هەڵبژاردە

کورتەیەک لە مێژوی سەرهەڵدانی یەکی ئایار و خەباتی کرێکاران لە ئایاردا !…

ئامادەکردنی:  مستەفا باهیر … یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاران، ڕۆژی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژوی خه‌باتی چینی کرێکاره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، لە په‌یوەند به‌ خه‌باتی کرێکارانەوه‌ بۆ کەم کردنەوەی کاتی کارکردن لە ڕۆژێکدا بۆ‌ هه‌شت کاتژمێر‌ هەمو ساڵێک لە یەکی ئایاردا لەبەشێکی زۆری جیهاندا کرێکاران بەو بۆنەیەوە مارشی یەکی ئایار بەڕێدەخەن و جەژندەگێڕن  ئەو ڕۆژە لە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەدا بوە بە …

Read More »

یەکی ئایار ڕۆژی توندکردنەوەی خەباتی چینایەتی کرێکارە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی! …

یەکی ئایار، ڕۆژی یەکێتی وهاوپشتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار، ڕۆژێکە بۆ توندکردنەوەی خەبات و ڕاوەستانەوە بە دژی نەزم و نیزامی سەرمایەدرای. دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ساڵێك به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌حرومی دنیا له‌وپه‌ڕی هه‌لومه‌رجی قورس و سه‌ختدا ڕاگیراون. مایه‌پوچبوونی به‌شێكی زۆر له‌ كۆمپانیا و كارتیلاكان و داخستنی ملیۆنه‌ها پڕۆژه‌ و شوێنی …

Read More »

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بێدەنگ مەکەن، مستەشارەکان رادەستی دادگا بکەن! …

سەباح نەجمەدین، یەکێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، کە لەبنەماڵەکەی تەنها خۆی رزگاری بووە، لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی گەرمیاندا ڕەخنەی لە بەرپرسانی حزبی و دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت کە تەنها نان لەم کارەساتە دەخۆن و هیچ ئاوڕێکیان لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و لە کەیسی ئەنفال نەداوەتەوە دوای ئەم ڕاگەیاندنەی ناوبراو، جەبار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای شەهیدانی گەرمیان، لە پۆلیسی گەرمیان سکاڵای یاسایی لەدژی تۆمارکردوەو …

Read More »

چەندین گۆشەی جیاجیای خەبات و ژیانی هاوڕێیان: شاپور عبدوالقادر و قابیل عادل …

ژیاننامەی هاوڕێ شاپور عەبدولقادر ژیاننامەی هاوڕێ قابیل عادل شاپور لە گەڵ ئاوارەکان ١٩٩٦ قسەوباسی قابیل عادل لە یەکی ئایاری ١/٥/١٩٩٤ شاپور لەگەڵ ئاوارەکانی بەردەقارەمان قسەوباسی شاپور عبدوالقادر له‌ یادی ١٣ساڵه‌ی هاوڕێیان – بەشی ١ له‌ یادی ١٣ ساڵه‌ی یادی هاوڕێیان- بەشی ٢ یادی هاوڕێیان به‌شی یه‌که‌م تاهیر حەسەن یادی هاوڕێیان به‌شی یه‌که‌م خەسرەو سایە قسەوباسی شاپور عبدوالقادر قسەوباسی شاپور عبدوالقادر …

Read More »

کاری کرێگرتە و سەرمایە …

 هەقدەست چیە؟ چۆن دیاریدەکرێت؟… کارل مارکس… وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید… ئەگەر پرسیار لە چەند کرێکارێک بکرێت: ”هەقدەستەکەت چەندە؟”. یەکێکیان وەڵامدەداتەوە و دەڵێت ” رۆژانە دوو شیلینگ پەیدادەکەم” و بەوشێوەیە. بەپێی بەشە جیاجیانی پیشەسازی کە تیایدا کاردەکەن لە بڕە پارەی جیاواز باسدەکەن کە لە خاوەنکاری تایبەت بەخۆیانەوە وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی کارو ئیشێکی تایبەت، بۆ نموونە، بۆ ڕستنی یەک یارد (٣پێ) …

Read More »

سەبارەت بەڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ …

گفتوگۆ لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف  ئۆکتۆبەر: لە ئازاری ساڵی ١٩٩١دا خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعس ڕاپەڕین و کۆتاییان بە دەسەڵاتی سەرکوتگەری ئەو رژێمە هێنا لە کوردستان، بەڵام دوای (٣٠) ساڵی ڕێك لەو روداوە، بەشێکی بەرچاوی خەڵك بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ڕاپەرین ئاواتەکانی ئەوانی نەهێناوەتەدی و ئەوانەی کە بەرهەمی ڕاپەڕینیان چنیەوە دەبێت بە ڕاپەڕینێکی دیکە یان بە هەڵسانێکی جەماوەری لە دەسەڵات …

Read More »

ده‌رباره‌ی مافه‌کانی ژنان …

داواکارییه‌ به‌رنامه‌ییه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی “دنیایه‌کی باشتر” ده‌رباره‌ی مافه‌کانی ژنان گفتوگۆی مەنسوور حیکمەت له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئینته‌رناسیۆنال… وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: جه‌مال موحسین ڕادیۆ ئینته‌رناسیۆنال: ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ ی مارس به‌رامبه‌ر به‌ ١٨ ی ئه‌سفه‌ند نزیکه‌ و ئێمه‌ له‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ پێشوازیمان له‌م ڕۆژه‌ کرد و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کمان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی ژنان، جێگه‌ و ڕێگه‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان له‌ ڕادیۆوه‌ …

Read More »

دەربارەی بارودۆخی سیاسی کوردستان و پرسی مووچەو ئایندەی ناڕەزایەتیەکان! …

حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب گفتوگۆی ژمارە یەکی ئۆکتۆبەر لە ١٠ی دیسەمبەردا ٢٠٢٠ دا دەرچووە ئۆکتۆبەر: هاورێ عوسمان بارودۆخی سیاسی کوردستان لەئیستادا لەهەموو کاتێك لێڵترو ناڕۆشنترە. جێگەوپێگەی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوخوار هاتووە. گرێدانەوەی هەرێم بە دەسەڵاتی ناوەندەوە بەڕادەیەکە کە ئەگەر حکومەتی ناوەند مووچەی کارمەندانی کوردستان نەنێرێ، حکومەتی هەرێم خۆی ناتوانێ مووچەی کارمەندانی خۆی بدات؟ لەکاتێکدا پێشتر حکومەتی هەرێم …

Read More »

بزوتنەوەی کۆتاییهێان بەدەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و سیناریۆ سیاسی و عەمەلیەکان …

خەسرەو سایە؛ ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری حزب گفتوگۆی ژمارە یەکی ئۆکتۆبەر  لە ١٠ی دیسەمبەردا ٢٠٢٠ دەرچووە پرسیار(١): هاورێ خەسرەو ئێستا خواستی کۆتاییهاتن بە دەسەڵاتی حزبەکانی بۆرژوازی کورد، بۆتە خواستێکی گشتیی خەڵکی کوردستان، واتە لەوە دەرچووە کە تەنها دروشمی لایەنێك یان حزبێکی سیاسی یان چەند حزبی سیاسی بێت. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانیش وەکو حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی کوردو حکومەتی هەرێم، دروشمی کۆتاییهێنانی …

Read More »

چەند بەشێک لە مێژووی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و جێگای ڕوداوە سەرەکیەکان …

مستەفا باهیر کلیکی ئێرە بکە بۆ بینین و بیستنی بابەتەکە

Read More »