی، جمهوری ئیسلامی ئێرانی خستۆتە بەردەم داڕوخانەوە!
دەشتی جەمال ماوەی زیاتر لەمانگێکە زنجیرەیەك مانگرتن وناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری، لەبەشێکی زۆر لەشارو شارۆچکەکانی ئێران دەستی پێکردوە. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزایەتیانەی ئەم دەورەیە، بە مانگرتنی کرێکارانی ناوەندی پیشەسازی نەوت وگازو پەترۆکیمیاوی دەستی پێکرد وکۆمەڵیك خواستی وەك زیادکردنی کرێ، کەمکردنەوەی سەعاتی کار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کاتی و کردنیان بە هەمیشەیی، سەلامەتی شوێنی کار، زیادکردنی کاتی پشووی کرێکاران …، بەرزکردەوە. پاشان ئەم مانگرتن …
Read More »