|
بنار مسته‌فا
Bnarmustafa@yahoo.co.uk
شه‌ڕه قسه و بارگرژی ڕاگه‌یاندنی نێوان لیستی گۆران و یه‌کیتی
نیشتیمانی کوردستان به‌رده‌وام به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات. ورده ورده خه‌ریکه
هه‌ڤاڵانی گیانی به گیانی دوێنێ فایلی ڕه‌شی یه‌کدی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. پێشبركێی
که‌شفکردنی تاوانی یه‌کتری بۆ کۆمه‌ڵگا، گه‌شتۆته ئاستێکی به‌رز و توند.
له دوا پلینێۆمی ینکدا، سکرتێری گشتی یه‌کێک له تاوانه
هه‌ره گه‌وره‌کان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان، کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه،
ده‌خاته سه‌ر شانی جێگری چه‌ندین ساڵی پێشوی خۆیی و سه‌رۆکی ئێستای لیستی گۆڕان.
سه‌رۆکی تاقمی گۆڕانیش هیچ دوودڵیه‌ک پیشان نادات، کاتێک به‌رپرسیاریێتی ئه‌و
تاوانه مێژوویه ده‌گه‌ڕینیته‌وه بۆ سکرتیرێک، که خۆی بۆ ساڵه‌های ساڵ ده‌سته
ڕاستیی بوو و وه‌ک جێگریی کاری کردبوو.
ئامانجی
یه‌کدی تاوانبارکردنی هه‌ردوولایان ئه‌وه‌یه، که خۆیان به
دوور بگرن له‌و تاوانانه و بیخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ڤاڵی ڕابردوویان.
زۆر ده‌مێکه ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه،
باسیان له‌وه کردوه که ناسیۆنالیستی کورد ده‌ستی هه‌بووه له تاوانی
کیمیابارانکردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا، بۆیه ئه‌مه شتێکی تازه نییه. ئێستا که
حزبێک له بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆلیستی کورد تووشی دووله‌ت بوون هاتووه و په‌نجه‌ی
تاوان، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان، بۆ یه‌کدی درێژ ده‌که‌ن،
دانپیانانێکی ئه‌م ڕاستیه‌یه، که له لایه‌ن سه‌رۆکانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه
ده‌درکێنرێت.
ئه‌وه‌ی که ئێستا سکرتێری هه‌میشه‌یی و جیگری چه‌ندین ساڵه‌ی
یه‌کدی تاوانبار ده‌که‌ن له‌سه‌ر کیمیابارانکردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، لانی که‌م
ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌خاته ڕوو، که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ستی هه‌بووه
و تاوانباره له‌و تراژیدیایه‌دا. کاتێکیش حزبێک به‌رامبه‌ر کاره‌ساتێک تاوانبار
ده‌رچوو، ئه‌وا ته‌واوی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه، نه‌ک ته‌نها چه‌ند
که‌سێکی دیاریکراو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێکی جیاواز و پێچه‌وانه ده‌رنه‌بڕن.
ئه‌گه‌ر جه‌نابی سکرتێری هه‌میشه‌یی راست ده‌کات و خۆی به بێ
به‌ش ده‌زانیت له‌و تاوانه‌دا، بۆ تازه به تازه ئه‌م باسه دێنێته پێشه‌وه و
تاوانبارمان پێ ده‌ناسێنیت؟ بۆ هه‌میشه ئه‌و تاوانباره وه‌ک که‌سێکی ده‌سته
ڕاستی بووه و به جێگری خۆی دایمه‌زراندوه؟ ئه‌گه‌ر ئیستاش به تاوانباری
ده‌زانیت و باوه‌ڕی به‌و حکومه‌ت و یاسایانه هه‌یه که خۆی سه‌رۆکی کۆماره‌که‌یه
و به سزا گه‌یاندنی تاوانابرانی کیمیابارانی بۆ گرنگه، بۆ داوای یاسایی له‌سه‌ر
تۆمار ناکات؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی گۆڕانیش وه‌ک بێ تاوانێک به‌رامبه‌ر به
کیمیابارای هه‌ڵه‌بجه خۆی ده‌ناسێنێت و به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنیت که کێ
تاوانباره، بۆ ساڵه‌های ساڵه جیگری یه‌کێک له هه‌ره تاوانباره‌کانی به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان قبوڵ کردوه؟ بۆ ئیستا پاش 21 ساڵ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه،
ده‌نگی لیوه دێت و تا ئێستا به‌شداربووه له داڕشتنی سیاسه‌تی ئه‌و پارته؟ بۆ
به‌شداربوه له ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه، دوا جار
له 21.3.2006دا؟
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌ردووکتان تاوانباران به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر له کیمیابارانکردنیه‌وه تا به بارمته‌گرتنی نان و
ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌کانیان، تا بازرگانیکردن به قوربانیانی کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه...هتد.
پێ ناچێت یه‌کدی تاوانابرکردنی سکرتیر و جێگره کۆنه‌که‌ی به‌م
زووانه ڕوو له کۆتایی بکات. كی تاوانباری سه‌ره‌کییه له کیمیابارانکردنی
هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌وه خۆیان به دڵنیاییه‌وه ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه بۆ من ڕۆشنه
که ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی ینک به سکرتیر و جێگره‌که‌یه‌وه ، لانی که‌م به پێی
دانپیانانی خۆیان، ده‌ستیان تێدا هه‌بووه. تاوانی سه‌رانی ینک و ئیستای گۆران
به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان هێنده زۆره، که هه‌ردووکیان به‌شی
شێریان به‌ر ده‌که‌ویت. با راستیه‌کان و سزای تاوانباران له دادگایه‌کی بێ لایه‌ن
و یه‌کساندا یه‌کلای بکرێته‌وه!
22.11.2009 |