جهمال موحسین ئاماژهكان پێمان ئهڵێن پێناچێ ههرگیز دهسهڵات دیاریهكی جوانی بۆ خهڵكی بێبهش پێبێت! ئهوهتا یهكێكی تر له بارگرانیهكان، گرانبوونی نرخی خۆراك و سووتهمهنی و دهرمان و پێداویستیه سهرهكیهكانی ژیانی خهڵكی كوردستانه. بهجیا لهوهی كه له ماوهی ٢_٣ ساڵی پێشوودا ههمیشه نرخی شتومهك بهرهوسهر ههڵكشاوه، ئێستاش چهند قات زیادی كردووه. تازهترین پهیامی دهسهڵاتیش، لهزاری سهرۆكی حكومهتهوه، ئهوهیه كه: ’’بهرزبوونهوهی سوتهمهنی …
Read More »وتار
کارەباش دەدرێت بە کەرتی تایبەت !
مستەفا باهر زیاتر لە ٣٠ی ساڵە حزبە ناسیۆنالیستە کوردەکان بە هاوکاری و یارمەتی حزبە ئیسلامیەکان، دەسەڵاتدارن لە کوردستان. ساڵ لەدوای ساڵ حزمەتگوزاریەکانی وەک (کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ، تەندروستی، پەروەردە، ڕێگاوبان ، سوتەمەنی..هتد)، لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات. بۆیە ئەمەش دەکەن تاوەکو هەمو سێکتەرە خزمەتگوزاریەکان بکەن بەکەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی خۆیان سودمەند بن لێی. ئەگەر سەیری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەین کە حزبە …
Read More »لەخواستی هەرزانکردنی بەنزینەوە بۆ خواستی دابینکردنی ژیان!
ریبوار عارف زۆربەمان ئاگادارین یەک ساڵی ڕابردو بەشێوەیەکی بەرچاو کێشەی گرانی نرخی بەنزین و خراپبوونی کواڵێتیەکەی بووتە گرفتێکی گەورە کە بەرۆکی بە ژیان و گۆزەرانی شۆفێر تاکسیەکان گرتووە، بەتایبەتی ئەمە لەکاتێکدایە کە کێشەیەکی تری سەربار ئەوەیە کە نرخی بەنزین دەچێتە سەرەوە، نرخی هاتووچۆکردنیش بەهەمانشێوە بۆ ئەو هاولاتیەی کە گرفتاری هەژاری و بێکاری و نەبوونی مووچەن، ئەوەندی تر تەنگ بە ژیان …
Read More »سەبارەت گۆڕانکاریەکان لەجەنگی ئۆکرانیا
گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەوسایە ئۆکتۆبەر: جەنگ لەئۆکرانیا درێژەی هەیە، لەکاتێکدا چ پۆتین و چ کاربەدەستانی سەربازی کرملن وای بۆدەچوون کە سوپای ڕوسیا لەکورتماوەدا و لەیەک پەلاماری سەربازیدا گیف دەگرێ و “ڕژێم چەینج” لەئۆکرانیا بەئەنجام دەگەیەنێ وجەنگ تەواودەبێ، بەلام دەبینین وا نزیکەی سێ مانگ بەسەر شەڕ لە ئۆکرانیادا تێپەڕدەبێ و کەچی نەک هەر هیچ ئاماژەیەک بۆ وەستانی لەئارادا نیە، بەڵکو تادێت پانتاییەکەی …
Read More »سەردانەکەی نێچیر و پرسی هەڵبژاردن!
