مستەفا باهر ئاخوندەکانی ئێران، لەسەر دەرکەوتنی تاڵەقژێک کچێکی گەنجی ٢٢ ساڵەیان کوشت. هەمومان ڕوداوە دڵتەزێنەکەی “ژینا ئەمینی”مان بینی. “ژینا “ی جوانەمەرگ ئەو پۆشاکەی لەبەردا بوو کە ئیسلامیەکان بە زۆر سەپاندویانە بەسەر کچان و ژنانی ئێراندا، بەڵام لەبەرئەوەی کە حیجابەکەی جوان نەکردبوو کەمێک قژی بەدەرەوە بوو، گرتیان و پاش چوار ڕۆژ بە مردویی ڕادەستی کەسوکاریان کردەوە. لەماوەی ئەم (٤٣) ساڵەی دەسەڵاتداریەتی …
Read More »وتار
ناسیونالیزمی کورد و مەهسا ئەمینی و خرۆشانی جەماوەری…
عەبدوڵا مەحمود دوای ئەوەی مەهسا ئەمینی لەژێر شکەنجەی جەلادەکانی دەسەڵاتی ئیران بەهۆکاری پەیرەونەکردنی حجابی ئیسلامی گیانی بەختکرد، جەماوەری ناڕازی ئێران لەناو دڵی بزوتنەوەیەکی فراوانی کۆمەڵایەتیدا، خرۆشانێکی بەرینی کۆمەڵایەتیان وەرێخست کە زۆر زوو سەراسەری ئیرانی گرتەوە. ئەم خرۆشانە جەماوەرییە، چەخماغەدانەکەی شکەنجەو مەرگی مەهسا بوو، بەڵام هۆکاریی بەرینبوونەوە و پەلهاویشتنی بۆ دەیان شاری ئێران، ریشەی لە نەفرەت و نارەزایەتی بەرینی چینی کرێکار …
Read More »ئایا حکومەتی تەوافقی لە عێراقدا پێکدێتەوە؟
عوسمانی حاجی مارف ئەو هێزە بورجوازیە سیاسیانەی لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی و تائفی و قەومی لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک هێزی میلیشیا هێمای پێکهێنانی حکومەتی عێراق بوون، دوای نزیک بە بیست ساڵ لە بەردەم قەیرانی بەردەوام و دوبارە پێکهێنانەوەی هەمان شێوازو بنەما بۆ پێکهێنانی حکومەت قەتیس ماون. نزیک بە تێپەڕینی ساڵێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە نێو دۆخێکی ئاڵۆزدا خولقێنەری فەزایەکی بارگرژی …
Read More »بەغداد لە نێوان شەڕی میلیشیاکاندا
عوسمان حاجی مارف پەنابردن بۆ شەڕی چەکدارانە لەنێوان سەرایا سەلام ی سەدرو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شاری بەغدا، هاوکات شەڕ لەگەڵ دەستەی چەکداری خەزعەلی لەشاری بەسرە، نیشاندانی داخستنی تەواوی ئەو ڕێکەوتنەیە کە هێزە میلیشیاکانی شیعە دەیانویست حکومەتێک بەشێوازی تەوافق و بەشبەشێنە کە پێش چەندین ساڵ لەسەری ڕێککەوتبون، پێک بهێننەوە. واتە ئەنجامی بنبەستبون بۆ پێکهێنانی حکومەت لە عێراقدا بە ڕێکەوتنی نێوان …
Read More »بهیداخهكهی شاسوار بهسهر لولهی كاتیۆشاكهی سهدرهوه!
جهمال موحسین دوای ئهوهی چهند ڕۆژی ڕابردوو موقتهدا سهدر به شێوهیهكی ڕووكهشی كشانهوهی له سیاسهت ڕاگهیاند، چهند ڕوداوێكی خوێناوی چزهیان له كۆمهڵگهی عێراق ههستاند. ههمووان به ڕۆشنی ئهیبینین كه كاتێك سهدر هیچ جێگهوڕێگهیهكی ئهوتۆی پێ نهدرا، سهرباری ئهوهی له گاڵتهجاڕی ههڵبژاردنهكانی عێراقدا زۆرترین دەنگی بهدهست هێنابوو، لهڕێی لایهنگرانیهوه كهوته داگیركردنی پهرلهمان و ههندێك دامودهزگای تری حكومهتی. بهڵام ئهوهش هێشتا مهرامهكهی …
Read More »لەپێناو بەرگری لە کەرامەتی ژناندا!
