ئاسۆ که‌مال: شەڕ لەگەڵ داعشدا دوو ساڵەدرێژەی هەیە وشەڕی موسڵ خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لەم شەڕەدا ، هەرچەند لە ئێستادا مەترسی سەر خەڵکی موسڵ جێگای نیگەرانی گەورەیە . بەڵام مەسەلەی موسڵ بە شکستی داعش چارەسەر نابێ و ئەو هێزانەی داعش لەموسڵ دەردەکەن خۆیان موسڵ وەک بەشێک لە کێشەی نێوان شیعە و سونە لە عێراق و ناوچەکەدا مامەڵە دەکەن و ئایندەیەکی نادیاری …
Read More »وتار
له‌یه‌که‌م رۆژی جه‌نگی موسڵدا: زه‌روره‌تی هاوپشتی به‌ره‌ی ئازادیخواز له‌دنیادا!
نوری به‌شیر: ته‌نیا 12 کاتژمێر تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هێرشی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بۆسه‌ر موسڵ، که‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ی ئۆکتۆبه‌ر به‌هێرشه‌کانیان ئاسمانی شاری موسڵیان کرده ئاگرباران به‌سه‌رسه‌ری خه‌ڵکه‌که‌یدا. ته‌نیا له‌رێگای ماسمیدیای بۆرژوازی خۆیانه‌وه له‌ئاستی ناوه‌و و ناوچه‌که و جیهاندا، هێنده‌ی چه‌ند مانگی رابردوو که‌ته‌پڵی ته‌بلیغاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵیان ده‌کوتاو هه‌ر دوایان ده‌خست، ئامانج و سیاسه‌ته‌کانیان له‌ئاست هێرشی موسڵدا بۆ خه‌ڵک ڕۆشنتر بۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که‌ئێمه …
Read More »ئه‌م جەنگە پێویستە بوەستێت! ئاوابونی خوێناوی “سیستەمی نوێی جیهانی” ئەمریکا!
سامان کەریم: جەنگێک کە لە سوریادا لە ئارادیە جەنگێکی جیهانی یە. ئەوەی ئەمرۆ لە جەنگی سوریا و بەرەجیاوازەکانی شەڕ لە عێراق و لیبیا‌و یەمەندا دەگوزەرێت، لە لایەن دوو زلهێزی سەرەکی جەنگەوە، بەشیوەی ڕاستەوخۆو ناراستەوخۆ، ئەوەندە شەرم هێنەرە تا ئاستی ئەوەی کە شیوازی تیرۆریزمی دەوڵەتی لەم جەنگەدا، کردۆتە مۆدێلی زاڵ. هەردوو لا لە کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوان، منداڵان و پیرساڵان، کاولکردنی خەستەخانەو …
Read More »ئەردۆگان لە پشتی پەردەکەوە چی لەهەگبەدایە !؟
عەبدوڵا ساڵح: وورد بینی زۆری ناوێ بۆ ئەوەی لەو ڕاستیە تێبگەین کە شادەماری داعش هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێ حکومەتی تورکیا بووە . هاوکاری و کردنەوەی سنورەکانی تورکیا بۆ چەکدارانی داعش چ بۆ ئاودیو بوون ، چارەسەری بریندار ، گەیاندنی چەک و تەقەمەنی و پارەی قەتەر و سعودیە تا دەگاتە بازرگانی کردنی نەوت و کەل و پەلی دیکە …
Read More »پێویستی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش
رێبوار ئەحمەد سەرجەم میدیاکانی جیهان و لێدوانی فەرمی دەوڵەتانی هاوپەیمانی بە ناو “شەڕی دژی داعش و تیرۆریزم” باسی نزیکبونەوەی ئەو کارەساتە سامناکە دەکەن کە ناویان ناوە “ئۆپەراسیۆنی ئازدی موسڵ و لەناوبردنی داعش”. لە راستیدا ئەم ئۆپەراسیۆنە هەر ئێستا‌و لەدەمێک پێش ئێستاوە لەچەندین جێگا دەستیپێکردوەو لەئارادیە. لەڕومادی و فەلوجە و گیارەو ..و ..ئەگەر لەودیوی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەی ئەمریکا و غەرب و هاوپەیمانە …
Read More »رەوەندی کۆتایی هاتنی داعش‌و گۆڕانکاریە سیاسیەکان لە عێراق و کوردستان‌و ئەرکەکانمان
موحسین که‌ریم: هاورێیان و دۆستان ئەم کاتەتان باش ئەمەی خوارەوە وتارێکی شیکاری منە دەربارەی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە لەبەر رۆشنایی کاریگەریە جیهانیەکانی جەنگی داعش.. ئەم وتارە لە ژمارە (٤)ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی دا بڵاوبۆتەوە… ئەگەرچی سیاسەتی گۆڤارەکە بەوجۆرەیە کە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی هەر ژمارەیەك لەسەر ئینەرنێت دوای دەرچوونی ژمارەی تازەی گۆڤارەکە دەبێت، بەڵام لەبەرئەوەی باسەکەی خاسیەتێکی شیکاری سیاسی هەیە و …
Read More »“ئازادی موسڵ” یان شەڕی کۆنەپەرستانەی جەمسەرەکان؟!
