وتار

گۆشەی ژن…. بەرپرسی گۆشە نازەنیین سالح

دیمانە لەگەڵ بەهار مونزیر… بۆپێشەوە: هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژ بەژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا، چییە؟ بەهار مونزیر: کۆمەڵگەیەکی دژ بە ژن! تووندوتیژی دژ بە ژنان، لە کۆمەڵگەی کوردییدا، بۆچی؟ ئەگەر ئێمە باس لە تووندوتیژی دژ بە ژنان بکەن، لە کۆمەڵگەیەکی وەکو ئەم کۆمەڵگەیە؛ دەبێت بەراوردی جێگەو ڕیگای ژنان بکەین لەم کۆمەڵگەیە و لە کۆمەڵگەکانی تر. بەڵام دەبێت ئەوە لە پێشچاو بگرین، …

Read More »

کۆیلەداری سێکسی و پاڵنەرەکانی

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی: سێکس فرۆشی دیاردەیەکی‌‌ له‌ مێژینه‌ی باز‌رگانییه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌کاڵاکردنی جەستەی  سیکسی ژنه‌، ده‌بێ بوترێ پێگه‌ی ژێرده‌سته‌یی ژن له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و کلتووری گرینگترین پاڵنه‌ره‌کانی ئه‌م دیارده‌یەن. واته‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌ڵسوکه‌وتێکی غه‌ریزی مرۆڤی ره‌گه‌زی نێر به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م نیزامه‌ گه‌نده‌ڵه‌ سه‌لمێنه‌ری دیارده‌ی سێکس فرۆشیه‌. له‌م ره‌فتارەدا مرۆڤی ژن ناچاره‌ مل بۆ خواسته‌ جنسیه‌کانی پیاو …

Read More »

لە پاشەکەوتی موچەوە بۆ پاشەکەوتی ئاکامی ریفراندۆم…

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لە دنیای هاوچەرخدا، هیچ هیزو حزب و دەسەڵات و وڵاتێک نادۆزینەوە، بە ئەندازەی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی داهێنانی نامۆ بکەن… داهێنان نە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و پرسە گرنگەکانی خەڵکی کوردستان و گرتنە بەری رێگایەک کە لایەک لەخەڵکی ستەم دیدە و برسیکراو و قەرزدارکروا و بێئیرادەکراوی کوردستان بکات… هەموو داهێنانەکانیان، لە درێژەی سیاسەتی پاراستنی دەسەڵات و بیئیرادەکردنی …

Read More »

بڕیارنامە سەبارەت بە : ڕێکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار شورا، سەندیکا

نووسینی مەنسور حکمەت لەبەر ئەوەی؛ ١-ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکان،لەپاڵ ڕێکخراوە حیزبیەکانی چینی کرێکار، بناغەیەکی سەرەکین بۆ خەباتی چینایەتی کرێکاران، وە پێشڕەوەی و سەرکەوتن لەو خەباتەدا بەبێ پێکهاتن وبەهێزبوونی ئەم ڕێکخراوانەو یەکگرتووبوونی بەرینی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لەو ڕێکخراوانەدا ئیمکانی نییە. ٢-چینی کرێکاری ئێران لە مێژووی خۆیدا لەڕێکخراوەی جەماوەری وئاشکراو ئیدامەکار مەحرووم بووەو نەبوونی ئەم ڕێکخراوانە ئێستاش یەکێک لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی خەباتی چینی  …

Read More »

کۆیلەیەتی سامان، ناوبانگ یان دەسەڵات…!

نووسینی: کەریم کەریم لەم جیهانەی کە ئێستا تێیدا دەژین پڕ بووە لەخەڵکی خوو گرتوو یاخود شێت و شەیدا بە سامان، ناوبانگ یان بەدەسەڵات بەتایبەتیش لەو هەرێمەی ئێمەدا کە پێی دەڵێن (کوردستان). دەسەڵاتی بۆرژوازی میلیشیای کوردستان چەندەی نیشانەکانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەوەندەش زیاتر دەردەکەون و سەروەری و گەورەبوونی خۆیان نمایش دەکەن و پیشانی خەڵک دەدەن کە پێویستیان پێیەتی و هەزار و …

Read More »

پەنابەران قوربانی دەستی جه‌نگ وتیرۆرو کاولکاری!

