وهڵامی ئهم پرسیارانهم ئێستا لێت ناوێ! جهمال موحسین ئهزانم تۆش وهك ههموومان قهلهقی ئهم دۆخه ناههمواره دایگرتووی. ئهزانم كه تۆش ئێستا مورتاح نیت و جگه له دنیایهك بهرپرسیارێتی كه كراوه به هی تۆ، خهمی هاوسهر و مناڵ یان دایك و باوك و خوشك و براته. ئهزانم تۆش له بهرهی جهنگیشهوه خهو ناچێته چاوت و مێشكت له بیركردنهوه له زۆر شت …
Read More »وتار
مەلاکان و بایکۆتی مامۆستایان
ئاسۆ کمال پیاوانی ئاینی لەڕۆژی هەینی ١٩شوباتی ٢٠١٦دا لەبەشێک لە مزگەوتەکاندا بانگەوازی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی کوردستانیان کردوە . ئەم بانگەوازەی مەلاکان لەلایەن مامۆستایان کە سێ هەفتەیە دەستیان داوەتە بایکۆت و مانگرتن بەدژایەتی خواستی مانگرتوان و لایەنگری لە حکومەتی هەرێمدانراوەو بوەتە جێگای ناڕەزایەتی و توڕەیی مامۆستایان. ئاشکرایە دەسەڵات لەڕێگەی پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئیسلامی و وەزارەتی ئەوقافەوە هەوڵ دەدا …
Read More »مێژوو بەقرتاندنی فلیم بەلاڕێدا نابردرێت !
سەرنجێک لەسەر ڕیپۆرتاژی(شۆڕشی نێرگزی) کەناڵی KNN ئاراس ڕەشید کەناڵی تەلەفزیۆنی KNN زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان لەساڵڕۆژی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥ساڵ بەسەر ئەو ئەوڕۆژەدا، لەلایەن حمە ڕەوف ەوە ڕیپۆرتاژێکی نزیک بە٤٥دەقە ئامادەکرابوو، لەژێر ناوی شۆڕشی نێرگزی. کەتێیدا بەخێرایی زوربەی ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات تاوەکو ١٩ی نیسانی تێدا نیشانداوە. هەر لەڕۆژی یەکەمەوە لەبەردەم لقی ٤ی پارتی لەسلێمانی و تا سهرکوت …
Read More »یەکێتی لەگەڵ تاڵانچیان تاڵان و لەگەڵ خەڵکیش دادوبێداد دەکات!
رێبوار ئەحمەد رۆژی ١١ی شوبات مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەیەک کە هەموو باڵ و کاراکتەرە سەرەکیەکانی “بە چاکسازو خراپسازیانەوە” تیایدا ئامادەبون، راگەیەندراوێکی لەسەر چۆنیەتی چارەسەری دۆخی ئێستای کوردستان و قەیرانە خنکێنەرەکانی بڵاوکردەوە. لەم راگەیەندراوەدا چوار بڕیار وەکو ئاکامی “هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی دۆخەکە” و رێگاچارەی کێشەکان خراوەنەتەڕو. کاتێک ئەم بڕیارە ناکارامانە لەگەل دۆخەکە و کێشەکان بەراورد دەکەی، ئەو راستیە زەق و …
Read More »چی گۆڕاوە و دەبێ چی بکەین؟
“لە هەموو مانگرتنێکدا دراگنێکی شۆڕش هەیە” فۆن بوتکامر، وەزیری ناوخۆی بروسیا چی گۆڕاوە؟ ئەگەر ١٧ شوبات لەژێر کاریگەری فاکتەرە دەرەکی و ناوچەییەکان ،شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی لە تونس و میسر و ناوچەکەدا تەقیەوە ئەوا بایکۆت و مانگرتنەکانی ئێستا لە ژێرکاریگەری فاکتەرە ناوخۆییەکان واتە قەیرانی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمەوە شکڵی گرتوە. ئەگەر خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات تەنیا ناوچەی سلێمانی گرتەوە ئەوا ناڕەزایەتی …
Read More »پابلۆ ئیگلیسیاس -ئیسپانیا
