وتار

مانگی ڕەمەزان  مانگی پێشێلکردنی ئازادی  و بێ کاری و گرانی و کۆنەپەرستییە!!

رۆژ عەزیز هەموو ساڵێک کە مانگی رەمەزان دێتەوە، ئاستی بێکاری و پێشێلکردنی ئازادییەکان، بەرینتر و فراوانتر دەبێتەوە… هەموو ساڵێک لەم مانگەدا بەهەزاران کرێکار بێ کار دەکرێن لە چێشتخانەو چایخانەکان و بارەکان… و بێ ئەوەی خاوەن کار قەرەبووی ئەو مانگەیان بۆ بکاتەوە یان دەسەڵات بەرپرسێتی هەڵبگرێت و لەجیگایدا بیمەی قەرەبوویان بداتێ. بەشێک لەخاوەن گازینۆو چێشتخانەکان بەهۆی پابەندبوونیان بە مانگی ڕەمەزانەوە دوکانەکانیان …

Read More »

زوربەی خەڵکی کوردستان وتیان “نا” بە گاڵتەجاری هەڵبژاردن!

عەبدوڵا مەحمود ١٢ ئەم مانگە له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ رێژەیەکی بەرجەستە و بەدیاریکراوی زیاتر ٥٦% خەڵکی عێراق، بەشداری هەڵبژاردنەکانیان نەکردووە. لە کوردستانیش بەهەمان شێوە بەشێکی یەکجار زۆر لەخەڵکی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنەکانیان نەکردو بە “نا” یەکی گەورە، وەڵامی ئەم سیناریۆ پوچەیان دایەوە. سەرباری خستنە گەری ماشێنێکی گەورەی …

Read More »

کامیان گاڵتەجاڕی سەرەکی یە: هەڵبژاردنەکە یان بە تەنها ئاکامەکەی..؟!

لە گۆشەیەکی ترەوە پرسوڕای هەفتانە ١٤-٥-٢٠١٨ موزەفەر عەبدوڵا کامیان گاڵتەجاڕی سەرەکی یە: هەڵبژاردنەکە یان بە تەنها ئاکامەکەی..؟! سەرەنجام دوای چەند هەفتە لە بەڕێخستنی هەراو هوریاو سوکایەتی و تۆمەتبارکردنو هەڕەشەو گوڕەشەو پەلاماردانو لێدانو بریندارو کوشتن لە یەکتر لە ژێر ناوی کەمپەینی سیاسی هەڵبژاردن لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە هەڕەشەو گوڕەشەی نان و موچە بڕین و ترس و تۆقاندنی خەڵکی، گاڵتەجاڕی بەناو …

Read More »

د. بەرهەم ساڵح لە لوتکەی دەسەڵات و گەندەڵیەوە بۆ بانگەشەی دادپەروەری و دیموکراسی

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەدرێژەی لێکترازان و هەڵوەرینی رۆژ بەرۆژی یەكیتی نیشتیمانیدا، بەم دوایانە بەرهەم ساڵح وەکو یەکێک لە جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادران و لایەنگرانی ئەو حزبە لە یەکیتی نیشتیمانی هاتە دەرەوە و قەوارەیەکی سیاسی نوێیان بەناوی “هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری راگەیاند”. هاتنەدەرەوەی بەرهەم ساڵح و هەڵوەرین و لێکترازانی یەکێتی تا رادەی جیابوونەوەی باڵ و لاباڵی تر …

Read More »

مستێك له‌ لمۆزی دیموكراسی!

جه‌مال موحسین ١٣ ی ئایار ٢٠١٨ ١٢ ی ئایار ڕۆژی تۆماركردنی شكستێكی گه‌وره‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق و كوردستان بوو. ته‌واوی هێزه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی بۆرژوازی عه‌ره‌بی و كوردی و ئیسلامی له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردندا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌ گه‌ڕ. له‌ سیاسه‌تمه‌دار و وته‌بێژ و قسه‌كه‌ری ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیانه‌وه‌ بگره‌ تا هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و ڕۆشنبیر و تا مه‌لا و مه‌رجه‌عه‌ …

Read More »

شانازی بە کام کارو دەسکەوتانەتانەوە دەکەن…؟!