موحسن کەریم: لە چەند رۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی کرد. ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی، ئەگەرچی وا نیشان درا کە دەیەوێ کۆدەنگی حزبەکانی کوردستان بەرامبەر بە پرسەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندیەوە مسۆگەر بکات، بەڵام بۆ هێورکردنەوەی بارگرژی نێوان یەکێتی و پارتی بوو. پارتی و یەکێتی دوو هێزی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتن و بەهۆی دابەشبوونیان بەسەر ئێران و تورکیادا حکومەتەکەشیان تووشی قەیران و …
Read More »پهیامی پشتی وتهكانی پلاسخارت
جهمال موحسین ٢٤ ی مهی ٢٠٢٢ وتهكانی جێنین پلاسخارت، نێردراوی تایبهتی سكرتێری نهتهوه یهكگرتووهكان (نەتەوە یەکگرتوەکان) له عێراق، له كۆبوونهوهی ئهنجومهنی ئاسایش له ١٧ ی ئهم مانگهدا بازاڕی سیاسی و تهبلیغاتیی لایهنه سیاسیهكانی كوردستانی گهرم كردووه و وهك دهروێش حاڵی سیاسی لێهێناون. وهك ئهوهی باسكردنی ههندێك خاڵ سهبارهت به دۆخی كوردستان لهناو ئهنجومهنی ئاسایشدا هێنده دهسكهوتێكی گرنگ بێت كه به …
Read More »پارتی و ئوڵفەتگرتن بە خۆشخزمەتیەوە!
عەبدوڵا مەحمود فازیل میرانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەم دواییانەدا و لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پەیوەندی پارتی و جمهوری ئیسلامی ئێران دەڵێت: ئێمەو ئێران خوێنی هاوبەشمان داوە نەک هەر بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە”، بەڵام وردەکاری هاوبەشی ئەو خوێنبەخشین و بەرژەوەندییە هاوبەشەی لەگەڵ جمهوری ئیسلای ئێران، نەخستە ڕوو. ئەگەر بۆ نەوەکانی پێشووی خەڵکی کوردستان، کارنامەی چەندین دەهەی پارتی و نزیکایەتی لەگەڵ ئێران …
Read More »تیرۆری شیرین ئەبو عاقلە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەوڵەتی ملهوڕی سەر کوتگەری ئیسرائیلە
دەشتی جەمال دوێنێ ١١ی مەی ٢٠٢٢ پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە لە کاتی ڕوماڵی هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر شاری جینین لەلایەن یەکینەکانی دۆفدۆفان سەر بە هێزی تایبەتی ئیسرائیلی تیرۆر کرا، ئەم ڕووداوە ناڕەزایەتی و نەفرەتێکی بەرینی لە ئاستی جیهاندا لێکەوتەوە و تەواوی میدیا جیهانییەکان و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادیخوازان کەوتنە ئیدانەکردنی ئەو تاوانە قێزەونە کە …
Read More »خزمەتگوزاری تەندروستی و مافی ژیان!
موسحن کەریم دەسەڵاتی میلیشیایی کوردایەتی لە هەموو بارێکەوە بوە بە مەترسی بۆسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك. ئەگەر تائێستا لەرێگای دەست بەسەراگرتنی قووتی خەڵكەوە گوزەرانی ئەوانی روبەرووی سەختی کردۆتەوە و بەرەو هەژاری ڕەها پاڵی پێوەناون، ئەوا بە نەهێشتنی خزمەتگوزاری تەندروستی و سپاردنی ئەم خزمەتگوزاریە بە کۆمپانیاکانی دەرمان ونۆرینگەو خەستەخانە تایبەتەکان ڕاستەوخۆ خەڵکی لەسەر لێواری مەرگ ڕاگرتوە! هیچ کەس نیە ئەوە نەزانێت …
Read More »جەنگ لەشەنگال، پەردەیەکی تر لەتاوانکاری!
خەسرەوسایە ئەو برینەی کەداعش لەسەر جەستەی خەڵکی شەنگاڵ هەڵیکۆڵی، هێشتا هەر خوێنی لێدەتکێ، هێشتا ئاوارەبوون و دەربەدەریەک کە بەسەر خەڵکی ئەم شارەدا داسەپێندرا، هەر درێژەی هەیە، کەچی وا بۆجارێکی تر لەبەردەم شەڕو پێکدادان و ماڵوێرانیەکی تردا لەلایەن چەند هێزو لایەنی کۆنەپەرستەوە ڕاگیراونەتەوە. بەڵام ئەمجارە ئەوە داعش نیە کە بەڵایەکی سەرسەری خەڵکی ئاوارەو غەدرلێکراوی ئەم شارەبێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەلایەن هەموو ئەو …
Read More »