وتار

خەبات لەدژی دۆخی ناهەمواری ژنان ڕوویەکی تری واقعیەتی کۆمەڵگەی کوردستانە!

دەشتی جەمال                   ئەم ڕۆژانە ١١١ ساڵ بەسەر بەفەرمی ناسینی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕاوەستانەوە بەڕووی هەرجۆرە جیاکاری و بێمافییەکی ژنان تێپەڕ دەبێت. لەگەڵ ئەوەدا له‌دنیای ئەمڕۆدا و لە ئاکامی خه‌‌باتێکی بەردەوام و نه‌پچڕاوەی‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز بەشێكی بەرچاو له‌ مافه‌ فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کانی ژنان به‌ده‌ستهاتووه‌، و …

Read More »

ئۆبلۆمۆڤەکان* هێشتا ماون و زیندوون 

ڤلادیمێر لینین ٦ی مارس ١٩٢٢            وەرگێڕانی: سالار حمەسەعید                     دوێنێ هۆنراوەیەکی سیاسی مایاکۆڤسکیم خوێندەوە کە لە ”ئیزڤستیا” بڵاوکراوەتەوە. ستایشی توانا شیعری و هونەریەکانی مایاکۆڤسکی ناکەم ئەگەرچی دانیپێدادەنێم کە دادوەرێکی بەتوانا نیم. لەمێژە هیچ شتێکی مایاکۆڤسکیم  نەخوێندۆتەوە سەبارەت بە سیاسەت و ئیدارە (بەرێوەبردن) بەم خۆشی و لەزەتەی کە …

Read More »

هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەورەیەکی نوێی کێشەکانی دنیای چەند جەمسەری

نوری بەشیر                      هەڕەشەکانی چەند هەفتەی رابردوی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا و کۆکردنەوەی هێزێکی سەربازی ١٥٠ هەزاری بە جۆرەها چەکی قورس و سوکەوە، بردنی ژمارەیەک کەشتی جەنگی بۆ دەریای رەش، ئامادەکردنی چەکی ئاسمانی و مەشقی سەربازی لە ناوچەکانی بێلاڕوسیا، خۆئامادەکردن لە نیمچە دورگەی کرایمیا و ئامادەکردنی لایەنگرانی لە هەرێمی دۆنباس و چەکدارکردنیان، …

Read More »

سەرکەوتنی  ناڕەزایەتیە  جەماوەریەکان  لە  گرەوی  چی دایە ؟ 

فوئاد سادق      دەسەڵاتدارانی  کوردستان  لە ماوەی  سی ساڵی ڕابردوودا ، هەلومەرجێکی  نەخوازراو و کارەساتباریان  بەسەر  خەڵکی کوردستاندا  سەپاندووە،  بە  بەردەوامیش  تا  هاتووە  ئەم هەلومەرجە  خراپترو  دژوارتر بووە،  لەئێستادا  خەڵکی کوردستان  لە  سەرەتایترین پێداویستیەکانی  ڕۆژانەی   ژیانیان  بێبەشکراون ،  دەسەڵات  ڕۆژبە ڕۆژ زیاتر هێرشەکانی  بۆ سەر  جەماوەر لە  هەموو  ڕویەکی  ئابووری  و  سیاسی  و کۆمەڵایەتیەوە دەست  پێکردووەو  بە زەبری  هێزی …

Read More »

 ١٧ی شوبات و دەرسێك کە پێویستە جەماوەری ناڕازی وەریبگرێت!

