ناونیشانی کۆڕێکه بۆ موحسین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و یەکێك لە هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان. له‌م کۆڕه‌دا، گوزەرێك دەکات بەناو کێشەو قەیرانە ئابوری و سیاسیەکانی کوردستان و تیشك دەخاتە سەر قەیرانی حکومەتی لەهەرێمی کوردستان. هۆکارو بنەما مادی و کۆمەڵایەتیەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان و ئاستەنگ و خاڵە بەهێزەکانی دەخاتەروو. هەروەها قسه‌وباس له‌سه‌ر ڕێگاچارەی دروست بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی قەیرانگرتووی ئێستا …
Read More »هەواڵ و چالاکی
بەتێکڕای ده‌نگ پشتیوانی بۆ داواکاری ناڕەزایەتیەکانی خۆپێشاندەرانی کوردستان ڕاگەیەنرا
له‌کۆنفراسی حزبی رزگاری کرێکار (وه‌رکه‌ر لیبرتی پارتی) که‌ڕۆژه‌کانی 12 و 13 نۆڤه‌مبه‌ری 2016 لەبەریتانیا بەڕێوە چوو، به‌تێکڕای ده‌نگ پشتیوانیان له‌داواو خواستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی مامۆستایان و کارمه‌ندان و کرێکاران بۆ موچه‌کانیان بەدەنگ گەیەنراو وداوکاریەکان بریتی بوو لە: ئێمه داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین کە داواکاری كرێكاران و كارمه‌ندان جێبه‌جێبكات، كه بریتین له: 1- ڕاگرتنی سزادان و هەڕەشەکردن لە چالاکوان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەیان …
Read More »باهه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن .. مافی په‌نابه‌ر‌یان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن
وته‌ی ده‌شتی جه‌مال له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵۆێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له له‌نده‌ن 24 ئۆکتۆبه‌ری 2016 به ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موان ده‌که‌ین .. ئه‌مڕۆ په‌نابه‌ران له‌که‌مپی کاڵێ و دۆنکێک به ته‌له‌فون ئاگاداریانکردمه‌وه که هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان لی داخراوه له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی حکومه‌تی فه‌ره‌نساو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هێرش بۆ سه‌ر خیمه‌کانیان ده‌برێت و ژماره‌یه‌کی زۆر ژن‌و مناڵ له‌نێویاندا گیریان خواردووه، داوایانکرد به‌هانایانه‌وه بچین به‌ر به‌و به‌ربه‌رێته‌ی …
Read More »خوێندنەوەیەکی دژە باو دەربارەی ئۆپه‌راسێونی موسڵ
ناونیشانی کۆرێکە بۆ عوسمانی حاجی مارف – سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٦ کاتژمێر؛ ٢:٣٠ پاش نیوەرۆ لە کتێبخانەی غەزلنوس – سەرای سلێمانی، تەلاری هوشیار قەفتان، گەراجی پاسەکانی تووی مەلیک بەرێوەدەجێت. هاتن بۆ هەموانە کۆمیتەی سلێمانی ٢٠/١٠/٢٠١٦
Read More »ووتەی عادل ئه‌حمه‌د لەمەراسیمی ڕێزلێنان لەهاوڕێ تانیا یوسف لەتۆرۆنتۆ:
چەند ووشەیەکی شایستە سەبارەت بە مەرگی هاوڕێ تانیا یوسف لێرەوە بەناوی ڕێکخراوی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقەوە بەخێر هاتن و سوپاسی خۆم بۆ هەموو بەشداربوانی مەراسیمی ڕێزلێنان لەهاوڕێ تانیا ڕادەگەیەنم! ڕاستیەکەی زۆر سەختە کاتێک بمانەوێت لەسەر نەهامەتی و ناخۆشیەکانی کەسێک قسە بکەین لە دوای مەرگی خۆی.. من لێرەدا ناچمە سەر ئەو ناخۆشیانە و دەمەوێت دێوێکی تری ئەو ناخۆشیانە و بەرپەرچدانەوەیەک …
Read More »قسه‌وباسی نوری به‌شیر له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئینسان له‌موسڵدا
