رۆژ عەزیز: پرسیارێک لای هەمووان بوونی هەیە داخۆ ئامریکا دۆستی تورکیایەو بۆچی ئامریکا چەک و تەقەمەنی دەداتە یەپەگەو یەپەژە ؟ مەعلومە هەر چۆن ئامریکا نیازی نەبوو داعش لەناو بەرێت بۆیە روسیا ویستی ئەو کارە بکات و داعش لەناو بەرێت بۆ ئەوەی هەیمەنەی خۆی بەسەر سوریا‌و عێراقدا هەبێت بۆیە ئامریکا کەوتە خۆی دەستپێشخەری کرد‌و بەناچاری خەریکی کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی خەلافەت …
Read More »وتار
له ٨ ی مارسدا، گه‌ڕانه‌وه بۆ مانیفێست
جه‌مال موحسین: خێزانی ئێستا، خێزانی بۆرژوازی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دامه‌زراوه؟ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه و داهاتی شه‌خسی. ئه‌م خێزانه له شێوه هه‌ره پێگه‌یشتووه‌كه‌یدا ته‌نها له نێو بۆرژوازیدا بوونی هه‌یه. له كاتێكدا ته‌واوكه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش نه‌بوونی به كرده‌وه‌ی خێزانه له‌نێو پرۆلیتاریا و له‌شفرۆشی گشتیه. خێزانی بۆرژوازی كاتێك له‌ناوئه‌چێ كه ئه‌م ته‌واوكه‌ره‌ی له‌ناوبچێ و ئه‌م دوانه‌ش ته‌نها به له‌ناوچوونی سه‌رمایه له‌ناوئه‌چن. ئایا ئێمه …
Read More »ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا!
بەها ’’ ریبوار عارف’’: ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا! هەڕەشەی تیرۆر‌و پەلاماردانی نوسەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە کوردستاندا تەمەنێکی درێژ‌و پڕکارەساتی لەپشت سەرناوە. ئەوەی لەم ڕۆژانەدا تەنیا هەڕەشە لەقەڵەمێک و سڕینەوەی ناوی کەسایەتیەک نەبوو کە ساڵەهایە لەسەنگەری بەرنگاری ئازادی بەیاندایە، بەڵکو هەڕەشەیەکی یەکجار مەترسیدارترو فراوانترە کە دەیەوێت تەنانەت لەو دنیا مەجازیەشدا کە ئێمە دەماوێت تێدا بیروڕای خۆمان دەبڕین هەڕەشەکان گەورەترو …
Read More »“شەڕی برا کوژی” “شەڕی کورد لەگەڵ کورد” دوو دەربرینی هەڵەو چەواشەکارانە!!
عەبدوڵا مەحمود دوا بەدوای گرژی و ئاڵۆزییە چەکداریەکەی ٣ ئاداری نێوان هێزەکانی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی سەر بەپەکەکە لە خان سوری شەنگال، تێرمی شەری براکوژی!! جارێکی تر میدیا و کەناڵە راگەیاندنەکانی تەنی. نووسەران و قەڵەم بەدەست و بەرپرسە حزبی و حکومی و زۆرێک لەبەشداربووان لە تورە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو فەیس بوک و تویتەر، حەماسەتیان جوڵا. مەقۆلەی شەری براکوژیان لە …
Read More »بەریتانیا گەورەترین مارشی ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی لە بەرگری لەخزمەتگوزاریە تەندروستیەکان
نوری بەشیر: ئەمڕۆ لەسەراسەری بەریتانیا ناڕەزایەتی نیشاندرا بەدژی دەوڵەتی پارێزگارانی لەسەرکار بەڕابەری تریسا مەی سەرۆک وەزیران. خۆپیشاندان و مارشی ناڕەزایەتی بە رێپێوان بەناوەندی شاری لەندەندا بۆ بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بەریکەوتوو لەوێدا کۆبوونەوەو قسەوباسکراو دروشم درا، کە بەدەیان هەزار بەشداریان تێدا کرد، لەزۆرێک لەشارەکانی بەریتانیاوە بۆ ئەم ناڕەزایەتیە روویان لەلەندەن کردبوو، بەشداربووانی ئەم ناڕەزایەتیە لەسەر بانگەوازی یەکێتیە کرێکاریەکانی کەرتی تەندروستی بوو، …
Read More »ئەمە شەڕی براکوژی نیە
ئاسۆ کەمال: ئەمڕۆ ٣ئازاری ٢٠١٧ جارێکی تر شەڕ لە نێوان میلیشیاکانی پارتی و پەکەکە لە ناوچەی شەنگال لە خانەسور هەڵگیرسا. ئەمە شەڕی براکوژی نیە، بەڵکو شەڕی دوو میلیشیایە لەسەر کۆنترۆڵ و ئیدارەی شەنگال. خەڵکی یەزیدی و شەنگالیەکان کە هێشتا برینی داعشیان ساڕێژنەبوە و لە ناوچەی شەڕی داعشدان ئەمڕۆ بونەتە قوربانی شەڕی ئەم برا ناسیونالیستانە. بەڵام ناسیونالیزمی کورد شەڕەکانیشی بەناوی براکوژیەوە …
Read More »ڕاستیه‌ك ڕاستی بێ، كوا به پرسیار ئه‌شێوێ!
