لە ئایاری ئەم سالدا دوو مراسیمی شکۆدار بەریوەیە ! یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار؛ لەسەرتاسەری دنیادا بووتە نەریتکی جێکەوتوو هەموو ساڵێک لە سەدان و هەزار شارو ولاتدا مرسیمی شکۆداری بۆ ڕێکدەخرێت و بە دەیان ملیۆن ئینسان دێنە سەر شەقامەکان و بەشێوازی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز ڕادەگرن ! ئەوەی ئایاری ئەم سال لە هەموو سالانی ڕابردو جیادەکاتەوە ئەوەیە کە، پێنجی …
Read More »وتار
ژیان دۆستی ڕەمزی شارستانییەتی هەر کۆمەڵگایەکە!
رێبوار عارف لەم ساڵانەی ڕابردودا لێرەو لەوێ حاڵەتگەلێکی تایبەت بەدیدەکرێت کەسیمای سەرهەڵدان و گەشەکردنی دیاردەی جوان و شارستانی بەدوای خۆیاندا رادەکێشێت. دیاردەیەک کە دەیەوێ پێمان بڵێت ئەم کۆمەڵگایە شایستەی ئەوەیە کەچیدیکە لەو ڕابردوە شەڕەنگێز و پڕ تووندوتیژیەدا نەمێنێتەوە. دیاردەیەک ئەگەرچی لەئێستەدا ژمارەیان بە ئەندازەی پانتایی کۆمەڵگا فراوان نییە، لە هەندێک ناوچەدا ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی ئەو کردارانە زیاترو زیاتر پەرەدەستێنێت. ئەو کردار …
Read More »بەرزو بەرێزییت یادی خەباتکارانەتان، هاوڕێیان شاپورو قابیل !
نووسینی: مستەفا باهیر لە سەرەتای٩٠ نەوەدەکاندا، و بەدیاریکراوی لەساڵی ١٩٩٣ بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی، حزبی خۆی دروست کرد، و دەستی کرد بە چالاکی سیاسی و جەماوەری… حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لەماوەیەکی کەمدا بووە جیگای پێشوازی جەماوەری کرێکاری و زەحمەتكێشی کوردستان .وە تارادەیەکی زۆر بووە جێگای ئومێدی رابەران و هەڵسوراوانی کرێکاریی و جەماوەری و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگە… لەڕاستای تیکۆشان و پێشرەوی ئەو حزبەدا …
Read More »شاپور عبدالقادر و چەند بیرەوەریەکی نەوتراو
لاوژە جەواد 18ی ئەپریل, 20 ساڵ بەسەر تیرۆری دوو هاوڕێی ئەزیزمان، دوو ڕابەری جەماوەری خۆشەویستی کرێکاران و ئاوارەکان، دوو ئینسانی کۆمۆنیست و ئازادیخواو یەکسانیخوازدا تێدەپەڕێت. شاپورو قابیل لە دەرئەنجامی کێشمەکێشێکی نێوان بەرەی یەکسانیخوای و بەرەی کۆنەپەرستی لە شاری هەولیر بەدوای فتوای مەلا بەشیر لەبەرچاوی دەسەڵاتدارانی ئەم شارەو لەناو جەرگەی شاری هەولێر تیرۆر دەکرێن. لە 20 ساڵی ڕابردودا ئێمە هاوڕێیانی شاپورو …
Read More »کاتێک ڕابەر لە ئاپۆڕەی ناڕەزایەتی چەوساوەکانەوە دێتە دەر…!