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ره‌وه‌ ٢٠ حوزەیران ڕۆژی جیهانی پەنابەران، ئەمساڵ ئێمه‌ سەرجەم ڕێکخراوەکانی داکۆکیکارلەمافەکانی پەنابەران وهه‌موو ئازادیخوازان وئینسان دۆستان بانگەوازدەکه‌ین بۆ ڕاوەستانه‌وە بەرامبەر دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران و ئه‌و هۆکارانه‌ی ژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌رێتی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا داسه‌پاندوه‌. دنیای ئه‌مرۆ که ‌له‌نێوان کێشمه‌کێش وپێشبڕکیێ ئینسانکوژی، دووبەرەی تیرۆریستی، “تیرۆریزمی نیو دەولەتی و تیرۆریزمی ئیسلامی دا ڕاگیراوه‌، ترس ودڵه‌ڕاوکێی و نائارامی کردۆته‌ چه‌ترێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر …

Read More »

ریفراندۆم، پڕۆژە و هەوڵێکە بۆ جڵەوکردنی نارەزایەتی جەماوەری کوردستان!

لە کۆبونەوەی زوربەی حزبەکانی کورستاندا کە بەم دوایانە بەسترا، بریاردرا، ٢٥/٩/٢٠١٧ ریفراندۆم ئەنجام بدرێت… دیارە لەو کۆبونەوەیدا حزبی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریان نەکرد، بەڵام بەشدار نەبوونیان بەمانای رەتکردنەوەی ریفراندۆم نەبوو، بەڵکو لەگەڵ شێوازی ریفراندۆمە ناکۆکیان هەیەو دەیانەوێت لەرێگای پەرلەمانەوە ئەم پرسە بجوڵێت و کاراکردنەوەی پەرلەمان بە پیشمەرجی ریفراندۆم دەزانن. دیارە پرسی ریفراندۆم، سەبارەت “بە مانەوە لەگەڵ عێراق و جیابوونەوەو …

Read More »

مانگی ڕەمەزان مانگی بێکاری و پێشێلکردنی ئازادییەکانە

نووسینی: رۆژ عەزیز هەوڵ دەدەم لەم بابەتەمدا نەچمە سەر وڵاتانێکی ئیسلامی وەک ئێران ئەفغانستان سعودیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا چ دەگوزەرێت، بەڵکو تەنها لەم بابەتەمدا کورتە باسێک دەکەم لەسەر ئازادی لە مانگی رەمەزاندا لە کوردستان و وە کەمێک باسی ژیان وگوزەرانی خەڵک و بێکاری لە ڕادەبەدەر دەکەم لە کوردستان بە تایبەتی لە مانگی رەمەزاندا. لەکوردستانی عێراقدا بەهۆی تاڵانکاری و بردنی …

Read More »

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، 3,5 ملیۆن منداڵی عێراقی لەژێر هەڕەشەی چەکدارکردندان..!

نوسینی: شێرزاد فاتح دیسانەوە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی منداڵانە، لەم رۆژەدا ڕێکخراو و نووسەران و لایەنەکان، تەنانەت ئەوانەش کە لە دەسەڵاتدان و هۆکاری چەوساندنەوەو بێمافیەکانی منداڵانن قەڵەماکانیان دەخەنە گەڕ و دەکەونە ڕازاندنەوەی ڕۆژنامەکانیان لەسەر ئەم بۆنەیە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچکام لە بەرپرسانی ناسیۆنالیزمی کورد و عەرەب لە کوردستان و عێراقدا مافەکانی منداڵان و کێشەکانیان کیشەی ئەوان نەبووەو نییە. بەپێی تازەترین ڕاپۆرتی یونیسیف …

Read More »

ماف و ڕەفاهیەت!

نووسینی: زمناکۆ عەزیز یەکێک لەو دوو دەستەواژە دیارانەی کە بەدرێژایی مێژوو لەناو فەرهەنگ و ئەدەبیاتی ڕەووت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکاندا بەشێوەیەکی دیار دەرکەوتوون و پانتاییەکی فراوانیان تیایدا داگیرکردوە، هەردوو دەستەواژەی ماف و ڕەفاهیەتن. سەرەتا، دەستەواژەی ماف لەکاتێکدا بەکاردێت کە ئەوانیتر- تاک یان حکومەت- سنوری ژیان و شیوازی ژیانی ئاسایی تاک یان کۆمەڵگا بەرتەسک بکەنەوە. لێرەوە دەستەواژەی (مافەکانمان) وەک ئاڵایەک و سیمبولی …

Read More »