دەشتی جەمال                   خەڵکی ناڕازیی کوردستان لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا لەژێر کاریگەریەکانی شەپۆلێك لە راپەڕین و شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبیدا، بەتین و تەوژمێکی گەورەوە بەدژی دەسەڵاتدارێتی گەندەڵ و سەرکوتگەرو ستەمکاری ئەحزابی بزووتنەوەی کوردایەتی خۆی بەرجەستەکرد. لەوکاتەوە دیواری نێوان خەڵك و دەسەڵات داڕوخا و ناڕەزایەتی خەڵک پێینایە قۆناغێکی تازەوە. قۆناغێك کە “نا” وتنی زۆرینەی خەڵکی …

Read More »

هەلومەرجی سیاسی عێراق دوای هەڵبژاردن

فوئاد سادق                            گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دا، گۆڕانکاری گەورەو تازەی بەخۆوە بینوە. کێشمەکێشی لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەنوسی دەسەڵاتی سیاسی، چۆتە ئاستێکی باڵاترەوە. هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، هەوڵێکی دەسەڵاتی بۆرژوازی بوو، لە شاڕێی لەباربردنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەرو بەتاڵکردنەوەی لەهەر نوزەیەکی شۆڕشگێڕانەو ڕادیکاڵی. ڕاپەڕینی …

Read More »

ناکۆکیەکانی پێکهێنانی دەسەڵات لە بەغداد

عوسمان حاجی مارف                                      ناجێگیری سیاسی لە عێراقدا کێشەو گرێ کوێرەیەکە کە هەرجۆرە ڕێکەوتن و پێکهاتنێك لە نێوان ئەو هیزە سیاسیە میلیشیایی و مافیاییانەی بەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە سەر شانۆی سیاسی عێراق هەڵسوڕانی سیاسی و گەمەی هاوسەنگی هێزو بازرگانی بەدەسەڵاتەوە دەکەن، لە ئاستێکی …

Read More »

ژنکوشتن بەمەرجی ناسنامە!

موحسن کەریم              رۆژی ٤ ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، کە بەمیرات لەگەڵ براکەیدا سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیان بۆماوەتەوە، رایگەیاند کە “نابێت هیچ ژنێكی کوژراو بەبێ ناونیشان بنێژرێت”. ئەم “داهێنان”ە شی لەمەراسیمی ناشتنی دێکان تارق نوری، یەکێك لە هەزاران قوربانی دەستی دەسەڵات و نەریت و کەلتوری کۆنەپەرستی پیاوسالاری کوردایەتی لەرێگای نوێنەرەکەیەوە ڕاگەیاند! قوباد تاڵەبانی بە حسابی خۆی …

Read More »

ئایە کرێکارانی ژینگەپارێز بەپێی یاسا مافیان پارێزراوە؟!

وەستا مەهدی                لە هەرێمی کوردستان بۆ رێکخستنی پەیوەندیەکانی کار تا ئێستاش یاسای ژمارە٧١ی ساڵی ١٩٨٧کاری پێدەکرێت. سەرەڕای ئەوەی یاساکە ساڵانێکی زۆرە لەکاردایەو لەگەڵ هەلومەرجی کاروژیانی ئێستای کرێکاراندا ناگونجێ، بەڵام هێشتا خاوەنکارو دەسەڵاتیش وەك پێویست بڕگەو مادەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ ناکەن. بە پشتبەستن بە بڕیاری تاكلایەنەو بێبنەمای یاسایی، خۆیان سیستەمی کارو موچەو مافی کرێکاران …

Read More »

کۆتاییهێنان بەودۆخە ئاڵۆسکاوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، هاتنە مەیدانی هۆشیارانەو ڕیزی سەربەخۆی جەماوەری پێویستە!

دەشتی جەمال     هەلومەرجی سیاسیی عێراق و کێشەمەکێشی لایەنە سیاسییەکانی نێو باڵە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی دوای زیاتر لەسێ مانگ لە سیناریۆ و ساختەکاری بۆ بەشکردنی دەسەڵات و پۆست و داهاتی کۆمەڵگا بۆ پێکهێنانی حکومەت لەعێراقدا، ئەمجارەش چۆتە  گرەوی ململانێ وکێبەرکێی هەردوو جەمسەری دابەشبووی نێو ئیسلامی سیاسی شیعە کە لایەکیان باڵی سەدر و سوننەن و خۆیان بە براوەی هەڵبژاردن دەزانن و ئیدعای …

Read More »