لە بیستەمین ساڵیادی تیرۆری هاوڕێیان شاپورو قابیلدا نووسینی: مزەفەر عەبدوڵا بیست ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ١٨-٤-١٩٩٨ دا بە ئاشکرا لەناو شاری هەولێرو لە سایەی دەسەڵاتی پارتی لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە تاقمە ئیسلامییە تیرۆریستەکانەوە دوو ڕابەری جەسورو ماندونەناس و دڵسۆزی جەماوەری چەوساوەی کوردستان، بە تایبەتی خەڵکی ئاوارەو بێخانەو لانەو بێکارو هەژار، و لایەنگرانی مافەکانی ژنان تیرۆر کران، کە ئەوانیش هاوێیان …
Read More »لە یادی بیست ساڵەی تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیل…دا
لەهەر جێگایەک ستەم و خەبات هەبوو، ئەوان لەوێ بوون ١٨ ئەم مانگە بیست ساڵ تێپەردەبێت، بەسەر تیرۆری هاوڕییانی شاپورو قابیلدا، کە لەلایەن باندێکی ئینسانکوژی ئیسلامییەوە، لە ژێر سایەو ژینگەی دەسەڵاتی پارتیدا…تیرۆرکران. شاپورو قابیل… دوو رابەری کۆمۆنیست و بێخانەولانەکان، رابەری ئاوارەکان و بزوتنەوەی دژی بێکاری و یەکێتی بێکاران… تیکۆشەرانی ئاکسیۆنە کرێکارییەکان و لێبراوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان…بوون. لەهەر جێگایەیەک ستەم و نابەرابەری …
Read More »ئەنفال…
عەبدوڵا مەحمود ئەم ڕۆژانە سی ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفالدا تێدەپەرێت. سی ساڵ بەسەر گەورەترین کۆمەڵکۆژی ئاشکرا و بێدەنگەی دنیای بەناو دیموکراسیدا دەگوزەرێت، کە بەدەیان هەزار ئینسان، لەگەورەو بچوک، ژن و مناڵ، لاو پەکەوتە، بەکۆمەڵ بەرەو دۆزەخ بران و بەکۆمەڵیش ژێر خاکی لمینی و دەشتاییەکانی ناوەراست و خواروی عێراق کران… بێگومان سەدام حسێن و ڕژێمی درندەی بەعس، تاوانکاری سەرەکی ئەم کارەساتە …
Read More »مارکسیزم دەکرێ بەڕێوە بێت بۆ بەریتانیا!
سالار حەمەسەعید بۆرژوازی ترسی مارکسیزم دایگرتووە، بۆرژوازی ڕاشکاوانە باس لە دووبارە هاتنە پێشەوەی مارکسیزم دەکات. نەوەی داهاتوو بەرەو کۆمۆنیزممان دەبەن. رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ دا لە وتارێکدا بڵاویکردۆتەوە لە زاری پارێزگاری بانکی ئینگلتەرەوە باس لەوە دەکات کە پێشکەوتن و گەشەی تەکنۆلۆژیا بەرەو سەرهەڵدانی مارکسیزممان دەبات پاش ئەوەی دەبێتە هۆی بێکاربوونێکی بێشوماری کرێکاران. مارک کارنی ( پارێزگاری بانکی …
Read More »دوما
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود هەشتی ئەپریل لەهێرشێکی دڕندانەدا، لە دومای غۆتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا… زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژران و زیاد لەهەزار کەسیش بریندار بوون، ئەمریکاو غەرب و سوریایان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد و سوریا و روسیاش ئەو تۆمەتەیان رەتکردەوە… ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، کە تەنهاو تەنها گۆشەیەکە… لەو زنجیرە ڕووداو و هێرشە بەردەوامانەی …
Read More »دڕندهكانی سهردهم
جهمال موحسین ١٤ ی ئاپریل ٢٠١٨ ترهمپ به هۆی هاویشتنی ١٢٠ موشهك بۆ سهر سوریا، وتی: ”فهرمانم كرد به هێزه سهربازیهكانی ئهمریكا كه چهند گورزێكی ورد (دهقیق) لهو شوێنانهی كه بنكهی چهكی كیمیایی دیكتاتۆر بهشار ئهسهدن… ئهو كوشتارگایهی له دۆمای نزیك دیمهشق ڕوویدا بهرزبوونهوهی ئاستی بهكارهێنانی چهكی كیمیایی بوو لهلایهن ئهو ڕژێمه زۆر سامناكهوه.. ئهم هێرشه حهقیر و دڕندهیه چهندین …
Read More »