جه‌مال موحسین: له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لومۆندی فه‌ڕه‌نسیدا، مه‌سعود بارزانی دیسان هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی وروژاندووه كه پێ ئه‌چێ گه‌ر كه‌سێك بیداته به‌ر پرسیار بیبا به هه‌وادا. ئه‌و ڕایگه‌یاندووه كه ’’لە مانگی ٩ دا دوو هەڵبژاردن دەبێت؛ سەرۆکایەتی و پەرلەمانی. پاش هەڵبژردنەکانی ٢٠١٤ ڕێککەوتنێک هەبوو لەنێوان پارتەکاندا بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەک و پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش، بەڵام بەشێک لەوان کێشەیان دروست کرد و زیاتر …
Read More »دیبەتێک لەگەڵ هاوڕێیانی کۆمۆنیست لەسەر کۆمۆنیزم و سێکیولاریزم
دیدگای سۆشیالیستی:* گرنگی سێكیولاریزم بۆ كۆمۆنیسته‌كان چییه؟ به واتایه‌كی دی، ئایا به‌ده‌ستهێنانی سیستمێكی سێكیولاریستی كار و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆمۆنیسته‌كانه یاخود وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و بۆ ڕێگاكردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان سه‌یری ئه‌كه‌ن؟ ئاسۆکمال: ئاشکرایە ئامانجی کۆمۆنیستەکان گۆڕینی سەرجەم سیستەمی سەرمایەداریە کە لەسەر بنەمای موڵکایەتی تایبەتی بورژوازی بۆ هۆیەکانی بەرهەمهێنان دامەزراوە و کرێکاران و سەرجەم کۆمەڵگەی کردۆتە کۆیلەی …
Read More »په‌که‌که‌و مه‌نهه‌جی خوێندن
ئاسۆ کەمال: له بڕیارەکانی دووه‌مین کۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی دەڵێ “3- په‌رتوک و نوسراوه‌کانی رێبه‌ر ئۆجالان وه‌ک مه‌نهه‌جی خوێندن سودیان لێ وه‌ربگیردرێت له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندنی.” پرۆگرام و مەنهەجی خوێندن یەکێک لە پێوەرەکانی سیستەمی بەڕیوەبردنە، بۆنمونە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرۆگرامی خوێندنیاندا مرۆڤ ئامادە دەکەن تا بتوانێ بەدەستکەوتە زانستیەکانی بایۆلۆژی، فیزیا، کیمیا، ماتماتیک، پزیشکی، دەروناسی و هتد .. بە کۆمەڵگەی پێشکەوتوی پیشەسازی و تەکنولۆژی …
Read More »خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا
نوری به‌شیر: به‌جیا له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر به‌دوای هه‌ڵبژاردنی تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکادا، که به سه‌رۆکێکی راسیست و دژی ژن و دژی خارجی و سه‌رمایه‌دارێکی مشه‌خۆر و دژی ئینسانی ده‌ناسرێت. به‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی تریزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌مریکا، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژی تره‌مپ و مه‌ی زیادی کردوه. وه به‌دوای ئه‌وه‌ی که خه‌به‌ری ئه‌وه بڵاوبۆوه که تره‌مپ سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌کات ناڕه‌زایه‌تی زیادی کرد‌و داوا ده‌کرێت …
Read More »