وتار

ئەم دونیا پێچەوانەیە دەبێت ڕاستبکرێتەوە !

بەرزو بەڕێز بێت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ! هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینیایەتی خۆیان دەگێڕن و لەم ڕۆژەدا شەقامی شارەکان ڕەنگی ناسنامه‌ی ئینسانی دەگرنەخۆ. هەموویان پێکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود ده‌خوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕه‌گه‌زیی و ڕەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ڕیزەکانی کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا چۆک …

Read More »

پارە دەست بەسەرا گیراوەکان و تەسفیەحساب!

موحسن کەریم: لەکاتێکدا هەواڵی دەست بەسەراگرتنی سەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی خەڵکی کوردستان لەلایەن میلیشیا دەسەڵاتبەدەستەکانی کوردایەتیەوە، لە بانکەکانی لوبناندا بڵاودەکرێتەوە، کرێکاران و کارمەندانی حکومەت هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە. لە بەردەم بانکەکانی سلێمانیدا خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیان لەدەست دەدەن.

Read More »

خەسرەو سایە:   یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی ئەنتەرناسیونالسیتی کرێکارانە لەسەراسەری جیهاندا، ڕۆژی هاتنەمەیدان و دەربڕینی نارەزایەتی چینی کرێکارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران بەدوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕەنج ومیحنەتێک کەکێشاویانە چاو لە دۆخی کارو ژیانی خۆیان دەبڕن و لەگەڵ دەسکەوتەکانی خەبات و نارەزایەتیەکانیاندا بەراوردی دەکەن و لێرەشەوە پەنجە لەسەر کێشەو گرفتەکانی بەردەم هەوڵ و تیکۆشان و جموجۆلە کرێکاریەکانی یەکساڵی رابردووی …

Read More »

شێوازی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان.. حزبی شیوعی کوردستان لەکوێدا ڕاوەستاوە!

خەسرەو سایە: کێشەو ناکۆکی ئەمجارەی نێوان حزبەکانی بەشدار لەپەرلەمانی کوردستاندا، لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی داهاتوو، گیرساوەتەوە. لەسەرێکی ئەم کێشە و ناکۆکیەدا پارتی ڕاوەستاوەو داکۆکی لەشێوازی یەکبازنەیی هەڵبژاردنەکە دەکا و هەریەک لە یەکیەتی و ئەو لایەنانەی کەخۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناوزەد دەکەن، لەوانەش یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ، پێداگرن لەسەر شێوازی فرەبازنەیی، بەمجۆرەش هەڵبژاردنی داهاتوو بۆتە تەپەتۆرێک و لەملی شوشەکەدا گیری کردوە. بەڵام …

Read More »

لەیادی تیرۆرکردنی هاورێیان شاپور عبدالقادر و قابیل عادل دا, یادی خەباتکارانەتان بۆ هەتاهەتایە بەنەمری دەمێنێتەوە…

مستەفا باهر:  ٢٤ساڵ بەر لەئێستا، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی ٤ی ١٩٩٨ کاتژمێر ٨:٥٠ خولەک، باندێکی تیرۆریستی مرۆڤکوژی ئیسلامی، دوو ڕابەری بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و دوو ئینسانی شۆڕشگێر و دوو ڕابەر و دووسیمای خۆشەویستی ئاوارەكان و یەکێتیی بیکارانیان تیرۆر کرد. هەرچەندە ئەم كردەوە تیرۆریستە راستەوخۆ ئیسلامیەکان ئەنجامدەری بوون، بەڵام ڕوونە بە بێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز

Read More »

نەوەی نوێ و هاوڕێیەتی ئیسلامی سیاسی…!

عوسمان حاجی مارف           ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی لە دەرگای پەرلەمانەوە دەخلیسکێتە ناو ناڕەزایەتەیە جەماوەریەکانەوە، جگەلە مەرامێکی سیاسی کە بۆ پێداویستی پێگەی حزبەکەیەتی هیچ ئامانجێکی لە پەیوەند بە بەرژەوەندیەکانی جەماوەری ناڕازیەوە نیە. ئەمە واقعیەتی پێکهاتەی پەرلەمانی کوردستانە کە زیاتر بۆتە مەیدانێک  لە بازاڕی بازرگانی بە سیاسەتەوە، هەر بەو مانایەش پەرلەمان بۆتە گاڵتەجارو ڕسوایی بۆ ئەوانەی بەشدارن و نوێنەریان هەیە …

Read More »

تارمایی شۆڕش و ڕاپەڕین!

موحسن کەریم     دەسەڵاتی کوردایەتی کە لە حزبەکانی پارتی و یەکێتی و هاوبەشە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکانیان پێکهاتووە، بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پەرلەمانەکەیەوە، رووبەڕووی ریسوایی و نەفرەتی قوڵی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ناڕازی کوردستان بوونەتەوە. دەمی هەر کەس دەکەیتەوە باسی ڕاماڵین و روخاندنی ئەم حکومەت و دەسەڵاتە دەکات. کار بەوە گەیشتوە کە ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی( کە بە ئۆپۆزیسۆنی پەرلەمانی) خۆی دەناسێنێ باسی …

Read More »

موشەکی وێڵ

عوسمانی حاجی مارف پاشکۆ بونی حزبە میلیشیاکانی کوردایەتی هەر لەسەرەتای جەنگی کەنداوەوە بۆ بەرژەوەندیەکانی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە عێراق و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دواتر پاشکۆ بونی پارتی بۆ سیاسەت و بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیاو پاشکۆ بونی یەکێتی بۆ سیاسەتی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ملکەچی و گەڕانەوەی بەردەوامیان بۆ هێزە میلیشیاکانی دەسەڵاتداری بەغداد و گرێدانی چارەنوسی کوردستان بە حکومەتی ناوەندیەوە، …

Read More »

یادی راپەرین

عوسمان حاجی مارف      دوای سی و یەک ساڵ لەدەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانەکانیان کە مایەی ئەوپەڕی نائەمنی  و نا سەقامگیری و گێژاوی سیاسی بوون و هەن لە کوردستاندا، خەریکن بە لێدانی دەفی سواوی کۆنەپەرستی بیروسیاسەتەکانی کوردایەتیەوە، لە ژێر پەردەی یادی ڕاپەرینەوە، سەمادەکەن و بەردەوامی بە چەواشەکاری ئەدەن. هەڵبەتە ئەوە خاڵی لاوازی ئەو ڕاپەرینە بوو کە لە …

Read More »

کۆتایی حکومەتی هەرێم!

موحسین کەریم حکومەتی هەرێم بە ڕواڵەت ماوە، دەنا لە هەموو روویەکەوە کۆتایی پێهاتووە. ئێستا سەرکردەی حزبە دەسەڵاتدارەکان خۆشیان ئەو مەسەلەیە ناشارنەوەو باسی مەترسی جدی لەسەر ئایندەی هەرێم و حکومەت دەکەن. لە ڕوانگەی ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە، لەڕوانگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و بەڕێوەبردنی ژیانی ئابوریەوە، حکومەتی هەرێم هیچ شتێکی ئەوتۆی لێ نەماوەتەوە. چەندین ساڵە کێشەی پێدانی مووچە هەیەو نەیتوانیوە ئەو گرفتە …

Read More »