     لە گۆشەیەکی ترەوە… موزەفەر عەبدوڵا شانازی بە کام کارو دەسکەوتانەتانەوە دەکەن…؟! لەناو هەراو هوریاو ئاژاوەگێری و هەڕەشەو گوڕەشەو سوکایەتی و تۆمەتبارکردنی یەکتر تا دەگاتە دەسبردن بۆ کوشتنی بەرپرسی یەکتر، بە ئۆپۆزیسیون و ئۆپۆزیسیونی بەشداربوی ئەم بەناو هەڵبژاردنەوە، سەرانی زۆربەی ئەم دەستەو تاقمانە  لە بانگەشەو وتارەکانیاندا هەمیشە یەک سەردێر زۆر بەکاردێنن و دەیڵێنەوە ئەوەش ئەوەیە کە دەڵێن: تەماشای کارو دەسکەوتەکانمان …

Read More »

ئەم هەڵبژاردنە بایکۆت و ریسوا بکەن!

مستەفا باهر بڕیار وایە ١٢/٥/٢٠١٨ هەڵبژاردن بکرێت بۆ پەڕلەمانی عێراق. لەدوای روخاندنی ڕژێمی بەعس ئەمە چوارهەمین جارە کە ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوەدەچێت. پاش نەمانی بەعس و صدام، دەوڵەتی عێراق لەبەریەک هەڵوەشایەوە. سوپای عیراق بە تەواوەتی نەما. ململانێیەکی توند لەبەینی شیعەو سونەدا پەیدابوو. چاودێرە سیاسییەکان چاوەڕوانی ئەوەیان لەعێراقی دوای صدام دەکرد کە دابەش بکرێت بۆ سێ ناوچەی شیعەو سونەو کورد. زۆرێک  لە …

Read More »

سروە حەوێز بوو بە ژنی نموونەی پەنابەری ساڵ لە فنلاند!

ژنی نمونەی چییە وکێ دەبێت بە ژنی نمونەیی؟ ئامادەکردن و نووسینی: مستەفا باهر لەسەرەتای ساڵی(١٩٩٨)ەوە ڕێکخراوی یارمەتیدەری پەنابەران، ساڵانە ژنی پەنابەری ساڵ، خەڵات دەکات. مەرجەکانی هەڵبژاردنەکە، بە گویرەی ساڵ دەگۆڕێت، بەڵام بنەمای سەرەکی ئەو خەڵاتە ئەوەیە، کە کەسەکە دەبێت کەسێکی گەورە ساڵ بێت، وێڕای سەختی ژیانی و نەهامەتی و پەنابەریەتی، تونیبێتی سەرکەوێت بەسەر ئاستەنگیەکانداو لە کۆمەڵگەی نوێدا جێگای خۆی کردبێتەوە. …

Read More »

لە یادی دووسەدساڵەی لەدایکبوونیدا، پەردە لەسەر پەیکەری مارکس لادەدرێت!!

عەبدوڵا مەحمود ٥ ئایار، دووسەد ساڵ بەسەر لەدایک بوونی مارکسدا تێپەردەبێت… بە بۆنەیەوە پەیکەرێکی بڵند باڵای پینج مەتری، بۆ بڵندبەرزی ئینسانی و کەسایەتی سیاسی شۆرشگێر و فەیلەسوف و ئابوریناس و رێنشاندەری رزگاری ئینسان لە ستەم و نابەرابەری نیزامی دیلیهێنەری سەرمایەداری، مارکس دروستکراوە و وابریارە ٥ ئایار لەشاری تیری ئەڵمانیا، شوێنی لەدایک بوونی لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر ئەو پەیکەرە لاببرێت… دانانی …

Read More »

فۆبیای سەردەشت… فوبیای لە ئازادی…

عەبدوڵا مەحمود ٥ی ئایار، هەشت ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسمانی نووسەر و رۆژنامەنووسدا دەگوزەرێت. هەشت ساڵ بەسەر پەروەندەیەکی شەرماوەری دەسەڵاتی مافیایی و دژی ئازادییدا تیپەردەبێت… ساڵی پار و لە سەرەوختی یادی سەردەشتدا، دەستێکی چەپەڵی درێژکراوەو گرێدراو بە تیرۆری ئازادییەوە، دەستی برد بۆ شکاندن و شێواندی گڵکۆی سەردەشت و ئەمساڵیش لەسەرەوەختی یادی هەشت ساڵەیدا، ژمارەیەک لە کتێبەکانی لە یەکێک لە بازگەکانی …

Read More »