ڕێبوار ئه‌حمه‌د شەڕێکی وێرانکەر ناوچەکەو کۆمەڵگای بەشەری خستوەتە بەردەم مەترسیەکی گەورە. میدیای نۆکەر زۆر بەخەستی خەریکی شۆرینەوەی مێشکی خەڵکی ناوچەکە و جهیانە. خۆیان دەڵێن ئۆپەراسیۆنی موسڵ کارەساتێکی سامناکە و نزیکبوەتەوە. ئەم شەڕە کێشمەکێش لەسەر ئایندەی عێراق و ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە قۆناغێکی ترەوە. ئەمە باسێکی هەمەیەلایەنەیە لەسەر ئەم شەڕە. تەوەرە سەرەکیەکانی بریتین لەمانە: ئاکامە وێرانکەرەکانی ئەم جەنگە و ئایدۆلۆژیی پاساوگەرانەی ئامانجە …
Read More »سەرکەوتنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە گرەوی چی دایە؟
عەبدوڵا مەحمود : ناڕەزایەتی مامۆستایان و بەشێکی زۆر لە کرێکاران و کارمەندان، بەدژی سیستەمی پاشکەوتکردنی موچەو دواکەوتنی موچەکانیان، لەسەراسەری کوردستاندا، درێژەی هەیە. لە زۆنی سەوزو نیلیدا ئەم ناڕەزایەتیانە پێیان ناوەتە ئاستێکی باڵاترەوە. کۆبونەوەو مانگرتن و بایکۆت بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوامی هەیە و تەواوی دەرگای قوتابخانەکان داخراون. بەڵام سەرباری پێداگری و سوربوونی مامۆستایان لەسەر خواستەکانیان، وەسەرباری بەردەوامی کۆبونەوەو مانگرتن و بایکۆت، …
Read More »سه‌رکه‌وتنی باڵی چه‌پی ناو حزبی کاری به‌ریتانیا و کاریگه‌ریه‌کانی!
نوری به‌شیر: پێشه‌کی: پاش له‌ساڵێک له‌کێشه ناوخۆییه‌کانی باڵی چه‌پ و راست له‌ناو حزبی کار ( له‌یبه‌ر پارتی ) ی به‌ریتانیا، له‌سه‌ر سه‌رۆکی ئه‌و حزبه، له‌ئاخرین کۆنفراسیاندا که‌له‌رۆژه‌کانی نێوان 24/9 تا 28/9 ی خایاند، که‌ڕۆژی یه‌که‌م تایبه‌ت بوو بۆ ده‌نگدان بۆ سه‌رۆکی حزب، له‌شاری لێڤه‌رپوڵ به‌به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه، کۆتایی ته‌وازنی هێز و ده‌نگهێنان له‌به‌رژه‌وه‌ندی جێرمی کۆربین وه‌ک باڵی چه‌پی …
Read More »دوای ٢٧ /٩ چی ؟
ئاسۆکمال: “هونەر ئاوێنەیەک نیە ڕاستیت وەک خۆی پیشان بدا بەڕاوەستاوی بەڵکو چەکوشێکە بۆ شکڵ پێدانی.” بێرتۆلت برێخت ئەمە پرسیارێکە ئێستا لە زەینی زۆربەی موچەخۆران و لەڕیزی ناڕەزایەتیەکاندا دێت و دەچێ؟ هەر خۆپیشاندان و پراکتیکێکی جەماوەری بەدوای خۆیدا وشیاریەکی تایبەت بەو هەنگاوانەی خەڵک دژی دەسەڵات دەینوێنن ،وە هەروەها دەرکێک سەبارەت بەناوەرۆکی دەسەڵات لای خەڵک دروست دەکا.دوای نمایشی هێزی جەماوەری ناڕازی مامۆستا …
Read More »