موحسین کەریم سوکایەتیکردن بەکەرامەتی ژنان بوەتە بەشێك لە سیمای جیاکەرەوەی کۆمەڵگای کوردستانی عێراق. ئەحزابی دەسەڵاتداری کوردایەتی، کە خۆیان بە ناڕاستەوخۆ دەستیان هەیە لە پەرەدان بە توندوتیژی و کوشتنی ژنان بە بیانوی پووچی ناموسپەرستی، بەوەشەوە نەوستاون و بە ئاوەڵاکردنی دەرگای میدیاکانیان و فەزای گشتی و سۆشیاڵ میدیا بۆ ڕەوتە ئیسلامیە کۆنەپەرست و دژە ژنەکان، رۆژانە کەرامەتی ژنان دەخەنە ژێر پێوە. خەریکن …
Read More »پەڕلەمانتاری دزو یاسا شکێن ناتوانێت ژیانی هەژاران چاک بکات!
مستەفا باهیر من خۆم باوەڕم بە سیستەمی پەڕلەمانی نیە. پێموایە هیچکات کریکاران و هەژاران لەڕێگای پەڕلەمانەوە ناتوانن دونیایەکی باشتر بۆ خۆیان و کۆمەڵگا بەدەستبێنن، چونکە پەڕلەمان تەنها بۆ پارێزگاریکردنی سەمایەداران کاردەکات و یاساکانیشیان لەبەرژەوەندی ئەوانە. بەرای من پەڕلەمان یەکێکە لە ڕێگرە سەرەکیەکانی بەردەم ئاڵۆگۆڕی شۆڕشگێڕانە لەلایەن کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە، هەربۆیە بۆرجوازی برەو بە سیستەمی پەڕلەمانی دەدات. ئەگەر لە هەندێ وڵاتیشدا …
Read More »ئاراستەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئاڵۆزو نادیاردا!
عوسمان حاجی مارف لێکترازانی پەیوەندی زیاتری لایەنە سیاسیەکان تائاستی گەیشتن بەپێکدادان و بارگرژی توندتر لە نێوانیاندا، مەسەلەیەکی جددیە کە لەئێستای دۆخی سیاسی عێراق و کوردستاندا دەبینرێت. نەتوانینی پێکهێنانی حکومەت لەبەغدا، نادیاری ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەو واقعە نالەبارەیە، کە هێزە سیاسیە میلیشیاکانی خستۆتە ناو گێژاوو قەیرانێکی وەها قوڵەوە، ئومێدی ڕێککەوتنی نێوانیانی خستۆتە ژێر پێ و چارەنوسێکی نەبینراوەوە، کە ڕاشکاوانە …
Read More »شەڕی مافیاکان!
موحسین کەریم ماوەیەکە هەواڵی پەیدابوونی باندی مافیایی لە سلێمانی و داگیرکردنی هەزاران پارچە زەوی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لەلایەن کۆماندۆو هێزی ئاسایشەوە بوەتە سەردێڕی هەواڵی زۆربەی میدیاکان. ئەمەش وەکو یەکێك لەهەنگاوە چاکسازیەکانی پافڵ تاڵەبانی بانگەشەی بۆدەکرێت لەدوای دەپەڕاندنی ئامۆزاکەی لەپۆستی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی و هەڵواستینی هەموو ئەو کارە نەشیاوانە بە عەلاگەکەی ئەودا! هەرئەوەی کە هێزی کۆماندۆ و ئاسایش بۆ …
Read More »پەلەقاژەی بۆرژوازی عێراق بۆ دەربازکردنی سیستەمی بەشبەشێنەی قەومی- تائیفی!
مەهدی ڕەسوڵ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی شەمەی دواخست. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەبێ ڕەوتی سەدر، کۆکردەوە بۆ قسەوباسکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی عێراق. هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتحیش سەرقاڵی ئامادەکاری یە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی، بەڵام هێشتا کێشەکانی عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. بڕیاربوو ڕۆژی شەممە، ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی گەورە لە بەغدای پایتەختی عێراق …
Read More »