وتار

پلانی کۆتایی حەشدی شەعبی و ئایندەی عێراق

عوسمانی حاجی مارف لەوکاتەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق زیادیکردوە، بۆتە فشارێک لەسەر سەرکردەکانی حەشد و تیاماون و نازانن چ بڕیارێک بدەن. ئەوە باش دەزانن کە بە هەڵوەشاندنەوەیان یان یەکگرتنیان لە سوپای عێراقدا، کۆتایی ئەو پێگەیەیەی ئێستایانە کە لە حکومەتی عێراقدا هەیانە. ئەوەی دەبینرێت سەرکردەکانی چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێران لێدوانەکانیان لە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقدا چڕتر …

Read More »

تووڕەییەکان پێویستە ئاڕاستەی سەرمایەداری بکرێ کە سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەکانە

عامر سابیر یەکەم: لە دواین هەڵبژاردنی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی کە لە ٤/١١/٢٠٢٤ بەڕیوە چوو، ٨٩ ملیۆن کەس کە زۆرینە بوو، بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد، ئەمە زۆر زیاتر بوو لەوانەی دەنگیان بە ترامپ داوە کە تەنها ٧٦ ملیۆن دەنگی هێنا. زانکۆی فلۆریدا لە ئەمریکا، بەشێکی هەیە کە پێی دەوترێت (تاقیگەی هەڵبژاردن-ئیلێکشن لابرەتۆری)(١) کە بە دیقەتەوە تۆماری هەموو دەنگدانەکانی ئەمریکا لە خۆ دەگرێ …

Read More »

داعشی دوای ئەسەد

عوسمانی حاجی مارف ئەو دۆخەی لە ناسەقامگیری و گێژاوی سیاسی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هاتۆتە ئاراوە، ئەگەری فرسەتی زیاتر بە داعش ئەدات کە لە مۆڵگە بیابانیە دوورەکانیەوە بگەڕێتەوەو لە ناو سوریادا فراوانتر بێت، ئەمەش دوای نزیکەی شەش ساڵ لە ڕووخانی. “خەلافەت”ەکەی، ئەگەری ئەوە هەیە پێگەیەکی تر  بەدەست بهێنێتەوە. بنکەی داعش کە لە ئەفغانستانە، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ساڵی …

Read More »

سات و سەودای پەرلەمان، هێرشێک بۆ سەر ئازادی !!

عوسمان محمد رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە کورد و سونە و شیعەوە لە سەر تێپڕاندنی ئەم یاسا پڕوپووچ و دواکەوتوانەیە، ئەچێتە قالبی مەهزەلەیەکی سیاسی مێژوویی بێوێنەوە، کۆمەڵگایەک 65 ساڵ پێش ئێستا توانیبێتی یاسایەک داڕێژێ کە بەشێک لە مافەکانی ئافرەت دەستەبەر بکات، دوای ئەو مێژووە بێت و 180 پلە بەرەو دواوە بگەڕێتەوە ئەبێ تووشی چی پەتایەک بووبێ کە ئەم هەموو پێشێلکاریەی …

Read More »

کێشەی کورد لەنێوان تورکیاو پەکەکەدا!

موحسین کەریم ماوەیەکە پرسی کورد لە تورکیاو سوریا بووەتە بابەتی گەرمی زۆریک لە دەزگا میدیاییە کوردی و عەرەبیەکان. دوای بانگەوازەکەی دەوڵەتباخچەلی سەرۆکی حزبی نەتەوەپەرتی تورکیاو پشتیوانیکردنی لەلایەن ئۆردوگانەوە، سەبارەت بە دەوری ئۆچەلان لە کۆتاییهێنان بە”تیرۆر” و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دەستپێکردنی پرۆسەی “ئاشتبونەوە” لە تورکیا و دوای روخانی رژێمی ئەسەدو هاتنەسەرکاتی هەیئەی تەحریری شام و پرسی توانەوەی هێزە چەکدارەکانی دژی ئەسەد …

