hkkk

شٶڕشی بەلشەفی وڕزگاری ژنان!

بۆ خوێندنەوەو داگرتنی تەواوی کتێبەکە تکایە کلیک لەسەر ئەم وێنەیە بکە!   

Read More »

٨ی مارسی ٢٠١٥/ سلێمانی

Read More »

گێچەڵکردن بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی یەکێتیەوە مەحکومە.!

بەپێی راگەیەنراوی سکرتاریەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران کە لە ٤ی مارس بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە رێکەوتی ٣ی مارسی ٢٠١٥ هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەبیانووی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر (کەمپی ئازادی) حیزبی ناوبراو لە شارۆچکەی کۆیەو سوکایەتیان بە ژن ومناڵ‌و چەکدارەکانی ئەو حیزبە کردوە. هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە چەندین جاری دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی کۆیەوە کە …

Read More »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ یادی ٨ ی مارس:

با یاساو کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژی ژنان بسپێرین بە مێژوو! لە دامەزراندنی دەسەڵاتی خۆماڵی بۆرژوازی کوردەوە، ئاڵوگۆڕێکی روو لەپێش بە قازانجی ماف و ئازادیەکانی ژنان رووی نەداوە. یاسای باری کەسێتی رژێمی بەعس کە بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام دیاریکراوە، لەلایەن  دەسەڵاتی کوردایەتیەوە جێبەجێکراوەو پارێزگاری لێکراوە، لەکاتێکدا دەبوایە سەرجەم یاساکان، بە یاسای باری کەسێتیشەوە، بە زبڵدانی مێژوو بسپێردرایەو یاسای پێشکەوتوو و مۆدێرن و …

Read More »

سکۆلاریزم یا دەوڵەتی ئیسلامی!

ئاسۆ کمال داعش ،خەلافەتی ئیسلامی وەک بەدیلبۆ ئەزمەی دەسەڵات لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا زەقکردۆتەوە .لە کێشەی بنبەستی سیاسی و ئابوری لە جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتی ئیسلامی بەدیلیهەموو باڵەکانیئیسلامی سیاسی و ستراتیژی هاوبەشی بزوتنەوە ئیسلامیەکانە بەرامبەر بە سیستەمی ناسیونالیستی وعەسکەری فەرمانڕەوا . لە شەڕی ئەم بەدیلە بورژوازیانەدا خاڵی لاوازی ئەم سیستەمە فەرمانڕەوایانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونی ئیسلامە وەک …

Read More »

لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم

ئاڵوگۆرە سیاسیەکانی ئەم دواییانەی عێراق‌و کوردستان و شەڕ بە دژی داعش وهێڵی سیاسیو پراتیکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان روونکردنەوەیەکی  پێویست : ئەم بەڵگەنامەیە کەلەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حزبەوە لەسەر راسپاردەی کۆنگرەی چوارەمی حیزب ئامادەکراوە،ئاکامی قسەو باسی بەشداربوانی کۆنگرەبوو لەسەر بەڵگەنامەی “ئاڵوگۆڕە سیاسەکانی ئەم دواییانەی عێراق‌و کوردستان و پلاتفۆرمی هەر دوو حیزب..”  کە لە کۆنگرەدا بڕیاردرا لە سەر بنەمای سەرنج‌و تێبینی و …

Read More »

لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم

ژن و پیاو له‌ هه‌موو مافه‌ مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كاندا یه‌كسانن! یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو (ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له ‌جێگای یاسای باری كه‌سێتی عێراقی) پێشه‌كی: له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌ بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستاندا، ژنان به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ڕووبه‌ڕووی جیاكاری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بوونه‌ته‌وه‌. وه‌كو هاوڵاتی یه‌كسان و مرۆڤێكی كامڵ و سه‌ربه‌خۆ چ له‌ ناو خێزان و چ له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا …

Read More »

لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم

پەیامی پشتیوانی، کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بۆ جەماوەری خۆڕاگری کۆبانی. زیاد لە سێ مانگە جەماوەری خۆڕاگری کۆبانی بە ژن و پیاوەوە قۆڵی بەرگری و مقاوەمەتیان لێهەڵماڵیوە، نەک هەر دژ بە خوێنخۆرانی ئیسلامی داعش ئەجەنگن، بەلکو ئەفسانەی لەشكان نەهاتنی داعشیشیان پوچەڵ کردەوە. خۆڕاگری و مقاوەمەتی جەماوەری کۆبانێ ئەو پڕوپاگەندەیەی بەدرۆخستەوە کە دەیوت داعش هێزێکی هێندە گەورە و ترسناکە، بەرەنگاربونەوەی …

Read More »

لەبەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم

بنەماکان و شێوەکانی ڕابەری کۆمۆنیستی ١/ بنەما ئایدیۆلۆژی ومیتۆدۆلۆژیەکانی ڕابەری کۆمۆنیستی: ئەلف: ڕابەری کۆمۆنیستی، ڕێبەری کردنی خەباتی چینایەتی پرۆلیتاریا وەک چێنێکی جیهانی لەتەواوی قۆناغو شێوەکانیدا، بەئەرکی خۆی دەزانێ. لەم ڕوەوە: یەکەم: لەژێر فشاری پێداویستیە دەورەییەکانی بزوتنەوە عەمەلیەکاندا، ئاسۆ و دورنمای کاری سیاسی وئەرکەکانی خۆی سنوردار ناکاتەوە ولەهەر ساتێکدا خەباتی گشتی پرۆلیتاریا لەدژی بۆرژوازی لەبەرچاو دەگرێ ولەپێناو وەلامدانەوە بەمەسەلە جۆراوجۆرەکانی ئەم …

Read More »

بەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژانی ١٩و٢٠/١٢/٢٠١٤ کۆنگرەی چوارەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەبەشداری نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کوردستان و دەرەوی ووڵات و بە ئامادەبوونی وەفدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق‌و ژمارەیەک میوان، بەرپاکرا. سەرەتا ڕاپۆرتی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەران لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەوە، پێشکەشکراو فرسەت درا بە پێشکەشکردنی سەرنج‌و تێبینیەکان‌ لەسەری‌. دوای وەڵام دانەوەیان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نوێنەران پەسەندکراو …

Read More »