ئێواره‌ی 15/10 له‌سه‌ر کاره‌ساتیكی ئینسانی که‌به‌ڕێوه‌یه بۆ خه‌ڵکی موسڵ، له‌کۆبوونه‌وه‌ی یاداوه‌ری گیانبه‌ختکردوانی زیندانیانی ده‌یه‌کانی شه‌شتی خۆێناوی به‌ده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئێران، که‌له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانی ئێرانه‌وه سازدرابوو، نوری به‌شیر قسه‌وباسی کرد له‌سه‌ر که‌مپینێک له‌ئاستی دنیادا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق و فیدراسیۆنه‌وه سازده‌درێت قسه‌وباسه که‌له‌خواره‌وه هاتووه: سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵیم، له‌م یاداوه‌ریه‌دا من له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێوه‌دام، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌لێره‌دان …
Read More »ئوسترالیا; کۆڕی گفتوگۆی ئازاد
کۆڕی گفتوگۆی ئازاد ئێوارە کۆڕێک ڕێکدەخات سەبارەت بەکێشەو ململانێ وشەڕ لە ناوچەکەو ئەگەری ئاڵوگۆڕی سیاسی و نەمانی دەسەڵاتی داعش و کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان، بۆ ئەم بەڕێزانە: بروسک ئەڤیری، مەنسور رەزاقی و موزەفەر عەبدوڵا کە هەریەکەیان لێکدانەوەو راو هەڵوێستگیری خٶیان لەبارەوە دەدەن . بانگەوازی هەمو لایەک دەکەین بۆ بەشدار ی لە گفتوگۆیەکی ئازاد‌و کراوە بەپێی کات‌و شوێنی خوارەوە: کات ١٨-٩-٢٠١٦ سەعات …
Read More »پێویسته مه‌سعود بارزانی وه‌کو لێپرسراوی یه‌که‌می کاره‌ساتی 31ی ئاب و بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان دادگایی بکرێت
له 20 هه‌مین ساڵیادی 31ی ئابدا، ڕێکخستنەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لەهەردوو ولاتی بەریتانیا وفینلاندا، هەڵدەستی بەسازدانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی جەماوەری ٢٠ساڵ به‌ر‌له‌ئێستا له‌ئابی ١٩٩٦ پارتی بەسه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی بەهاوکاری سوپای رژێمی فاشستی به‌عس پەلاماری هەولێریان دا‌و چەندین تاوانیان لەدژی لایەنە سیاسیەکان‌و خەڵکی مەدەنی له‌هه‌ولێر وشاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌رێوه‌برد. پارتی له‌خوڵقاندنی ئه‌م تراژیدیایه‌دا ئاڵوگۆری لەهاوسەنگی هێزدا پێکهێنا و بەهاوکاری رژێمی به‌عسی …
Read More »ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌دژی رفاندن و تیرۆری رۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن له‌دهۆک
له‌وڵاته‌کانی: سوید ستۆکهۆڵم، سوید یۆتۆبۆری، ئوسترالیا، به‌ریتانی و فنلاند سوید ستۆکهۆڵم خۆپیشاندان دژ به‌تیرۆری رۆژنامه‌نوس ویدات حوسێن رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 20/8/2016 کاتژمێر 13:00 تا 14:00 ی دوای نیوه‌ڕۆ Sergelstorg – Stockholm گروپی 17ی شوبات له ستۆکهۆڵم سوید یۆتۆبۆری: بۆ ئاگاداری کۆمیتەی پشتگیری لە داوا کاریەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بانگەواز لە ڕەوەندی کوردستانیان دەکات بەشداربن لە خۆپیشاندان …
Read More »با جەماوەری شارستانی یەکڕیز بن دژ بەتیرۆر وتیرۆرستان
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی تەموز، ٢٠١٦ ، بەئامادەبوونی پتر لە٥٠٠ کەس. بۆڕێزلێنان لەقوربانیانی تەقینەوەی شاری بەغدا، کەلەناوچەی کەڕادە ڕوویدا لە٣ی مانگی تەموز،گربوونەوەیەک لەشاری ئۆتاوای کەنەدا بەڕێوەچوو. پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکا وهاوپەیمانانی وبەیارمەتی دەستوپێوەندەکانیان لەبەناو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، کەپێکهاتبوون لەحیزب ولایەنە قەومی ودینیەکانی کوردی عەرەبی وسونە وشیعە لەساڵی ٢٠٠٣ وڕووخانی ڕژێمی سەدام. عێراق ڕووبەڕووی سیناریۆیەکی ڕەش بۆتەوە، وڕۆژ بەڕۆژ پرۆسەی سیاسیە …
Read More »