پابلۆ ئیگلیسیاس -ئیسپانیا و.ئاراس ڕەشید پابلۆ ئیگلیسیاس: سکرتێری گشتی حیزبی(پۆدیمۆس)ی ئیسپانیە، وپرۆفیسۆری زانستە سیاسیەکانە لەزانکۆی کۆمپلوتێنس لەشاری مەدرید. ڕابەری حزبی پۆدیمۆس( کەچاوەڕوان دەکرێت لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئیسپانیادا سەرکەوتن بەدەستبێنێت) لەووتارێکی کاریگەریدا دەربارەی ڕۆڵی شۆڕشگێڕان لەسەدەی ٢١دا. هەندێک ڕاو شێوەکاری سیاسی پێشنیار دەکات، کەدەکرێت کۆمەک بەچەپ بکات لەمامەڵەکردن لەگەڵ(واقع)ی ئێستادا وئامادەی کات بۆسەرکەوتن. ئەمە وەرگێڕانی بەشێکە لەقسەکانی: زۆرچاک دەزانم کەکلیلی تێگەیشتن لەمێژووی …
Read More »بەرەو ١٧ی شوباتێکی تر
ڕێبوار ئەحمەد هاتنەمەیدانی جەماوەری خەڵکی کورستان لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دژی دەسەڵاتی گەندڵ و تاڵانچی و ستەمگەری حزبە بۆرژواکانی بزوتنەوەی کوردایەتی، بە هۆی ئاستەنگیەکانیەوە نەیتوانی بە ئامانجەکانی بگات و سەرئەنجام سەرکوتکرا. ئەو ئاستتەنگیانە بە کورتی لە چەند رستەدا بریتی بون لە؛ لاوازی رۆڵی چینی کرێکار، سەراسەی نەبون و بەرتەسک مانەوەی لە چەند مەیدانی گشتی چەند شارێکدا، نارێکخراومانەوەی ناڕەزایەتیەکان، گرفتاربونی بە …
Read More »ریفراندۆم گرنگە بەڵام بێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی چی دەگەیەنێ؟
ریفراندۆم گرنگە بەڵام بێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی چی دەگەیەنێ؟ ئاسۆکمال مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا*١ داکۆکی لەبەرپاکردنی رفراندۆم دەکا بەڵام دەڵێ”ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات. ” پرسیار ئەوەیە ئەگەر بارزانی و پارتی …
Read More »راپهڕین، خۆپیشاندانی سهراسهری، مانگرتنی سهراسهری کامیان له ئێستادا!؟
راپهڕین، خۆپیشاندانی سهراسهری، مانگرتنی سهراسهری کامیان له ئێستادا!؟ موحسین کهریم نارهزایهتیهکان بهرامبهر به زوڵم و زۆری حکومهتی ههرێم شهپۆل دهدات. فشارهکانی ئهم حکومهته بۆسهر ژیانی خهڵک به ئاستێك گهیشتوه که ئیتر توانای تهحهمولکردنی نهماوه. ئهوهندهش بهرپرسانی باڵای ئهم حکومهته نابهرپرسیارن که دوای نهدانی (5) مانگ مووچه هێشتا داوا له خهڵك دهکهن دان بهخۆدا بگرن و تهحهمولی برسێتی بکهن! ئهمه لهکاتێکدا …
Read More »خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانی ئابوری کوردستان
ئاسۆکمال فاینانشاڵ تایمز*1 ساڵی پار کوردستانی بەهەرزانترین شوێنی دنیا بۆ دەرهێنانی نەوت و ئازادترین شوێن بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا جیهانیەکان دادەنا،ئەمساڵ لەپڕێکدا بەموجازەفەترین شوێن بۆسەرمایەگوزاری و بێمتمانەترین حکومەت بۆ وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی ناو دەبرێ. لەماوەی ئەم دوانزەساڵەدا(٢٠٠٣-٢٠١٥) کەکوردستان نەوتی هەناردەکردوەبەپێی ئامارەکانی نەوتی حکومەتی عێراق بەشی ٪ ١٧کوردستان ٢٥٠ملیار دۆلار بوە*2،بەڵام ئێستا کوردستان ٢٢ ملیار دۆلار قەرزارە*3. وە لەماوەی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥واتە لەدووساڵدا ڕێژەی هەژاری لەکوردستاندا لە ٪٣ەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٪١٢*4. لێکدانەوەی پەیوەندی ئەم داهاتە زۆرە …
Read More »