بۆپێشەوە: بۆچی ئەو هەموو ئیمکانیەتە خەیاڵییە بۆ کەرتی کارەبا سەرف دەکرێت بەڵام رۆژ بەرۆژ کارەبا خراپتر دەبێت؟ نەوازاد بابان: من پێش وەڵامی پرسیارەکان زۆر خۆشحاڵ بووم کە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە دەردەچیتەوە، بۆپێشەوە کاتی خۆی تاکە بڵاوکراوەیەک بوو لەدەورانی کارکردنیدا دەیتوانی شەقام بجوڵێنیت و ببێتە دەنگی کرێکاران و خەڵکانی نارازی و تەنها دەنگێک بوو دەسەڵاتداران لێی تۆقیبوون، تەمەنا دەکەم ئەم بڵاوکراوەیە بەهەمان …
Read More »وتار
کاریکاتۆری ریفراندۆم
نووسینی: سەردار عەبدوڵا ڕیفراندۆم لە ئەمڕۆدا ئەو باسە گەرمەیە کە پارتی ویەکێتی بە تایبەتی هەڵیان داوەتە ناوخەڵکی کوردستانەوە گوایا دەیانەوێ لەمساڵدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن. لەم ڕاستایەدا ئەبینم خەڵکانێک کەوتونەتە ژێر وەهمی ئەم ڕیفراندۆمەوە. هەربەهۆی ئەوەی خەڵکی لە ڕاستیدا دەیانەوێ کوردستان جیا بێتەوە، لەم کاتەدا ئەم خواستەی خەڵک باشترین دەرفەتێکە بۆ ئەو دوو حیزبە کە سوودی لێ وەرگرن بۆئەوەی خۆیان خۆشەویست …
Read More »لەگەڵ ئێن ئار تی…
نوسینی: عبدوڵا مەحمود لەم ژمارەیەدا وەڵامی ئەم پرسیارەی خوارەوە دەدەینەوە، تەوەرەی بەرواری ١٠/٤/٢٠١٧ دوای ١٤ساڵ لەڕوخانی ڕژێمی بەعس کورد چی دەستکەوت؟ وەکو هەموو هەموو بەرنامەو تەوەرەکانی تر، بۆ ئەم تەوەرەیەش ئین ئارتی ژمارەیەک کادری حزبی و ئیسلامی و تەنانەت مەلابەشیری تۆمەتبار بە هاندانی تیرۆری بانگهشتی بەرنامەکەی کردبوو. ئەم نەریتەش لەوەدەچیت نەریت و پرانسیبێکی کاری رۆژنامەگەری ئین ئارتی بێت. بۆیە لەناو …
Read More »ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەکوردستاندا،لەڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە مەیسەر نابێت، شــۆرش پێویســـــــتە
وتەی ژمارە ٢ کۆمەڵگەی کوردستان، لەکۆمەڵگەیەکی داگیرکراو دەچێت. داگیرکەرەکانی هێزی دەرەکی نین، بەڵکو هەردوو هێزی چەکداری و مافیایی پارتی و یەکێتین، بە پشتیوانی دوو دەوڵەتی چنگ بەخوێن و دیکتاتۆری توکیاو ئێران. ئەم دوو دەسەڵاتە لە دوو زونی زەردو سەوزدا، لەرێگای هێزو زۆردارییەوە دەستیان بەسەر هەموو داهات و سامانی سەرزەوی و ژێر زەویدا، گرتووە. داهاتی خەڵکی کوردستان و لەگەڵیدا هەموو مافە …
Read More »هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژ بەژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا، چییە؟
لاوژە جەواد: لەژمارە ١ی بۆپێشەوەدا بڵاوبۆتەوە توندوتیژی بەرهەمی کۆمەڵگەی چینایەتیە. توندوتیژی بۆتە پێداویستیەکی حاشا هەڵنەگر. چەکێکە بۆ پاراستنی ئەو جیاکاریانەی کە پایەکانی کۆمەڵگای چینایەتی لە سەری وەستاوە، بە بێ چەکی توند و تیژی بەشێک لەم نیزامە پەککەوتە دەبێت. توندوتیژی هەوڵێکە بۆ کۆنترۆڵکردن و گوێ ڕایەڵ هێشتنەوەی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە مەبەستێکی دیاریکراو. هۆکاری سەرەکی توند‌و تیژی لە سەر ژنان دەگەڕێتەوە بۆ …
Read More »مه‌سه‌له‌که‌یان ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نییه، مه‌سه‌له‌که‌یان کارتی فشاره
گفتوگۆی ئاسۆ کەماڵ لەسەر ریفراندۆم: گومانی تێدا نییه که که‌س نایه‌وێ کرا نشین بێ به‌ڵکو هه‌موو که‌س به هیوایه رۆژێک خاوه‌ن ماڵی خۆێ بێ، به‌ڵام کورد نه‌ک به هیوای خانویه به‌ڵکو له ناو ماڵی خۆێدا کرا نشینه، واته کورد هه‌میشه به هیوا بووه رۆژێک به سه‌رفرازی له وڵاتی خۆیدا بژێ وه که‌س له‌و بڕوایه‌دا نییه که هیچ که‌سێکی دڵسۆز و کورد …
Read More »هه‌ر بۆیه زبڵدانه‌كان بۆ ئێمه‌یه و ته‌لاره‌كانیش بۆ ئه‌وان!