Read More »

داوای چەکدانانی هەسەدە

عوسمانی حاجی مارف ئیدارەی نوێی سوریا پێداگری لەسەر چەکدانانی هێزو لایەنە چەکدارەکان لە سوریا دەکات، هەر لەم بارەیەوە ئەحمەد شەرع پێنج شەمە لە ٢٣/١ لە بەیاننامەیەکدا بۆ میدیاکانی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە دیمەشق بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە بوونی چەک نادات لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا، هەروەها ڕێگە بە دابەشکردنی سوریاش نادات. هەر لەم بارەیەوە ئەحمەد شەرع دوپاتی کردەوە کە …

Read More »

پاكێچی سێ یاسا، سه‌فقه‌یه‌كی داڕزیو

جه‌مال موحسین ٢٤ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٥   ڕۆژی ٣ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ٢١ ی جانیوه‌ری ٢٠٢٥ له‌ پاكێجێكدا كه‌ پێشتر ته‌وافقی سیاسی له‌سه‌ر كراوه‌، سێ بڕیار له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ند كران. یاساكانی ناو پاكێجه‌كه‌ش بریتین له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویوزاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاتی خۆی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ لێیان داگیركرابوو، ده‌ركردنی لێبوردن بۆ زیندانیه‌كانی سه‌ر به‌ سوننه‌كان كه‌ …

Read More »

کۆبونەوەی عەبدی و بارزانی

لەژێر ناوی دەستپێشخەریەک بۆ یەکخستنی کورد لە سوریا و ئاشتبوونەوە لەگەڵ تورکیا عوسمانی حاجی مارف سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ هەولێر و دیدارەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەردانێکی ئاسایی نەبوو، بەتایبەتی لە دۆخی ئێستای سوریا کە تورکیا دەخالەتێکی ڕاستەوخۆی هەیە لەبەرامبەر ئەو گۆڕان و پێشهاتانەی لە سوریا و ناوچەکەدا دەگوزەرێت. لەهەمانکاتدا ئەوەش شاراوە نیە کە بارزانی پەیوەندیەکی تایبەتی لەگەڵ پاشکۆبون بە سیاسەت …

Read More »

ئاگربەستی غەززەو ئایندەی خەڵکی فەلەستین

نوری بەشیر دوای ١٥ مانگ لە کۆمەڵکوژی، ئاگربەستی غەززە بەپێی رێکەوتنی نێوان حکومەتی ئیسرائیل و حەماس لە ١٩ی جەنیوەریدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەسێ قۆناغ دەستنیشانکراوە. لە قۆناغی یەکەمدا تا ئێستا دوو وەجبە ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەستی پێکردووەو بەدوایدا قۆناغەکانی دووەم و سێهەم دێت، لەکاتێکدا ئەوە ڕوون نیە لەو دەوریەدا چی دێتەپێشەوە لەپەیوەندی و کێشەی نێوان ئەو دوولایەنەدا، هەرئەو کوشتارەی لەم …

Read More »

پلانی ئیسرائیل لە سوریا

عوسمانی حاجی مارف سیاسەتی داگیرکاری، وێرانکاری، کوشتاری دەیان هەزار دانیشتوانی غەززە و لوبنان، ئاوارەبونی ملیۆنی، کارەسات و تراژیدیا، کە ئیسرائیل وەک پاڵەوانی مەیدانی جەنگ و ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە سەدەی بیست و یەکەمدا، لە پیادەکردنی کاری ئەوپەڕی دژی مرۆڤایەتی و دڕندانەدا دەرکەوت. لە هەمانکاتدا سیناریۆی سەرکەوتنێکی ئابڕوبەرانە و بێشەرمانەیان لە مێژووی بەشەریەتدا بۆ خۆیان تۆمارکرد.! هاوکاتیش نیشانەکانی ڕیسوابون …

Read More »