جه‌مال موحسین: ‘’’ڕۆژ به ڕۆژ ڕۆشنتر ئه‌بێته‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه بۆرژوازی جوڵه‌ی لێوه ئه‌كات ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیه‌كی یه‌كلایه‌نه‌ی نییه، بگره تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دوانه‌ییه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی سه‌روه‌ت تیایدا به‌رهه‌م دێ، هه‌ژاریش به‌رهه‌م دێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا گه‌شه‌ی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه، هێزێكیش هه‌یه كه سه‌ركوت به‌رهه‌مئه‌هێنێ. وه هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌شه …
Read More »چوار هەواڵ و بابەتی کرێکاری و رۆژ
ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید یەک: بانگەواز بۆدەنگدان بۆ داخستنی دوو لە گەورەترین ئیستگەکانی قیتاری ژێر زەوی لە لەندەن دوو لە هەرە قەرەباڵغترین ئیستگەکانی قیتاری لەندەن کە لەندەن برج و واترلووە ڕووبەڕووی داخستن دەبێتەوە لە مشتومڕێکی ڕوو لەزیادبووندا لەسەر دەرکردنی کرێکارێکی چاودێری خاڵی پشکنینی بلیت کە تێوەگلابوو لە دەمەقاڵی و هەرایەک لەگەڵ کەسێک دا خۆی لە بلیت کڕین دزی بۆوە. سەندیکای (ئاڕ …
Read More »هه‌نگوینی ناو دار!
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. جه‌مال موحسین: ”سه‌رمایه‌داری بووه به سیستمێكی جیهانی چه‌وسانه‌وه‌ی كۆڵۆنیالی (ئیستعماری) و خنكاندنی دارایی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی جیهان له‌لایه‌ن مشتێك له وڵاتانی ”پێشكه‌وتوو” ه‌وه. ئه‌م غه‌نیمه‌یه‌ش له‌لایه‌ن دوو بۆ سێ هێزی زه‌به‌لاحی ڕاووڕووتی جیهانیه‌وه كه سه‌راپای گیانیان پڕ چه‌كه، دابه‌ش ئه‌كرێ (واته ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و یابان)، كه هه‌موو جیهانیان نوقمی شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه له پێناو …
Read More »ریفراندۆمەکەی یەکێتی و پارتی
موحسین کەریم: “به‌پێى بڕگه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ى (17)ى ساڵى 1993 ئیجرائاتى یاسایى له‌دژى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بكه‌ن و هه‌موو نووسینگه‌كانى له هه‌رێمدا دابخەن. چونكه ئه‌گه‌ر ئیجرائاتى پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى چالاكیه‌كانیان له هه‌رێمدا نه‌گیرێته‌به‌ر ئه‌م حزبه ده‌بێته مه‌ترسىیه‌كى تێکده‌ر بۆ سه‌ر ئاسایشى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وەمان!” ئەمە ئەو شکاتنامەیە بوو کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ٥/٣/٢٠٠٠ دا بە ئیمزای لیوا …
Read More »